شه‌وی (21 له سه‌ر 22 ی مانكی 12 ی 2010 له لایه‌ن هاورێیه‌كی ئه‌زیزم مه‌سجێكم پئ گه‌یشت ته‌نها نوسرابوو … (شه‌وی یهڵداتان پیرۆزه) … كه ئه‌مه‌م خوێنده‌وه ده‌مزانی شه‌وێك هه‌یه یه‌لدای پئ ده‌لێن به‌ڵام نه‌مده‌زانی كامه شه‌وه و بۆ پێی وتراوه شه‌وی یه‌ڵدا... !! ئه‌م مه‌سیجه زۆر سه‌رنجی ڕاكێشام... بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئاشنای ئه‌و شه‌وه ببم گه‌رامه‌وه سه‌رچاوه‌كان بزانم یه‌ڵدا چییه‌و بۆ وای پی وتراوه.. ڕنگه زۆربه‌مان له هۆنراوه‌و گۆرانیهكان گوی بیستی ئه‌م وشه‌یه بوینه به‌ڵام نازانین ماناكه‌ی چیه و ئاشنای نه‌بوینه.. (یه‌ڵدا) وشه‌یه‌كی سریانیه به مانای له (دایك بون) ه دیاره زیاتر له‌كوردستانی ڕۆژهه‌لات ئه‌و شه‌وه گرنگیه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه وه‌ك بۆنه‌یه‌كی پیرۆز له‌و شه‌وه‌دا خانه‌واده‌و كه‌سوكاره‌كان كۆده‌بنه‌وه‌و تادره‌نگانی ئه‌و شه‌وه به جۆره‌ها خوارده‌مه‌نی خۆش و گێرانه‌وه‌ی سهربوردهكانیان له‌م شه‌وه كه به درێژترین شه‌وی ساله كاته‌كانیان به‌سه‌ر ده‌ه‌ن.
دیاره هه‌ر له دێڕ زه‌مانه‌وه چه‌ندین سهربوردهو ئه‌فسانه‌ی جیا جیا له باره‌ی ئه‌م شه‌وه گوتراوه‌ته‌وه گوایه یه‌ڵدا به مانای له دایك بوونی ڕۆژ دێت.. كه له‌و شه‌وه‌دا ڕۆژ به سه‌ر شه‌ودا زاڵ بوه و ئه‌مه‌ش هێمای سه‌ركه‌وتنی روناكیه به سه‌ر تاریكی‌دا كه چۆن له‌و شه‌وه دڕێژه‌دا تاریكی به‌زاندوه …هه‌روه‌ها ده‌گێرنه‌وه و ده‌لێن هه‌ر له دێر زه‌مانه‌وه ئێرانیه كۆنه‌كان (مهرا، و ناهید) یان په‌رستوه (مهر+ناهید) ده‌كاته میترا وئهناهیتا به مانای (رۆژوگول) دێته‌وه.. هه‌روه‌ها ئه‌فسانه‌یه‌كی تر باس له عاشق بوونی مانگ به‌رانبه‌ر به رۆژ ده‌كات گوایه مانگ به‌رده‌وام به دوای رۆژ دا بووه به‌ڵام خه‌و هه‌میشه رێگری لێی ده‌كات و ده‌یباته‌وه... تا ناچار ده‌بێت داوا له ئه‌ستێره‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له ماوه‌ی سالێكدا ته‌نیا بۆ جارێكیش بێت له شه‌وێكی تاریك و درێژی ساڵدا یه‌كتری ببیننه‌وه..... به مه‌ش ئه‌ستێره‌كان هاوكاریان ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو عاشقه هه‌ر نه‌بی له شه‌وێكی زۆر درێژی سالدا ژوانێك به سه‌ر ببه‌ن
سه‌یران سه‌ڵاح
ئه‌ستنبول
شه‌وی 21/22
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه.
