پێمانخۆشبوو جه‌نابی قایمقامی سلێمانی به‌خه‌ڵکی ڕابگه‌یاندایه، سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ئه‌و بڕیاره‌ی له‌چی ده‌ستوره‌و یاسایه‌که‌وه وه‌رگرتوه که کامێرای چاودێری بۆ پیشه‌وه‌رێکی ناحکومی وتایبه‌ت دابنێ..؟؟؟ ئایا ئه‌مه‌ش بڕیارێکی حیزبیه به‌کامێرا چاودێری پیشه‌ی تاکه‌کان بکرێ..؟ چونه ئه‌مه گه‌وره‌ترین پێشێلکاری مافی مرۆڤه، دانانی کامێرا ته‌نها بۆ شوێنه گشتیه‌کان مۆڵه‌تی پێدراوه، به‌ڵێ حکومه‌ه‌ت ده‌توانێ کامێرا بۆ قایممه‌قام و کارمه‌نده‌کانی دابنێ تا له‌ئیش وکاریان ئاگادار بێت، یاخود پیشه‌وه‌رێك ئازاده له‌دوکانه‌که‌ی خۆی بیبه‌ستێ بۆ چاودێری به‌رژه‌وه‌ندی خۆی، خۆ ده‌نا من هیچ جیاوازیه‌ك نابینم له نێوان مه‌ساج ودکتۆرێکدا، یان مه‌ساج وجه‌راحێکی ئه‌هلی که‌واته بابۆ ناتری حه‌مامه‌کانیش کامێرا دابنێین، باشه گریمان دکتۆر مه‌ساجی بۆ ژنێك نوسی به‌هۆی هه‌وکردن وگرژ بونی موسولکه‌کانی، با من پیاویش بم به‌چی یاسایه‌ك ڕێگه به‌خۆت ئه‌ده‌ی به‌کامێرا سه‌یری من بکه‌ی، خۆمن مه‌حکوم نیم به‌تاوان، ده‌نا له‌هیچ قوژبنێکی ئه‌م دنیایه وته‌نانه‌ت له‌ڕژێمه دیتاتۆره‌کانیش یاسای وامان نه‌بیستوه، برای به‌ڕێزم ده‌توانی کامێرای چاو‌دێر له‌سه‌رشه‌قامه گشتیه‌کان جێگیر بکه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، ده‌توانی به‌یاسایه‌ك مۆڵه‌تی پیشه‌یه‌ك نه‌ده‌یت که زیانبه‌خش بۆ مرۆڤ وگیانله‌به‌رو ژینگه، هیوادارم ئه‌و که‌سانه‌ی بڕیار ده‌رده‌که‌ن، بڕیاره‌کانیان به فیلته‌ركی یاسایدا بڕوات، تابتوانرێ ده‌ستنیشانی که‌موکوره‌یاساییه‌کانی بکرێ، مافی ئازادی تاکه‌کان پێشێل نه‌کرێ. به‌گوێره‌ی یاسا هه‌تا له‌ڕێگای گشتی ئوتۆبیل ده‌بێ ئاگادارم بکه‌یته‌وه که تۆ کامێرات داناوه، بۆت هه‌یه له مزگه‌وته‌کاندا دای بنێی، چونکه مه‌لاکان فه‌رمابه‌ری ده‌وڵه‌تن وشوێنی گشتیه، من پێویست ناکا باسی یاسای کامێره‌ت بۆ بکه‌م، ده‌توانن خۆتان یاساکا نی کامێرا و به‌مافه‌کانی ئازادی تاك بخوێننه‌وه، هیوادارم له ڕه‌خنه‌ی یاسای دڵگران نه‌بن،
11/12/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانن، کوردستان نێت لێیان به‌رپرسیار نییه.
