له كاتێكدا گه‌لانی دونیا خۆ ئاماده ده‌كه‌ن بۆ ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵی نوێ و كۆتایی به ساڵی 2011 دێنن و هه‌نگا و به‌ره و ساڵی نوێی 2012 ده‌نێن، بۆ ژیانی نوێ و پڕ له هیوا و ئا و ات و ئاشتی.
كه‌چی فه‌رماندارانی رژێمی فاشی توركیا له رۆژێكی و ادا كۆمه‌ڵكوژیه‌كی دڕندانه و د و و ر له هه‌مو و به‌ها ئه‌خلاقیه‌كان له‌سه‌ر گه‌لی كورد ئه‌نجامده‌ده‌ن كه له گوندی رۆبوسكی سه‌ر سنور له نێوان باكور و باشوری كوردستان نزیك به شارۆچكه‌ی زاخۆ 50 كه‌سی كاسبكار و سڤیل ده‌بنه قوربانی، كه تا ئێستا 40 ته‌رمیان دۆزرا و هته و ه.
و ه ئه و فرۆكانه‌ی كه بهمكۆمهڵكوژییه هه‌ستا و ن له جۆری ئێف 16 ئه‌مریكین، ئێمه ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و دسه‌ڵاتدارانی رژێمی توركیا به‌توندی ئیدانه و مه‌حكوم ده‌كه‌ین و هه‌ر و هها ده و ڵه‌تی زلهێزی ئه‌مریكا به شه‌ریكی ئه‌م تا و انه گه و ره‌یه به به‌رپرسیار ده‌بینین. ئالێره‌دا دا و ا له رێكخرا و ه‌كانی مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگای نێو ده و ڵه‌تی و نه‌ته و ه یه‌كگرتووه‌كان و دادگای لاهای كه هه‌ڵوێستی مرۆڤانه‌ی خۆیان ده‌رببڕن و بێ ده‌نگ نه‌بن به‌رامبه‌ر به‌م تا و انه نامرۆڤانه‌یه و له هه‌مان كاتدا داخوازیمان له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێزه سیاسیه‌كان ده‌كه‌ین. كه هه‌ڵوێستی فه‌رمی خۆیان ده‌رببڕن و له‌م كۆمه‌ڵكوژییه بێ ده‌نگ نه‌بن. ئێمه كۆمه‌ڵێك له پارتی سیاسی و رێكخرا و ی مه‌ده‌نی و ده‌زگای راگه‌یاندن و كه‌سایه‌تییه‌ك بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه سبه‌ی رۆژی هه‌ینی له شاری سلێمانی كاتژمێر 2 و نیوی پاش نیوه‌ڕۆ كه ده‌كاته به‌ر و اری 30/12/ 2011 رێپێوانێك رێكده‌خه‌ین له سه‌هۆڵه‌كه و ه به‌ره و پاركی ئازادی.
دا و ا له ته و ا و ی جه‌ما و هری و ڵاتپارێزی شاری سلێمانی و ده‌كه‌ین بۆ شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌م تا و انه دژه مرۆڤایه‌تی و دژ به نه‌ته و هی كورد به‌شداری ئه‌م چالاكیه بكه‌ن.
ئێمه كه له باره‌گای بز و تنه و هی دیموكراسی خوازانی كوردستان به به‌شداری ئه و لایه‌ن و كه‌سایه‌تییانه‌ی كۆبوینه و ه و گه‌یشتینه بڕیاری ئه‌م چالاكییه كه له خواره و ه نا و مان هاتووه.
1ـ بز و تنه و هی دیموكراسی خوازان ـ سه‌ركردایه‌تی كاتی
2ـ رێكخرا و ی ژنانی ئازادیخوازی كوردستان
3ـ ئه‌نجومه‌نی ها و ڵاتی ئازاد و یه‌كسان
4ـ پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان
5ـ گهنجانانی و ڵاتپارێزی كوردستان
6ـ گۆڤاری ها و ده‌م
7ـ حزبی زه‌حمه‌تكێشانی سه‌ربه‌خۆ
8ـ رۆژنامه‌ی چه‌تر
9ـ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی
10ـ رۆژنامه‌ی تروسكه
11ـ ئه‌نجومه‌نی ژنانی ئازاد
12ـ نوێنه‌ری كه‌سوكاری ئه‌نفال
13ـ كۆمه‌ڵه‌ی زیندانیانی ئه‌نفال
14ـ د. فایه‌ق گوڵپی
29/ 12/ 2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
