به گوێره‌ی هه‌واڵی هه‌والده‌رییه کوردی و جیهانییه‌کان شه‌وی 28 له سه‌ر29ی دیسامبر، نزیکه‌ی 50 کاسبکار و کۆڵبه‌ری کوردی خه‌ڵکی ناوچه‌ی قهلهبانی شه‌ڕناخ، له کاتی گه‌ڕانه‌وه له‌سنووره‌کانی باشووری کوردستان بۆ گونده‌کانیان، له گه‌ڵ که‌مینی سه‌ربازانی تورک به‌ره‌وروو ده‌بن. ئه‌وان که بێچه‌ک و بێ‌دیفاع بوون وبۆ دابینکردنی بژیوی ژیانی بنه‌ماڵه‌کانیان، روویان له کۆڵبه‌ری و هێنانی سووته‌مه‌نی و شتومه‌ک له سنووره‌کانه‌وه کردبوو، له ترسی گیران و رووتکران، وه‌چیا هه‌ڵده‌گه‌ڕێن تا به‌م سه‌رمایه له ئه‌شکه‌وتێک له نزیک گونده‌کانی رۆبۆسکی و بێجوهێ، خۆیان حه‌شار دهن. به‌ڵام به داخه‌وه له کاتی رۆیشتن به‌ره‌و ئه‌شکه‌وته‌که، ده‌که‌ونه به‌ر هێرشی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی تورکیه و به بۆن و ئاگر و ئاسنی بۆمبه سووتێنهرهکانیان، نزیکه‌ی 40 که‌س له‌وان گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
په‌نابردن بۆ کۆڵبه‌ری وپه‌یداکردنی بژیوی ژیان له رێگای هێنانی شتومه‌ک له سنووره‌کانه‌وه، که پێویستی به تێپه‌ڕبوون به نێو مه‌یدانی مین و که‌مینی هێزه چه‌کداره‌کان وسه‌رما ومه‌ترسیی جۆراوجۆری دیکه هه‌یه، یه‌کێک له سه‌ختترین و مه‌ترسیدارترین کار وپیشهکان له کوردستانه که که‌م مانگ و حه‌وتوو، ته‌نانه‌ت که‌م شه‌و ورۆژی ساڵ هه‌یه چه‌ند قوربانی له رۆڵه‌کانی خه‌ڵک له باکوور ورۆژهه‌لاتی کوردستان نه‌ستێنێ. تاوانباری سه‌ره‌کی له په‌نابردنی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان بۆ ئه‌م کاره پڕمه‌ترسییه، به‌ڕێوه چوونی سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن له دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد وپشتگوێخرانی خه‌ڵکی کوردستان له باری ئابووری وبهڕێچوونهوهیه که شانبه‌شانی میلیتاریزه کردنی کوردستان، هه‌تا ئێستاش درێژه‌ی پێ ده‌درێ. له هه‌لومه‌رجێکی ئه‌وتۆ دا هێرش بردن بۆ سه‌ر کۆڵبه‌ران و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی بێ‌دیفاع به فرۆکه‌ی جه‌نگی و کوشتاری به کۆمه‌ڵی ئه‌وان، تاوانێکه که هیچ چه‌شنه پاساوێک هه‌ڵ ناگرێ وشیاوی ئه‌وه‌یه به توندی مه‌حکووم بکرێ. ده‌وڵه‌تی تورکیه، ناتوانێ له لایه‌که‌وه رۆڵی خه‌مخۆر و پشتیوانی گه‌لانی دیکه له‌م ناوچه‌یه ببینێ و له‌م لایه‌شه‌وه، تاوانی گه‌وره‌ی له‌م چه‌شنه له ژێر ده‌سه‌ڵات و حوکومڕانیی ئه‌و دا روو بدا.
حیزبی دیموکراتی کوردستان وێڕای مه‌حکوومکردنی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه، له گه‌ڵ گه‌لی کورد له باکووری کوردستان و سه‌رجه‌م رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به بۆنه‌ی ئه‌م کوشتاره دڕندانه‌یه، هاوده‌ردی ده‌کا. ئێمه پێمان وایه ئه‌رکی ده‌وڵه‌ت وده‌زگا و ناوه‌نده پێوه‌ندیداره حکوومه‌تییه‌کانی ئه‌و ولاته‌یه له‌م تاوانه بکۆڵنه‌وه و وێڕای سزادانی تاوانبارانی ئه‌و کاره‌ساته، ئه‌رکی خۆیان به‌رامبه‌ر بنه‌ماڵه‌کانی قوربانییه‌کان وخه‌ڵکی ناوچه‌که، به‌جی بگه‌یه‌نن.
تاوانی دڵته‌زێن و ویژدانههژێنی ناوچه‌ی قه‌له‌بان، جارێکی دیکه ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنیته‌وه که میلیتاریزم و سه‌رکوت و هه‌ڵاواردنی نه‌ته‌وه‌یی له رووبه‌روو بوونه‌وه له گه‌ل نه‌ته‌وه‌ی کورد دا، بێجگه له کاره‌سات و تاوان و قه‌یران و ناسه‌قامگرتوویی، هیچی دیکه‌ی لێ شین نابێته‌وه و ته‌نیا داننانی ئازایانه به مافه بنچینه‌ییه‌کانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه له چوارچێوه‌ی وڵاتی تورکیا دا و هه‌لدانه‌وه‌ی لاثهڕهیهکی نوێ له پێکه‌وه‌ژیانی کورد و تورکه که پێش به دووپاتبوونه‌وه‌ی تاوان و په‌ڵه‌ی ره‌ش دژی کورد له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌گرێ.
حیزبی دیموکراتی کوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی
30ی دیسامبری 2011
9ی به‌فرانباری1390
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
