لەوەتای لاوانی کەم ئەزمون وبێبارنامەی عەرەب لەهەرسێ وڵاتی لیبیاوتونس ومیسردا دژی دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکانی وڵاتەکانیان ڕاپەڕین وپاش ڕوخانی هەرسێ ڕژێمی ئەو سێ وڵاتە بەبێ ئەوەی لاوانی گێلەپیاو وکەم ئەزمونی عەرەب ئاگایان لەخۆیان بێت ئەخوانەکانی ئەووڵاتانە کەچەندین ساڵە شێتی دەسەڵات بوون وبۆیان نەکرا بێنە سەر دەسەڵات بەخشکەیی دەسەڵاتی ئەو وڵاتانەیان بۆخۆیان پاوەن کرد، دیارە ئەوە سەرەتای گەورەترین ماڵوێرانییە بۆگەلانی ئەو وڵاتانە بەتایبەتی لەلایەک وبۆهەمو جیهانی عەرەبی بەگشتی لەلایەکیتر، چونکە لای هەموڕوناکبیرێک ڕونە کەبیری ئەخوان مسلیمین بیری کۆنەپەرستی وشۆڤێنیستی عەرەبە کەوردترین داهێنانیان نەپێبووە لەماوەی نزیکی نەوەد ساڵی ڕابردوداودیارە نەئێستاو نەداهاتوش وردترین داهێنان یان نەك پێنابێت بەڵکو دژی هەر پێشکەوتن وداهێنانێکن، چونکە ئەوەی لەهەگبەی ئەخوانەکانو هەر ئیسلامێکی سیاسیدایەئەمانن دژی زانست، دژی پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی، دژی مافەکانی ئافرەت وژن، دژی مافەکانی مرۆڤ، دژی یەکسانی ڕەگەزەکانی نێرومێ، دژی تەکنۆلۆژیای سەردەم، دژی هەرگەلونەتەوەیەك جگە لەشۆڤێنیستی عەرەبی، دژی گلۆبالزم وعەولەمە، دژی خوێندنی مێینەوهەرجۆرە پێشکەوتنێکی، دژی زانکوپەیمانگاوقوتابخانە زانستییەکان، دژی پێشکەوتنی هونەری وهەرجۆرە هونەرێک بەشانۆونوسین وهۆنراوەوپەیکەروپەیکەر تاشی ودراماووێنەووێنەکێشان وهتد.. لەجێگای هەمو ئەمانە کۆتوبەند کردنی ئافرەت وژن وزیندان کردنیان لە گۆشەی ماڵدا، سەرپۆش وحیجاب بۆئافرەتان وکردنیان بەبەردەو کەنیزەکێك بۆ پیاوان ئەویش لەناو ماڵەکانیاندا، شیعرو هۆنراوەکفرەونوسەرانیش تەنها بۆیان هەیە ئایەتە کانی قورئان بەخەتاتی بنوسنەوەیان بەشانو باڵی کۆنەپەرستی وشۆڤێنیستی عەرەبدا هەڵبڵێن، ئەگەر کچێك وکوڕێك پێکەوە ڕێك بکەون ئەوەدەبێت کوڕەکە٢٠٠دووسەد دار شەلاقی بەبەرچاوی خەڵکەوە لێبدرێت بۆئەوەی لەگوناە پاك بێتەوە بەڵام کچەکە بەرد باران بکرێت تادەمرێت؟؟!!، هەرکەسیش لەم یاسا کۆنەپەرستیانە دەر بچێت دەبێت لەسەری بدرێت، ئەمانە دیاری حوکمی ئەخوانەکان وئیسلامی سیاسین گەر دەسەڵاتیان بەدەست بێت.
لەلایەکیتر ئیسلامییەکانی کوردستان بەگشتی ویەکگرتوی ئیسلامی بەتایبەتی کە بەشێکن لەئەخوانمسلیمینی عەرەبی بەئاوازی زوڕنای ئەخوانەکانی تونس ومیسر کەوتونەتە سەماو بەدرۆو چاوڕاوئەیانەوێت بارودۆخی ئازادی کوردستان تێکبدەن وئاژاوەلەنێوان پێكهاتەکانی کوردستاندا بنێنەوە بەڵکو لەو ڕێگایەوە بگەنە ئەو دەسەڵاتەی کە چەندین ساڵە خەونی پێوە دەبینن، ئەوەش خەونی حوشترە وهەرگیز نایەتەدی مەگەر تەنها لەڕێگای سندوقەکانی دەنگدانەوە کە ئەویش گەلی باشوری کوردستان گەلێکی وشیارو چاوکراوەیەو ڕابردو وئایندەی ئیسلامی سیاسی وئەخوانەکانی لەبەرە وهەرگیس ڕێگانادەن باڵی تاریکی ئەم گێلەپیاوە دەرون نەخۆشانە بەسەر نیشتمانە بەخوێن ڕەنگین کراوەکەماندا هەڵبدرێت وگەلەکەمان توشی ماڵوێرانی نیشتمانەکەمان توشی کاولکاری بکەنەوە، ئەوەی بەڕێگای بەعس وسەدام بۆشۆڤێنیست وکۆنەپەرستی عەرەب نەکرا ئێستا لەڕێگای یەکگرتوی ئیسلامی وئیسلامی سیاسیەوە بۆیان بکرێت، کەئەمەش خیاڵێکی دورلەڕاستییە..
جەمال فەتاح
١٧/١٢/٢٠١١
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانن، کوردستان نێت لێیان بهرپرسیار نییه.
