تورك، مێژوویه‌کى رهشيان هه‌یه و به‌گه‌لى کۆمه‌ڵکوژ و ئه‌نجامده‌رى جينوسايد ناسراونه‌ته‌وه. بيرهێنانه‌وه‌ى چۆنيه‌تى گه‌يشتنى تورك به ئاسياى بچوك و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌و وێرانکاريانهى به‌سه‌ر شارستانيه‌ت و گه‌لانى ناوچه‌که‌يان داهێناوه، پێويستى به ده‌يان کتێب و به‌رگ هه‌يه و لێره جێى نابێته‌وه.
تورکيا وه‌ك دۆستێکى ستراتيژو له‌مێژينه‌ى ئیسرائيل و ئه‌مريکا، پێشکهوتوترين ته‌کنه‌لۆژياى سه‌ربازى خراوه‌ته به‌رده‌ست. گه‌لێ وڵاتى ئه‌وروپى وه‌ك ئه‌ڵمانيا و هۆڵه‌نده و بهلجيکاو نه‌مسا ...هتد، نهيانشاردۆتهوه که پێشکه‌وتووترين ته‌کنه‌لۆژياى سه‌ربازيان فرۆشتۆته تورکيا و هيچ گومانيشيان لهوهدانيه که تورکيا ئه‌م هه‌موو چه‌ك و جبه‌خانه‌و تهکنهلۆژيا عهسکهرييهى بۆ کوشتنى کورد و وێرانکردنى کوردستانه. چونکه ئه‌م وڵاته چهکفرۆشانه هه‌موو باش ده‌زانن، که تورکيا له دواى داگيرکردنى باکورى دورگه‌ى قوبرسه‌وه له ساڵى 1974 ئه‌و چه‌کانه‌ى کڕيویهتى ولهناتۆى وه‌رگرتوون ته‌نها له کورد کوشتن و وێرانکردنى کوردستان به‌ولاوه له دژى که‌سى تر به‌کارى نه‌هێناون.
وڵاتانى ئه‌وروپا، ئه‌مريکا و ئیسرائيل هه‌موويان، تواناى ئه‌و تهکنهلۆژيایهى خۆيان به تورکيايان داوه باش ده‌زانن و دڵنياشن له‌وه‌ى که ئه‌م فرۆکهوانانهى تورك له ڕێگه‌ى تهکنهلۆژيايى نێو فۆرکهکانيانهوه، زانيويانه ته‌قه له خه‌ڵکى سڤيل و بێ چه‌ك ده‌که‌ن نه‌ك گه‌ريلا گيان له‌سه‌رده‌سته‌کانى هێزى پاراستنى گه‌ل.
ئه‌ردۆغان له گونگرهى رابردووى داڤۆس، ره‌خنه‌ى توندى ئاراسته‌ى ئیسرائيل کرد له سهرکوشتنى خه‌ڵکى سڤيلى فه‌له‌ستين، ره‌نگه نه‌ك هه‌ر موسڵمانان بگره هه‌تا هه‌ندێ له جولهکهکانيش دهستخۆشيان لێکرد له سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى و به‌خاڵى وهرچهرخانيان زانى، به‌ڵام دواى ئه‌وه ئه‌ردۆغان، زاتى نه‌کرد تۆله‌ى خوێنى ئه‌و ده‌یان تورکه بسێنێته‌وه که، لهسهرکهشتى مه‌ڕمه‌ڕه به‌ده‌ستى سه‌ربازه‌کانى ئیسرائيل خڵتانى خوێنکران. ڕه‌نگه لهوهشيان هه‌ندێ که‌س پاساوى که‌م توانايى تورکيا به‌رامبه‌ر ئيسرائيل بۆ هێنابێتهوهو ناحهقيان نه‌گرتبێ، به‌ڵام ئاشکرابونى هه‌وڵى ژێر به‌ژێرى حکومهتهکى ئه‌ردۆغان بۆ ئاشتبونه‌وه له گه‌ل ئیسرائيل و ڕێگه‌دان به دامه‌زراندنى موشه‌که دورهاوێژهکانى ئه‌مريکا وئیسرائيل له سه‌ر خاکى ئهناتۆليا به‌رامبه‌ر به ئێران، نه‌ك هه‌ر گومانى خسته دڵى دۆسته ئیسلامى و عهرهبيهکانى تورکيا، به‌ڵکو خستيه دڵى زۆرێك له تورکه‌کان خۆشيان.
ئه‌ردۆغان، پاش فه‌شه‌لهێنانى له هه‌ڵگرتنى ئابلوقه‌ى سه‌ر که‌رتى غه‌زه، ئه‌رکه‌که‌ى له دژایه‌تى کردنى ئیسرائيل و به‌رگريکردن له فهلهستينيهکانهوه ده‌گۆردرێ بۆ دژایهتيکردنى دۆستێك له دۆسته نزيکه‌کانى خۆى که ئه‌ويش رژێمى سوريايه، به بيانوى بهرگريکردنى له گه‌لانى سوريا!!! دياره ساين ئه‌ردۆگان له بير‌ى چوه زۆربه‌ى خۆپهشاندهرانى سوريا عه‌ره‌بن و له توخمى رژێمهکهين، واته له دژى رژێمێکى داگيرکه‌ر رانهپهڕيون و چه‌وسانه‌وه‌ى نهتهوهيشيان له سه‌ر نيه، که‌چى به‌رێزيان به بيانوى نه‌بونى ديموکراتيه‌ت وئازاديهکانى راده‌ربڕين هاوکارى ئه‌و چه‌کدارانه ده‌کا، که ده‌يانه‌وێ به زۆرى چه‌ك رژێمکهى به‌شار له‌ناوبه‌رن.
دوور له بۆ چونه‌کانى ئێمه بۆ رژێمى سوريا و بێ به‌شکردنى سێ (3)مليون کورد له بچوکترين مافى نهتهوایهتيان، تۆ بڵێى ئه‌ردۆگان چاوى فاشيزمى خۆيان و کوشت وبڕى سى (30) مليۆن کوردى ژێر حوکمه‌که‌ى خۆى نه بينێ ؟
ئێستا سوپاى تورکيا و هێزه ئاسمانيهکهى کۆمه‌ڵکوژیه‌کى به‌ده‌سته ئه‌نقه‌ست (عن قصد) دژ به خه‌ڵکى سڤيلى کورد ئه‌نجامداوه و گه‌لێ پرسى ووروژاندوه و ده‌بێ حکومه‌تى تورکيا و سه‌رۆك و سه‌رۆك وهزيرانهکهى وه‌ڵاميان بده‌نه‌وه.
1- ئايا حوکهمهتى تورکيا قهبولدهکا لێژنه‌یه‌کى ده‌ره‌کى ( ئه‌وروپى) بێن له لێکۆلينه‌وه له‌م تاوانه گه‌وره‌یه بکه‌ن؟
2- ئايا قه‌بوڵ ده‌که‌ن فرۆکه‌وانه‌کان و ئه‌و که‌سانه‌ى فرمانى ئه‌م کۆمهڵکوژيهیان داوه سزا بدرێن؟
3- ئايا حکومه‌تى تورکيا ئاماده‌یه تهعويزى ماددى و مه‌عنه‌وى که‌س و کارى ئه‌م شه‌هيدانه بکاته‌وه؟
4- ئايا تورکيا ئاماده ده‌بێ به‌ڵێن بدا، که هيچى تر په‌نا نه‌باته به‌ر ئه‌مجۆره تاوانانه به‌رامبه‌ر به‌کورد و هيچ نه‌ته‌وه‌یه‌کى تر‌ى نێو تورکيا
5-ئايا تورکيا قهبوڵدهکا، له پێناو راگرتنى تاوانه کانى به‌رامبه‌ر به گه‌لى کورد، چاودێرانى ئه‌وروپى به‌رده‌وام بونيان له باکورى کوردستان هه‌بێ؟
