بۆ/ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
پەرلەمانی كوردستان
حكومەتی هەرێمی كوردستان
رای گشتی كوردستان
راگەیاندنەكان 
ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریاندا پارێزگاكە ببێت بە هەرێمێكی سەربەخۆ. ئەمە هەنگاوێكە لە چوارچێوەی دەستووری عێراق و لە ساڵی رابردوو لەلایەن پارێزگای بەسرە یان ئەنبار داواكرا .
حكومەتی ناوەند شكستی هێناوە لە جێبەجێكردنی ماددەی140و قەزای خانەقین و مەندەلی وەك دوو ناوچەی كوردستانی دابڕێنراو هیچ بەرژەوەندییەكمان نییە لە مانەوەمان لەچوارچێوەی دیالە وەك پارێزگا یان هەرێم .
ئێمە بە ئەركی خۆمانی دەزانین ئەم خاڵانەی خوارەوە بەیان بكەین:
1- دەستلەكاركێشانەوەی نوێنەرەكانمان لە ئەنجومەنی پارێزگای دیالە .
2- خانەقین و مەندەلی وەك ئیدارەیەكی سەربەخۆ رابگەینرێت .
3- ئەنجومەنی شاری خانەقین و مەندەلی بڕیاری خۆیان رابگەیەنن .
4- حكومەت و پەرلەمانی هەرێمی كوردستان هەڵویستی مێژووی خۆی لە ئەستۆ بگرن .
5- ئەوپەڕی ئامادەباشی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ پاراستنی ماڵ و گیانی كوردستانیانی جەلەولا، سەعدیە، نەفتخانە و مەندەلی .
لیژنەی بەرگریكردن لە بەرژەوەندییە گشتییەكان
12/12/2011
بۆ پەیوەندیكردن: باسل یەحیا 07701513883، سەروەر عەلی 07707914141،
ئەمیر عەلی07702154672، سەلام عەبدوڵڵا07700595583، د. رابعە عەلی07711329721،
سیروان نەوروز07701368761
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانن، کوردستان نێت لێیان بهرپرسیار نییه.
