سلێمانی، 21ی كانونی یه‌كه‌م، 2011:
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌مافی ڕۆژنامه‌نوسان داوا له‌ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه‌ڕێگه نه‌ده‌ن یاساكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ترساندن و سزادانی ڕۆژنامه‌نوسان ئیستیغلال بكرێن له‌به‌رامبه‌ر كاری پیشه‌یی ڕۆژنامه‌نوسی دا.
گۆڤاری لڤین كه ئۆفیسی سه‌ره‌كی له‌شاری سلێمانی یه، له‌ژماره 181ی دا دوو دۆكیومێنتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی پارێزگای سلێمانی بڵاوكرده‌وه سه‌باره‌ت به‌چاودێریكردنی ڕۆژنامه‌نوسان له لایه‌ن ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی پارێزگای سلێمانی داوای یاسایی له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك لهئهحمهد میره سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین و ڕۆژنامه‌نوس ڕاوێژ كامه‌ران ڕۆژنامه‌نوسی ئه‌و گۆڤاره تۆمار كرد.
دواری ئه‌وه‌ی هه‌ردوو ڕۆژنامه‌نوسه‌كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (21\12\2011) به‌كه‌فاله‌تی (185000) (سه‌دو هه‌شتاو پێنج هه‌زار دیناری عێراقی) ئازادكران، ئه‌حمه‌د میره به‌سه‌نته‌ری میترۆی ڕاگه‌یاند "ئاسایشی گشتی پارێزگای سلێمانی به‌و داوا یاساییه‌یان به‌رامبه‌ر راپۆرتێك كهدۆكیومێنتی ئه‌و ده‌زگایه‌ی بڵاوكردۆته‌وه، ده‌یانه‌وێت رۆژنامه‌نوس بترسێنن و په‌یامێك بۆ سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بنێرن كهبڵاوكردنهوهی دۆكیومێنته‌كانی ده‌زگای ئه‌منی خه‌تی سوره. "
سه‌نته‌ری میترۆ ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه‌كه یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و مافه‌ی بۆ رۆژنامه‌نوس ده‌سته‌به‌ركردوه كه له‌سه‌رچاوه جیاوازه‌كانه‌وه هه‌ر زانیارییه‌ك به‌ده‌ستبهێنێت و بڵاویبكاته‌وه كه‌بایه‌خی بۆ هاوڵاتیان هه‌بێ و په‌یوه‌ندیان به‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌وه بێ، هه‌روه‌ك ئه‌و مافه‌ی به‌رۆژنامه‌نوس داوه كه‌سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كانی ئاشكرا نه‌كات.
له‌لایه‌كی تره‌وه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا چه‌ند حاڵه‌تێكی تری پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به‌ڕۆژنامه‌نوسان به‌سه‌نته‌ری میترۆ گه‌یشتووه:
- كاتژمێر 7: 30 شه‌وی 20ی كانونی یه‌كه‌م، سامان كه‌ریم له كه‌ناڵی سپێده به‌سه‌نته‌ری میترۆی وت "له‌گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆزی قه‌زای زاخۆ هێزێكی پۆلیس، چونه سه‌ر ماڵی په‌یامنێری كه‌ناڵی سپێده عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د و ده‌ستگیریانكرد. " ناوبراو ئه‌ندامی كاری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستانه.
· رۆژی دووشه‌ممه 19ی كانونی یه‌كه‌م، شیركۆ ساڵه‌یی ـ كه به‌په‌یامنێری CNNخۆی ناساند به سه‌نته‌ری میترۆی وت"شه‌وی 18ی كانونی یه‌كه‌م له‌گه‌ڕه‌كی زێڕینۆك سێ چه‌كداری نه‌ناسراو رێگه‌یان پێگرتم ویستیان لهئۆتۆمبێلهكهم دامبه‌زێنن. چه‌كداره‌كان لهتهكسییهكدا بون گوێم لێ‌بوو ده‌یانوت ئه‌ممه خۆیه‌تی دوایان ده‌كرد لهئۆتۆمبێلهكهم دابه‌زم به‌ڵام ئه‌وه‌م نه‌كرد، به‌هۆی نزیكبونه‌وه‌ی سه‌یاره‌ی تر ئه‌وان ترسان و هه‌ڵهاتن. "
سه‌نته‌ری میترۆ په‌یوه‌ندی كرد به‌دامه‌زراوه‌ی (CNN) سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه، به‌ڵام ئه‌وان له‌وه‌ڵامی سه‌نته‌ری میترۆدا ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كهشێركۆ ساڵه‌یی په‌یامنێری (CNN ) نییه‌و ئه‌و ڕووداوه‌ش هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌وانه‌وه نییه.
- كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام یاداشتێكیان بۆ سه‌نته‌ری میترۆ ناردووه تیایدا ئاماژه بۆ ده‌ستگیركردنی ڕۆژنامه‌نوس خه‌تاب عومه‌ر له‌شاری زاخۆ هاوكاری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام و خوێندكاری زانكۆیه له‌كۆلیجی یاسا‌و ڕامیاری. له‌و یاداشته‌دا هاتووه "شه‌وی هه‌ینی 2/12/2011 له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فونیدا هه‌واڵی سوتاندنی مه‌یخانه‌و دوكانی مه‌یفرۆشی و ئوتێك و مهساجهكانی زاخۆی ڕاسته‌وخۆ گواسته‌وه بۆ كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام بۆ ڕۆژی دواتر له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستگیركراوه‌و تاكو ئێسته له‌زینداندایه و رێگه‌ی سه‌ردانكردنیشی نه‌دراوه".
كۆتایی
----------------------------------
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نووسان، رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆیه بۆ به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان و مافه‌كانیان. ئه‌م رێكخراوه، له هه‌رێمی كوردستان، نوێنه‌رایه‌تی روانگه‌ی ئازادییه رۆژنامه‌نووسییه‌كان (JFO) ده‌كات كه نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی له به‌غدایه .
بۆ زانیاری زیاتر، په‌یوه‌ندی بكه‌ن به:
ره‌حمان غه‌ریب، رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ: 07701523300 rahmangarib@yahoo. com
نیاز عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێر: 07504617014
ئاوات عه‌لی، ئه‌ندامی بۆردی سه‌نته‌ری میترۆ 07701435822
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه.
