
رۆژی (30/12/2011) كاتژمێر ده‌ی به‌یانی كۆمه‌لێك رێكخراوی مه‌ده‌نی له قه‌زای رواندز له ناو سه‌نته‌ری شار هه‌لسان به رێكخستنی گردبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به مه‌به‌ستی مه‌حكوم و شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و هێڕشه ناڕه‌واو نامرۆڤانه‌ییه‌ی كه ده‌وله‌تی توركیا كردیه سه‌ر كۆمه‌ڵێك له هاوڵاتیانی ناوچه‌ی (شرنا‌خ) ی باكوری كوردستان كه‌تیایدا زیاتر له 37 كه‌س شه‌هیدبوون و زیاتر له 50 كه‌سی تر بریندار بوون، هه‌ر له هه‌مان گردبوونه‌وه‌دا هه‌لسان به واژۆكردنی كه‌مپینی (نا بۆ مانه‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی و هه‌والگریه‌كانی توركیا) له باشوری كوردستان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
