شه‌وی پێنج شه‌مه 29دیسه‌مبه‌ر سوپای توركیا له رێگای فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیه‌وه به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانی سڤیلی ناوچه‌ی قهلهبانی شێرناخی گه‌ل په‌روه‌ر تاوانی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام دا, كه تیایدا 36 هاووڵاتی سڤیل شه‌هید بوون له ناویاندا منداڵی 12 ساڵ هه‌یه , هاوكات تا ئێستا ژماره‌یه‌كیش بێسهرو شوێنن , ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه به هه‌موو پێوه‌رێك ده‌چێته چوارچێوه‌ی تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تییه‌وه , دان پێنانهكانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و سوپای توركیا به ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه نابێت ببێته هۆكاری ده‌رباز بوونی تاوانباران كه سه‌ر فه‌رمانداری هێزی ئاسمانی توركیا و فڕۆكهوانهكانه له سزا‌و لێپرسینه‌وه و دان نانه به هه‌قیقه‌تی تاوانه‌كه وه‌ك تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی .
ئێمه به بینینی دیمه‌نه‌كانی ئه‌م تاوانه , ئه‌و تاوانانه‌مان به بیر هاته‌وه له رابردوو به‌سه‌ر خۆمان و بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكارو گه‌له‌كه‌مان له باشووری كوردستان هات به م‌و جیاوازییان نییه , بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م تاوانه شه‌رمه‌زار و رسوا ده‌كه‌ین و داواكارین گه‌ل به هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌و ده‌زگاو رێكخراوهكانییهوه له ئاست ئه‌م تاوانه بێده‌نگ نه‌بێت و شه‌رمه‌زاری بكات, لێره‌شه‌وه وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی تاوانه‌كه پشتیوانی خۆمان له ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژ به‌و تاوانه راده‌گه‌یه‌نین و هاوخه‌می خۆمان بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان و گه‌له‌كه‌مان له باكووری كوردستان ده‌رده‌بڕین .
فدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی دژه جینۆساید له كوردستان
كوردستان- هه‌ولێر
29-12-2011
رێكخراوه‌كانی ئه‌ندامی فیدراسیۆن:
1. كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
2. رێكخراوی ئه‌نفاله‌كانی كوردستان
3. رێكخراوی فه‌ژین بۆ قوربانیانی جینۆسایدی بارزانیان
4. سه‌نته‌ری ئه‌نفال
5. كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له قوربانیان و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیان
6. ناوه‌ندی رێگا بۆ پرسی ئه‌نفال و كیمیاباران - دوكان
7. كۆمه‌ڵه‌ی زیندانیانی ئه‌نفالكراوانی كوردستان
8. رێكخراوی هه‌ڵوێست بۆ داكۆكی له قوربانیانی ئه‌نفال
9. رێكخراوی شه‌هید ئارام
10. رێكخراوی ژیانی نوێ بۆ ژنانی ئه‌نفال
11. سه‌نته‌ری ئه‌نفال یا بارزانیان
12. رێكخراوی كیمیاباران و ئه‌نفالكراوانی بالیسان و ده‌وروبه‌ری
13. رێكخراوی كار بۆ ئه‌نفال
14. سه‌نته‌ری ئه‌نفال-دهۆك
15. ناوه‌ندی داكۆكیكردن له زیان لێكه‌وتوان و ئاوه‌دانی پشده‌ر
16. ده‌زگای مۆنمێنتی هه‌ڵه‌بجه له هۆڵه‌نده
17. رێكخراوی كارا بۆ داكۆكیكردن له كه‌س و كاری قوربانیانی ئه‌نفال
18. چاودێری كوردۆساید-چاك
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
