سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌مه ڕێكه‌وتی 29-12-2011 كه هه‌موو دنیا سه‌رقاڵی خۆئامادهكردنبوون بۆ پێشوازی له سه‌ری ساڵی نوێی 2012، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ڕژێمی توركیا، له سنوری پارێزگای شه‌رناخ (گووندی ئوراتاسوو) به شێوه‌یه‌كی زۆر نامرۆیانه و دوور له هه‌موو یاسا و ڕیسا نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان، كه‌وتنه په‌لاماردان و بۆردوومانكردنی خه‌ڵكی سڤیل و بێدیفاعی ئه‌و ده‌ڤه‌ره، ئاكامی ئه‌م په‌لاماردان و بۆروومانكردنهش، بوه هۆی كۆمه‌ڵكوژییه‌كی بێوێنه و جه‌رگ بڕ، كه تیایدا (36) هاوڵاتی شه‌هیدبوون و چه‌ندینی تریش بریندار. ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه له كاتێكدا له دژی گه‌لی كورد به گشتی له باكوور‌و ناوچه‌ی شه‌رناخ ئه‌نجام ده‌درێ، خه‌ڵكی ناوچه‌كه به گشتی و ئه‌و هاوڵاتیانه‌ش كه كۆمه‌ڵكوژ كراون، به مه‌به‌ستی دابین كردنی بژێوی ژیان سه‌رقاڵی كار‌و كاسبی كردن بوون.
حكومه‌تی توركیا به ئه‌نجامدانی ئه‌م كرده‌وه كۆمه‌ڵكوژییه دژی گه‌لی كورد، كه به‌هه‌موو مانایه‌ك كرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵكوژی و دژی به‌ها مرۆییه‌كانه، جارێكی تر ئه‌و ڕاستییه‌یی سه‌لماندو به‌رجه‌سته كرده‌وه، كه‌وا زمانی كوشتن و پیاده‌كردنی سیاسه‌تی ڕه‌شه‌كوژی، له كلتووری سیاسی ئه‌ودا زیندوه‌و له سه‌ر زه‌مینی واقیعدا كاری پێده‌كات.
ئێمه له كاتێكدا ئه‌و كۆمهڵكوژییهیی گه‌له‌كه‌مان له‌لایه‌ن ڕژێمی توركیاوه به تووندی ئیدانه و مه‌حكوم ده‌كه‌ین، هاوكات داوا له ڕای گشتی جیهان و ناوچه‌كه و ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته دژه مرۆییهیی توركیا بێده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵوێستی ئینسان دۆستانه‌ی خۆیان ده‌ببڕن، چونكه ئه‌م سیاسه‌ت و په‌لاماره دڕندانه‌ی ڕژێمی توركیا، جگه له‌وه‌ی به ئاشكرا و به پێش چاوی دنیاوه كۆمه‌ڵكوژكردنی گه‌لێكی ماف خوراو سته‌م لێكراوه، هاوكات هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ترسناكیشه بۆ سه‌ر به‌ها مرۆیی و یاسا و ڕێسا نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان.
له كۆتایدا سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی كاره‌ساتی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی شه‌رناخ داده‌نه‌وێنین و سه‌بوری و دڵنهویش بۆ كه‌س و كاری قوربانییه‌كان به ئاوات ده‌خوازین و به‌شداری ئازار‌و خهمهكانیانین .
مه‌كته‌بی سیاسی
حزبی شیوعی كوردستان
Dec 30
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
