
پرسیارێک، خه‌م و مه‌راقێک هه‌موو ساتێ هۆش و بیری داگیرکردووم، هه‌میشه له خه‌یاڵی ڕۆژ و شه‌وانی تاراوگهمدایه، هه‌ر کاتێک سه‌رنج له وێنه‌کانت ده‌ده‌م یان هه‌ست به‌شنه‌ی ڕۆحت ده‌که‌م، ده‌پرسم له‌یلا گیان بۆا وات کرد، کێ ده‌زانێ بۆ وات کرد؟ بۆ خۆت له‌به‌ر چاوانمان وون کرد، بڕێارێکی زۆر ئاسته‌مه، هه‌رگیز بڕوام نه‌بوو ئه‌مه چاره‌نوسی تۆ بێت، ده‌بێ ئه‌و مه‌زنه خه‌مه چی بێت وا یه‌خه و بهرۆکتی گرتبوو، بڕیارێک که شاری ڕاچڵه‌کاند هه‌موو وتیان بۆ؟ بڕیارێکی ته‌ماوی و چاره‌نوسێکی وون، بۆ وات کرد نازانم تۆیه‌ک که بوێر و سه‌ربڵند بووی چۆن که‌وتیته سه‌ر چۆک و ملکه‌چی ئه‌و قه‌ده‌ر بووی، ....ده‌پێم بڵێ چۆن؟.
ئای له‌یلێ گیان خۆزگه‌م به‌و ڕۆژه‌ی که یه‌که‌م جار له خاک TV تۆم بینی، ده‌زانی هه‌ندێک له هاوڕێکانم چیان پێ ده‌ووتم( ئه‌م كچه زیت و بزێوه هێنده‌ی ڕاگه‌یاندن و کاره‌که‌ی خۆش ده‌وێت مه‌حاڵه که‌سێکی وه‌ک تۆ بدوێنی و کارت له‌گه‌ڵ بکات) به‌ڵام ئه‌و به‌یانیه‌ی که بۆ یه‌که‌م جار تۆم بینی قسه‌کانی هاوڕێکانمان هه‌مووی پێچه‌وانه بۆوه دووماچی گه‌رمت کردم و که‌وتمه ئامێزی پڕ سۆز و میهره‌بانی تۆ، به‌ده‌م وشک کردنه‌وه قژه لوول و زهردهکهتهوه یه‌که‌م پرسیارت لی کردم ووتت (ئایا ڕاگه‌یاندن حه‌زی خۆت بوو یان هه‌ر پیشه‌یه‌که بۆ بژێوی ژیان....ڕاگه‌یاندن زۆر ده‌تخاته گریان و که‌م ده‌تخاته پێکه‌نین...ئاسته‌نگی زۆرت بۆ دروست ده‌که‌ن به‌ڵام ده‌بێت زۆر بوێر بیت و بتوانی به‌سه‌ر هه‌موو کۆسپه‌کاندا زاڵ بیت).
له‌یلێ گیان ئه‌ی کچه قژ زه‌رد و ئێسک سووکه‌که، ڕۆژانه تا دره‌نگانی شه‌و له ناو ستۆدیۆ به‌ده‌م کارکردنه‌وه دهتخستینه پێکه‌نین به قسه خۆش و نوکته‌کانت، گیانه‌که‌م خۆت واته‌نی خووشکه گه‌وره‌که‌ی ڕاگه‌یاندم کچه بوێره‌که‌ی سه‌ر شاشه، ده‌رهێنه‌ر و ئاماده‌کار و پیشکه‌شکار و دیکۆریستی زۆربه‌ی به‌رنامه‌کان، ئه‌ی تاکه خانمه شاعیره‌که‌ی دووه‌هه‌می ڤیستیڤاڵی گه‌لاوێژ، ئه‌ی دایکه به‌سۆزه و میهره‌بانه‌که‌ی (عه‌باسی)ی تاقانه‌ی ژیان و ته‌مه‌نت، بیرته که به‌یانیان ده‌هاتی باسی (عه‌باس)ی تاقانه‌ت بۆ ده‌کردم ئاواته‌خواز بووی به گه‌ووره‌ی بیبینی، ئه‌ی کیژه به‌وه‌فاکه‌ی دایک و باوکت که هه‌میشه باست ده‌کردن و ڕۆژانه هه‌ر له خه‌می ئه‌واندا بووی، من نازانم تۆ پێم بڵێ بۆ وات کرد، چۆن ئه‌م بڕیاره قورس و گرانه‌ت دا، چۆن دڵی ئازیزانی خۆتت ڕه‌نجاند و غه‌مبار و خه‌فه‌ت بارت کردن به‌م کۆچ و مه‌رگه بێ وادهیهت.
له بیرته به‌یانیان ده‌هاتی بۆ کوردسات خێرا ده‌چوویته به‌رده‌م ئاوێنه‌که‌ی ژووری مکیاژ و ده‌ستت ده‌کرد به ئارایشت کردنی ڕووخساری مات و غه‌مبارت، به‌ده‌م ئارایشت کردنه‌وه خه‌مه قه‌ترانیه‌کانی شه‌و و ڕۆژانی پێشووت هه‌ڵده‌ڕشت و به‌ده‌م هه‌ناسه‌ی ناکامی و ئاهی پڕ حه‌سره‌ته‌وه یه‌ک به یه‌کیانت بۆ ئاوێنه‌که باس ده‌کرد، منیش وه‌ک قوتابیه‌کی گوێ ڕایه‌ڵی مامۆستاکه‌ی! له‌به‌رده‌م و خه‌م و ئازاره‌کاندا بێ ده‌گ و مات، ووڕ و حه‌په‌ساو، کز و داماو له ئاوێنه‌که‌وه لێتم ده‌ڕوانی جار جار ترس و سامێکی قوڵ دای ده‌گرتم له‌دڵی خۆمدا هه‌زاران جار به‌خۆمم ده‌ووت ئه‌م خاتوونه قسه خۆش و لێو بهخهندهیهی سه‌ر شاشه چه‌نده دڵته‌نگ و خه‌فه‌تباره له‌م ژیانه‌دا، هه‌موو ڕۆژێک پێش ئه‌وه‌ی بچێته ستۆدیۆ سه‌رجه‌م خه‌م و ڕازه په‌نهانه‌کانی ناخی بۆ ئه‌و ئاوێنه بێ گیانه باس ده‌کات، من دڵنیام که ته‌نها هاوڕێی دڵسۆزی تۆ ئه‌و ئاوێنه‌یه‌ی ژووری مکیاژ بوو که هه‌موو یاد و ڕاز و نه‌هێنیه‌کانی سه‌رجه‌م به‌سه‌رهاته‌کانی ڕۆژانی ته‌مه‌نی تۆی لایه. ئاوێنه‌که هه‌ر به‌ته‌نها هاوڕیت نه‌بوو، هاوڕێیه‌کی تریشت هه‌بوو قه‌ڵه‌مه ڕه‌شه‌که‌ی که ڕۆژانه چاوه‌کانت پێ ڕه‌ش ده‌کرد ئێستاش نازانم بۆچی هێنده به په‌رۆش بووی بۆ ڕه‌ش کردنی چاوه‌کانت ته‌نها ئه‌و قه‌ڵمه ڕه‌شه‌و ئاوێنه‌که ده‌زانن بۆ چی وات کرد، گه‌لێک جار به‌ده‌م هه‌ڵڕشتنی ئه‌شک و گریانه‌وه چاوه‌کانت ڕه‌ش ده‌کرد، ئه‌و ساتانه نووکی قه‌ڵه‌مه‌که به فرمێسکه‌کانت ته‌ڕ ده‌بوو ده‌تووت ( ئه‌م قه‌ڵمه جوان ڕه‌شی ناکات) به‌ڵام ئازیزم تۆ هه‌ر ده‌گریات و قه‌ڵه‌مه‌که‌ت نوقمی فرمێسکه‌کانت ده‌بوو، خه‌م گیانتی ده‌خوارد و ئازار دڵی ده‌گوشی به‌ده‌م ئه‌شکی چاوانته‌وه گله‌ییت له به‌ختی خۆت ده‌کرد هه‌ستت ده‌کرد له‌م ژیانه‌دا که‌سێ نیه تۆ خۆش بووێت ته‌نها دایکت نه‌بێت.
ئاه له‌یلێ گیان...ڕۆژانه که له ژووری مکیاژ بوویت زۆر له ڕووخسارت نیگه‌ران بوویت به‌رامبه‌ر ئاوێنه‌که داده‌نیشتی سه‌رنجێکی قووڵت له سیمای مات و غه‌مگینت ده‌دا ده‌تووت (خوایه گیان ئه‌م قه‌ده‌ره نه‌گریس و دزێوه چیه که‌من ناشیریترن که‌سی ناو خێزانه‌که‌مم) له‌یلێ گیان تۆ لای ئێمه هاوڕێیه‌تیت جوان بوو، که‌سایه‌تیت خۆشه‌ویست بوو، خۆزگه‌م به‌و شه‌و و ڕۆژانه‌ی که پێکه‌وه کارمان ده‌کرد هه‌میشه وانه‌ی نوێ و بیری نوێت فێر ده‌کردم ئه‌ی مامۆستا خۆشه‌ویسته‌که‌م هه‌موو جارێ پێت ده‌ووتین ( من ته‌نها کوڕێکی تاقانه و دوو کچم هه‌یه تۆ و سه‌وسه‌ن)
له‌یلێ گیان من نازانم تۆ ههستهوهو پێم بڵێ؟ توو چاوی پڕ ئه‌سرینت بدوێ و به من و هاوڕێکانت بڵێ ئه‌و مه‌زنه خه‌مه چی بوو که به‌و شێوه‌یه له ژیان بێزاری کردیت، ئه‌و بڕیاره جه‌رگبڕ و دڵته‌زێنه‌ی پێ دایت ئاخر گوڵه جوانه‌که که‌سێ نه‌بوو؟ یه‌کێ نه‌بوو؟ هاوڕێکی دڵسۆز، خوشکێکی به‌سۆز که نه‌هێنی ئه‌م کۆچ و مه‌رگه بێ واده‌یه‌ی لا بدرکێنی، من نازانم چۆن ئه‌م نههێنیهت بۆ ئاوێنه‌که باس نه‌کرد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌مه‌که‌ت پێش مه‌رگی خۆی نه‌که‌وتبێ نه‌هێنی ئه‌م کۆچ و مه‌رگه‌ی له‌سه‌ر ڕووی ڕاست و سپی ئاوێنه‌که به خه‌تێکی ڕه‌شی زۆر ڕه‌شتر له چاوانت ده‌نوسی هیوادارم پێ نه‌زانن ئه‌گینا ئاوێنه‌که‌ش ده‌شکێنن و پارچه‌کانیشی زینده به چاڵ ده‌که‌ن، ده‌بێ چاوه‌ڕوان بین تا ئه‌و کاته‌ی تا ئه‌و ڕۆژه‌ی خۆری داد و دادگایه‌کی ڕاست و دروست هه‌ڵدێت ڕووناکی ڕاستیه‌کان ده‌دا له ڕووی ئاوێنه‌که ئه‌و کاته هه‌موو نههێنهیهکانی کۆچ و مه‌رگی تۆ بۆ خه‌ڵکی شار ئاشکرا ده‌بێت ده‌که‌وێته سه‌ڕ ڕووی ڕۆژنامه بوێره‌کان ئیدی ئه‌و کاته ده‌زانین چ خه‌م و مه‌راقێک بوو وا ناخ و دڵی سووتاندیت، دنیای له‌به‌ر چاوانت ڕه‌ش و تاریک کردبوو بوو، ژیان هیچ مانایه‌کی نه‌ما بوو له‌لات سات به سات لێی دوور دهکهوتیهوه و به‌خێرایی ده‌ڕۆشتی، ڕات ده‌کرد و به ناخێکی سووتاو، هه‌ستێکی بریندار، دڵێکی شکاو، چاوانی پڕ فرمێسک، به ته‌وێڵێکی داخکراو ڕات ده‌کرد و پێش بڕکێت له‌گه‌ڵ دواڕۆژه‌کانی ساڵدا ده‌کرد تۆ و خه‌مه‌کانت پێش که‌وتن به‌ر له کۆتایی ساڵ تۆ کۆتایت به ژیانت هێنا.
له‌و ڕۆژه‌وه که تۆ ئه‌و سه‌فه‌ره ئه‌به‌دیت کردوه‌و هه‌تا ئێستا چاوه‌ڕوانم یه‌کێک له هاوڕێکانت، ڕاگه‌یاندکارێک، ڕێکخراوێکی ژنان، له جێگایه‌کدا، له بۆنه‌یه‌کدا باسێکی تۆ بکه‌ن وه‌ک نموونه‌ی خانمێکی بوێر و سه‌رکه‌ووتوو باست بکه‌ن هیچیان نه‌ووت، هیچیان نه‌کرد ئای چه‌نده ناخۆش و به ئازاره ئه‌و بێده‌نگیه له دوای کۆچ و مه‌رگی تۆ، ئای چه‌نده بێ مانایه ژیان، چه‌ند بێ وه‌فایه ڕۆژگار که‌سێکم نه‌دی له دوای مه‌رگت وشه‌یه‌ک، ڕسته‌یه‌ک بدرکێنێت، هه‌موویان بێ ده‌نگ کردن، هه‌مووشیان بێ ده‌نگ بوون. یان ئه‌و که‌ناڵه‌ی که تۆ ڕه‌نج ده‌دا بۆی و یه‌کێک بوویت له دروستکه‌رانی چه‌نده‌ها به‌رنامه‌ی باش و جوانت بۆ کرد هیچیان نه‌کرد ته‌نانه‌ت له یادی مه‌رگ و کۆچتدا مۆمێکایان دانه‌گیرساند له‌و ئه‌رشیفه زۆره‌ی که بۆ ئه‌و که‌ناڵه‌ت جێهێشت جارێک نه‌مبینی یه‌کێک له به‌رنامه ئه‌رشیف کراوه‌کانت ده‌ربهێنن و به‌یادی تۆوه پێشکه‌شی بکه‌ن ته‌نها وه‌ک وه‌فایه‌ک.
تێبینی
ئه‌م نوسینه‌م بۆ ساڵ یادی هاوڕێی ڕاگه‌یاندکارم له‌یلا عه‌لی له 29/12/2009 که له ئێواره‌یه‌کی دوا ڕۆژه‌کانی ساڵدا له کاره‌ساتێکی ته‌ماویدا گیانی له‌ده‌ست دا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه.
