عیراق ئه‌و ووڵاته‌ی كه هه‌ر له سه‌ره‌تای دروست بوونی یه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی هه‌ڵه‌وه غه‌در بنیات نرا. عێراق ئه بوو هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كه ووڵات نه‌بێت. چونكهپێكهاتهی دروست كردنه‌كه‌ی دوور له حه‌زو ویستی گه‌لانی ئه‌و ناوچه‌یه بوو كه دواتر ناوی لێ‌نرا ووڵاتی عێراق. له ناو ئه‌م ووڵاته به زوَر دروستكراوه وكه به ویست و به‌رژه‌وندی ئیستعمارو زل هێزه‌كانی ئه‌وسا بوو. پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی عێراق له هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌ب و چه‌ند كه‌مه نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر پێكیده‌هێنن ویرای ئه‌وه‌ی كه پێكهاته‌ی عه‌ره‌بیش دوو پێكهاته‌ی ته‌واو جیاوازی تایفی و مه‌زهه‌بین ئه‌ویش عه‌ره‌بی شیعه مه‌زهه‌ب كه له نیوه‌ی زیاتری ته‌وای دانیشتوانی عیراقن و به‌شه‌كه‌ی تریش عه‌ره‌بی سوننه مه‌زهه‌بن. هه‌رچی عه‌ره‌بی شیعه له كاتێكدا كه زوَرینهن له عێراقدا به درێژای دروستبوونی ئه‌م ووڵاته كه زیاتر له هه‌شتا ساڵه دروست بووه تا ساڵی دووهه‌زار وسی نه‌یانتوانی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت له‌حكومه‌ته‌كانی ڕابردوداواتهتهنها ده‌سه‌ڵات به ده‌ستی عه‌ره‌بی سوننه مه‌زهه‌به‌وه بوو ویرای ئه‌وه‌ی كه له چاو شیعه‌كاندا كه‌مینه بوو. هه‌رله سه‌ره‌تای دروست بوونی عیراق تاڕوخانی ڕژێمی به‌عسی له ناوچوو كه كوَتای ده‌سه‌ڵاتی موتڵه‌قی سوننه‌كان بوو ئهوهندهیكه پێیان كرا بوَ له ناوبردن ونكوڵی كردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌ر له تعریب تبعیس وتهجیر و ئه‌نفا ل و كیمیاویبارانكردن شێواندن و ڕوخاندنی تاكی كوردی كردیان. ئه‌وه‌ی كه نه‌یان كرد بوَیان نه‌كرا ئه‌گینا بی سڵه‌مینه‌وه ده یان كرد. وه عه‌ره‌بی شیعه‌ش له سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسدا زوَر خراپیان پێكرا هه‌ر له قه‌تڵ و عامكردن و كوشتنی پیاوانی پایه به‌رزی ئاینی و سیاسی و گرتن و نهفیكرد ن و ئاواره بونیان بوَ ووڵاتانی تر به تایبه‌تی ئیران و زوَرێكی تری وڵاتان. ئه‌م بابه‌ته زوَر له وه زیاتر هه‌ڵده‌گرێت كه‌قسه‌ی له سه‌ر بكرێت.
بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر بابه‌ته‌كه له ساڵی دووهه‌زار و سی دوای ئازادكردنی عێراق له ده‌ستی گه‌وره دیكتاتوَرسهدام كوَتای هێنان به ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكارانه‌ی ده‌یان ساڵانه‌ی. ئه‌و كات كورد هاوبه‌ش و به‌شدارێكی گرنگ بوو له‌گه‌ڵ ئهمهریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی بوَ رَوخاندنی ئه‌وڕژێمه. خاوه‌ن هێزێكی باش و ئیداره‌یه‌كی نیمچه سهربهخوَ بو. ئه‌و كات عیراق ئازاد كرا حكومه‌ت و ئیداره‌ی ئه‌و ووڵاته له لایه‌ن سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه ده‌برا. ئه‌وه‌ی كه له‌لای هێزی ئه‌مریكای یه‌كان و خودی گه‌لانی عیراقیش چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو ئه‌و هاتنهزوَرهی تێروَرستان بوو له ووڵاتانی دراوسی و به تایبه‌تی ڕێكخراوی قاعیده ی تێروَرست وه قوَستنهوهی ئه‌وهه‌له له‌لایه‌ن پاشماوه‌كانی به‌عس به سود وه‌رگرتن له‌و بارودوَخه تاڕاده‌یه‌ك توانیان خوَیان ڕێك بخه‌نه‌وه و كه‌م تا زوَر ببنه سه‌ر ئێشه بوَ عیراقی تازه. وه ووڵاتانی دراوسێش عیراقیان كردبووه ئامانج و ساحه‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانیان به‌تایبه‌تی ووڵاتی ئێران كه له‌م كێشه‌یه‌ی دوای سوریا لایه‌نی شیعه زوَر به‌ڕونی پێوه‌ی دیار بوو كه به‌خواستی ئێران هه‌نگاویان ده‌ناو. تاوای لی هات ئێستا ده‌سه‌ڵاتی ئێران زوَر به ڕونی ئه‌بینرێت له كار و باری ووڵاتی عێراق به‌تایبه‌تی له‌لای به‌شه شیعه‌كه‌ی كه زوَرینهی حكومه‌تی عیراق پێكدێنن. له ماوه‌ی ڕابردودا واته له ماوه‌ی ئه‌م هه‌شت ساڵه‌ی كه ڕابرد بوَئێمهی كورد كه بوینه به‌شدار و هاوبه‌ش له دامه‌زراندنه‌وه‌ی عێراقی نوی ی دیموكراتی و فیدراڵی هه‌رچه‌ند كه له‌و ماوه‌یه‌دا دوو جار هه‌ڵبژاردن كرا‌و و ده‌ستوری تازه‌ی عیراق نوسرایه‌وه و له ڕێگای ده‌نگدانه‌وه په‌سه‌ند كرا و ده‌یان لیژان دروست كرا بوَچارهسهری كێشه‌كان به تایبه‌تی ماده‌ی 140 كه ئاخرجار له ناو ده‌ستور ئه‌م ماده‌یه هاتووه په‌پێی یاسا و ده‌ستوری تازه ئه‌بوا جی به‌جی بكرایه و چه‌ندین كیشه‌ی تری وه كوو پرسی نهوتو پێشمه‌رگه ئه‌مانه چونكه ئیراده و نیه‌تێكی باش له لایه‌ن به‌غداوه نه‌بوو وه ناشبێت تا نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌ش كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا ووڵاتیان جێهێشتووه ئه‌م كێشانه‌و زوَرێكی تر دوَسیی یه‌كانیان بی چاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌مان بوَ ئه‌سه‌لمێنێت كه زوَر ڕون و ئاشكرایه ته‌نها كات به كورد ئه‌كوژن و بگره هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌وه نیی یه‌تیان بووه. ڕاسته ده‌ستورمان هه یه به‌ڵام هه‌ر له بنه‌ڕته‌وه پێم وایه ته‌نها سه‌ركردایه‌تی كورد بڕوای پێی هه‌بووه
چونكه تائێستاش ئه‌وان هه‌ر به‌گومانه‌وه ئه‌ڕواننه ئه‌و ده‌ستوره ی كهخوَشیان ده‌نگییان پی دا‌و. چونكه له ماوه‌ی ڕابردودا زوَرێك له سیاسی یه‌كانی شیعه و سوننه كوَمێنتی زوَر خراپیان له‌سه‌ر ده‌ستور داوه.
ئێستاش كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا عێراقیان به‌جی هێشت یان باشتره بڵێین ڕای كرد. ئه‌توانم بڵێم عێراقێكی وێران و پڕ له ئاژاوه‌ی سیاسی و مه‌زهه‌بی هه‌تا شه‌خسی یشی له دوای خوَی به‌جێهێشت. به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه كه دوای ڕاگه‌یاندنی هه‌رێمی دیاله چوَن ئه‌و شاره له‌لایه‌ن میلیشیاوه ته‌وق درا و به خێرای یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو كێشه‌كانی به‌ینی مالیكی ولیستی عیراقیهپهرهیسهند وهه‌وڵدان بوَ ده‌سگیركردنی تاریق هاشمی و هه‌وڵدانی تیروَركردنی سیاسی یه‌كانی عێراق پرسارهكه لێره‌دا ئه‌وه‌یه بوَ هاوزه‌مان له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دوَسی یه‌كان ئاوا به‌خێرای ئهجوڵێنرێن. په‌یامه‌كه‌ی به‌ڕێز سهروَكی هه‌رێم زوَر ڕون و ئاشكرایه كه به‌ڕێزیان ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ست نی یه به خودی تاریق هاشمی و به‌رگری نی یه له كه‌سه‌كان هه‌موو لایه‌ك باش ئه‌زانن كه مالیكی ڕوَحێكی تاكڕوانهی هه‌یه و ئه‌یه‌وێت نه‌یاره‌كانی توَمهتبار بكات وله هه‌مان كاتیش‌دا له به‌رگی به یاسای بونی له‌به‌ر بكات خه‌ته‌ره‌كه ئه‌مه‌یه كه نیه‌ت پاكی له مه‌سه‌له‌كه‌دا نابینرێت. وه به‌ڕای من و زوَرێكی عێراقی یه‌كانیش ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كه بوَگێڕانهوهی ده‌سه‌ڵاتی تاكڕه‌وی و خوَسهپاندن به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵم بیت بێده‌نگم ئه‌گه‌ر له دژم بیت ده‌یان دوَسیهت له سه‌ر ده‌كه‌مه‌وه. بوَیه پێویسته كورد چی بكات.
كوردكه كه ته‌جروبه‌ی هه‌شت ساڵی ڕابردوی هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند. كورد هه‌رده‌م نیاز پاك و چه‌ندین جار عیراقی له كێشه‌ی گه‌وره ڕزگار كردووه ئێمه هه‌ر ده‌ڵێین برا و ئه‌وانیش هه‌رده‌م به چاوی گومان و خوَدزینهوهن بوَ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی كورددهڕوانن. بوَیه كورد هیچ ڕێگایه‌كی تری له‌به‌ر نی یه چونكه ئێمه‌و ئه‌وان وه‌كو ئه‌و دوو برایه‌مان لێهاتووه كه ئه‌ڵێت به‌شی خوَم بوَ خوَم به‌شی توَش ئهخوَم. ئه‌م معادهلهیهش هیچ هاوسه‌نگی یه‌كی تێدانی یه.
ئێستا كورد كه پێگه‌یه‌كی زوَر به‌هێزی هه‌یه و حكومه‌تی عیراقیش كه توانایه‌كی ئه‌و توَی نی یه ته‌نانه‌ت ناوچه‌ی سه‌وزی پی ناپارێزرێت. چه‌ند ڕوَژێكه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زه‌وی عیراقیان به‌جێهێشت و ئاڵای ووڵاته‌كه‌یان داگرت هه‌رچه‌ند به گوته‌ی خوَیان سه‌ركه‌وتو بوون به‌ڕای من پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته بوَ؟
چونكه ئه‌مه‌ریكا فشارێكی زوَری ناوخوَی ده‌ره‌كی له‌سه‌ر بوو. تێچونی شه‌ره‌كه كه نزیكه‌ی هه‌شت سه‌د ملیارد دوَلار بوو نزیكه‌ی سی هه‌زار بریندار و چوارهه‌زار و پێنج سه‌د كوژراو ی هه‌بوو ئه‌مانه هوَكار گه‌لێك بوون تا ئه‌مه‌ریكا بكشێته‌وه. هه‌رچه‌ند ئوَباما له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ڵێنی دابوو به‌ڵام هه‌ر خوَشیان دانیان به‌وه‌دا نا كه كێشه‌ی زوَر گه‌وره ماون به بی چاره‌سه‌ركراوی و له لێدوانه‌كانیاندا به‌ئاشكرا باسی یان له سه‌ر هه‌ڵدانی كێشه‌كان ده‌كرد له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان. ئێستاش كه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بووه واقیع وكشانه‌وه ڕوداوه‌كان و ئاڵوَزی نائارامی یه‌كان پێمان ئه‌ڵێن كه عیراق به‌ره‌و شه‌ڕێكی ناوخوَی وتائیفی و مه‌زهه‌بی ئه‌بێته‌وه له نیوان شیعه و سوننه‌كان. گومانی تێدا نی یه كه كوردیش پێی خوَش بێت یان نا ئه‌بێته به‌شێك یان هه‌ر نه‌بێت پریشكی ئه‌و ئاگره‌مان بوَ دێت. بوَیه پێویسته سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد بوَ هه‌موو ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كان ئاماده و ساز بێت. ئه‌گه‌ری پارچه‌بوونی عێراقیش به‌ڕای من دێته پێش. وه سه‌ركردایه‌تی كورد پێویسته ئیتر واز له چاودێریكردن بهێنێت. ئه جاره ئه‌و فرسه‌ته له ده‌ست نه‌ده‌ین وه‌كو ساڵی دووهه‌زار وسی. ئه‌گه‌ر ئه‌و كات كـــه هوَكارێك هه‌بوبێت كه سیاسه‌تی ئه‌وسای سه‌ركردایه‌تی كورد په‌یڕه‌وی ده‌كرد كه عیراقێكی دیموكرات وپێكه‌وه ژیان و ده‌ستورێكی نوی بوَعێراق دابنرێت و له سایه‌ی دا كورد‌و ته‌واوی گه‌لانی عێراق بتوانن له‌ژێر چه‌تری دیموكراتی وپێكه‌وه ژیان به‌ماف ئازادی یه‌كانی خوَیان بگه‌ن. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه سه‌ركردایه‌تی كورد به‌و ئاراسته‌یه بوَ ئه‌و ئامانجه هه‌وڵی دا. چونكه هه‌مووان وا بیرمان ده‌كرده‌وه كه دوای ئازادكردنی عیراق سیاسی یه‌كانی كه ئێستا عێراق به‌ڕێوه ده‌به‌ن هه‌موویان موعاره‌زه بوون توشی زول!م و زوَرێكی زوَر بوبون له‌سه‌ر ده‌ستی ڕژێمی به‌عسی له‌ناو چووبهڵام به‌داخه‌وه وه‌كوو وتم له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵی ڕابردوو هیچ نی یه‌ت پاكی یه‌كمان لی نه‌بینین وه ئه‌وه‌ش ئه‌یسه‌لمێنێت كه بوَ ئێمه‌ی كورد ئه‌وان ته‌نها كات به‌كارده‌هێنن بوَسود وه‌رگرتن تا بكه‌ونه سه‌ر پی ی خوَیان دواتر وه‌كو تاریق هاشمی وتی ئهمڕوَمن سبه‌ینی یه‌كێكی تر (دیاره ئه‌وان خوَیان یه‌كتر باش ده‌ناسن) وه هیچ ئیرادهیــهك یان نی یه یان باشتر بڵێین ئه‌وانن نایانه‌وێت وه‌كو برا پێكه‌وه بژین.
له كوَتادائاشكرایهكه كورد هه‌موو كات ئاره‌زوی جیابونه‌و سهربهخوَ بونی هه‌بووه به‌ڵام وه‌كو وتمان سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌یویست له سیستمێكی دیموكراتی و ده‌ستوری و په‌رله‌مانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كورد ده‌سته‌به‌ر بكات كورد كێشه‌ی تایفی و مه‌زهه‌بی نی یه كورد كێشه‌ی خاك و نه‌ته‌وه‌ی هه‌یه. ئه‌گه‌ری ئه‌م شه‌ره هه‌یه و ئه‌بێت بكرێت گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌م جار بڕیاری بوێرانه‌ی خوَی بدات و چیتر نه‌كه‌وێته ناوبژیوانی كردن وچونكه ڕابردوو بوَی سه‌لماندین كه هیچ له سیاسی یه‌كانی عیراق بوَ كورد سه‌وز نابێت. ڕاگه‌یاندنی سهربهخوَی كوردستان كه خواستی هه‌موانه بی هیچ دوو دڵی یه‌ك رابگه‌یه‌نرێت.
به‌هیوای كوردستانێكی ئازاد و سهربهخوَ
وریا قادر به‌رزنجی- ئه‌ڵمانیا
21-12-2011
