به‌رێز وه‌زیری ئه‌وقاف ده‌ڵێ: (شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌م كه خزمه‌تكاری مامۆستایانی ئاینی بم) له‌سایتی ئه‌وقاف رێكه‌وتی:10/3/2011ئه‌مه بڵاوكراوه‌ته‌وه..
له‌راگه‌یاندنی ئه‌وقافیش قسه‌یه‌كی تر بڵاو ده‌كرێته‌وه كه بۆنی فیتنه‌ی لێ دێت كه ده‌ڵێ: (مامۆستایانی ئاینی شاری هه‌ولێر میههنیهت و رێزی خۆیان پاراست...) ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌سایتی فه‌رمی ئه‌وقاف و له رێكه‌وتی: 11/3/2011بڵاوكراوه‌ته‌وه..
هه‌ڵبه‌ته ئه‌و جیاوازی پێكردن و نیه‌تی خراپ و به‌جۆرێك تێك گیركردنی مامۆستایانی ئاینی و لێك ترازانیان و (تانه‌و ته‌شه‌ر دان له‌په‌نای هه‌ندێكیان بۆ هه‌ندێكی تریان) ! ته‌نها له‌كه‌سانێك دی كه‌وا دوو ڕووو دژ به دین و مامۆستایانی ئاینی و به‌ئه‌زمونی كوردستان بن! له‌په‌نای (به‌ناو) دڵسۆزی (نواندن) ژه‌هری رق و كینه‌ی خۆیان بڕێژن! ئه‌وه‌یه كه‌وا توتی ئاسا خه‌ریكی فیتنه‌و ئاشوب نانه‌وه‌یه له‌وڵاتی خێر له‌خۆ نه‌دیوی كوردستان‌مان! ده‌نا ئه‌گه‌ر كه‌سێك زه‌ڕه‌یه‌ك شعورو ئینسافی هه‌بێ ئه‌وكاته دڵسۆزی مامۆستایانی ئاینی (له هه‌موو شوێنێكی كوردستان) وه‌كو خۆی له‌به‌رچاو ده‌گرێت و باسی ده‌كات..
- ئه‌م راگه‌یاندنه به‌رێزه ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه كه (له ئیسلامه‌تی هه‌مانه) : (لكل مقام مقال) لۆ هه‌موو شوێنێك قسه‌ی خۆی هه‌یه..
- له‌هه‌ولێر ئه‌مه‌ی پێویسته كه مامۆستایانی ئاینی كردیان و گوتیان..وه له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان زیاتر له (3-4) به‌یاننامه‌ی یه‌ك له‌یه‌كتری جوانتر ده‌ركران و مامۆستایانی ئاینی مه‌وقیفی جوانی خۆیان نواند..
- له سلێمانیش ئه‌وه‌ی پێویسته كه مامۆستایانی ئاینی رۆڵی ئیجابی به‌رچاوی خۆیان بینی بێ باكانه له‌هه‌ڕه‌شه‌و گرتن و ته‌قه لێ‌كردن و به‌ردبارانكردن و ..پێشمه‌رگه ئاسا گیان له‌سه‌ر ده‌ستانه پشتی میلله‌تی خۆیان گرت و لای حكومهتیشیان به‌ر نه‌دا، مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان له‌رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی خۆیان لقی سلێمانیان سه‌رپشك كرد كه به‌یاننامه ده‌ركه‌ن و كارێك بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ ره‌وشی ئه‌وی بگونجێت وه خۆشیان سه‌رپشك بن (له‌سایتی یه‌كێتی زانایان رێكه‌وتی:7/3/2011 كه ئه‌مه مانشێتهكهیهتی: سه‌رۆكی زانایان: مامۆستایانی لقی سلێمانیمان سه‌رپشككردن تا پڕۆژه‌یه‌ك بنووسن ته‌عبیر له خۆیان‌و ناوچه‌كه‌یان بكات)، وه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانایان ده‌ستخۆشی بۆ مامۆستایانی سلێمانی چووه بێ جیاوازی بۆ هه‌وڵ و چالاكی جۆراو جۆریان (له‌سایتی یه‌كێتی زانایان رێكه‌وتی: 3/3/2011 له‌ژێر ناونیشانی: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ده‌ستخۆشی له لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان و ته‌واوی مامۆستایانی سنووری سلێمانی كرد)،
چه‌ندین به‌ڵگه هه‌یه له‌سه‌ر راستی و دروستی رۆڵی مامۆستایانی ئاینی له ده‌ڤه‌ره‌كه..بۆ نمونه: مامۆستایانی ئاینی تاوه‌كو رۆڵیان نه‌بینی له‌سه‌رای ئازادی سلێمانی رێڕه‌وی خراپ بهخۆپیشاندهران دهگرترایهبهرو توند‌و تیژی و شه‌هیدبوون و برینداربوون و هیتاف و قسه‌ی نامه‌عقولی لێ ده‌كه‌وته‌وه..! به‌ڵام دوای به‌شداری مامۆستایانی ئاینی..سه‌یر ده‌كه‌ی خۆپیشاندانه‌كه زۆر به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه ده‌چوو به‌ڕێوه، وه جگه له‌وانه‌ش بانگ و نوێژ‌و قورئان خوێندن...به دیمه‌نێكی جوان و سه‌رنج راكێش ئه‌نجام ده‌دران، كه‌واته مامۆستایانی ئاینی كه له‌هه‌موو كوردستان رۆڵی ئیجابی خۆیان بینیه‌و ده‌یبینین..قابیلی ده‌ستخۆشی لێكردنن نه‌ك ته‌علیق و فه‌رق و جودایی و تانه‌و ته‌شه‌ر..!
تێبینی/ ئه‌مه وه‌ك زه‌نگێك بۆ راگه‌یاندنی ئه‌وقاف بۆ ئه‌وه‌ی له‌خه‌وی غه‌فڵه‌ت به ئاگابێتهوهو وریای ئه‌وه بن كه‌كاری شه‌خسی تێكه‌ڵ به‌كاری فه‌رمی نه‌كرێت! بشزانن سایتی ئه‌وقاف هه‌موو شتێكی له‌سه‌ر گه‌وره‌و گران ده‌وه‌ستێ! بۆیه ده‌بێ زۆر وردبینانهترو حه‌كیمانه‌تر بابه‌ت و هه‌واڵ و به‌یاننامه تیایدا بڵاو بكرێته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
