پێویسته هه‌ر ڕوداوێك به شێوه‌ی نووسراو یان ڤیدیۆفیلم ده‌بینرێت له‌سه‌ر خوێنه‌ری به‌رٍێززۆر به ووریایه‌وه سه‌رنجی لێبدات.بۆئه‌وه‌ی له‌راستیه‌كان نزیك ببێته‌وه.
ئه‌وه‌ی من بینیومه‌و هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌م چاوپێكه‌وتن و گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ خێزانی ئه‌م شه‌هیده به‌رٍێزه (په‌پوله‌شه‌هیدی كورد) شه‌هید گه‌رمیانه له كه‌ناڵی ئاسمانی (كه‌ی ئێن ئێن) .كه پێناچێت ئه‌م شه‌هیده
به‌رٍێزه به ویستی خۆی كه‌شتبێته ئه‌و جێگایه بۆ خۆپیشاندان به‌پێی ته‌مه‌نه‌كه‌ی...
دوو رٍۆژ دوای شه‌هید بوونی (شه‌هید گه‌رمیان)، له‌سه‌رشاشه‌و خودی رٍاگه‌یاندنی كه‌ناڵی رٍاگه‌یاندنی ناوبراوه‌وه چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ دایكی ئه‌م شه‌هیده به‌رٍێزه كرا‌و نیشاندرا.كه به‌ده‌م گریانه‌وه و له‌م كاته‌دا كه جه‌رگی سووتاوه چۆن توانی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه بكات...وه توانی به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك زۆر به‌توندی لقی پارتی ئه‌و ناوچه‌یه تاوانبار بكات.جارێكی تر له هه‌مان كه‌ناڵه‌وه دایكی شه‌هید ده‌ركه‌وته‌وه له‌شاری سلێمانی له‌به‌رده ركی سه‌را له پێش چاوی جه‌ماوه‌رێكی زۆر، ووتارێكی ئاماده‌كراوی پێشكه‌ش كرد.جارێكی تر له شه‌وی 13/14-3-2011هه‌ر له‌شاشه‌ی هه‌مان كه‌ناڵه‌وه چاوپێكه‌وتنی دایكی شه‌هید به تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ فلیمی دیكۆمێنتی بڵاوكرایه‌وه.ئه‌وه‌ی له‌م جاره‌یان بینیم دایكی شه‌هید ده‌ڵێت وامان زانی كورٍه‌كه‌مان له مزگه‌وته چونكه فێری نوێژ ببوو، وه ده‌ڵێت نوێنه‌رانی پارتی داوایان لێكردوم بمبینن رازی نه‌بوم، وه له‌كاتی وێنه‌گرتنی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا شوێنی (گوله‌ی فیشه‌ك) به‌دیواری پشت سه‌ری دایكی شه‌هیدم بینی، تێبینیم كرد له‌لایه‌ن وێنه گره‌وه ئیشاره‌تی پێدرا كه سه‌ری بێنێته ئه‌م لاوه بۆ ئه‌وه‌ی بیشارێته‌وه، دایكی شه‌هید هه‌ستی كرد به ئیشاره‌ته‌كه سه‌ری برده ئه‌ولا، وای ده‌زانی بۆ وه‌َنه گرتنه‌كه‌یه بۆیه جار به‌جار ده‌رده‌كه‌وته‌وه پاشان وێنه‌گر به‌هۆی زوومی كامێراكه‌یه‌وه وێنه‌ی سه‌ری دایكی شه‌هیدی نزیك كرده‌وه به‌َ ئه‌وه‌ی شوێن گولله‌كه ده‌رنه‌كه‌وێته‌وه.پاشان بینیم وێنه‌ی (شه‌هید) گیراوه پێش شه‌هید بوونی كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌سه‌ر شۆسته‌ی شه‌قامه‌كه‌دا به‌ره‌و رووی وێنه‌گره‌كه دێت نه‌ك وه‌ك خۆ پیشانده‌رێك وه ئه‌و جێگایه ئه‌و باره‌گایه‌ی لێوه دیار نیه، پاشان له‌هه‌مان ڤیدیۆوه وێنه‌ی شه‌هید به شه‌هید كراوی له ناوه‌راستی شه‌قامه‌كه چه‌ند گه‌نجێكی خۆپیشانده‌ر به‌بێ ترس له ته‌قه‌كردنی ئه‌و باره‌گایه ته‌رمه‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرنه‌وه‌و ده‌یكه‌نه ناو سه‌یاره‌وه‌و ده‌یبه‌ن وه له هه‌ر سێ چاه‌پێكه‌وتنه‌كه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌كه زیاتر وه له پێش باوكی شه‌هیده‌وه ده‌كرێت...
من له خوێنه‌ری به‌رٍێز ده‌پرسم تۆش تێبینی خۆت بنووسه نه‌وه‌ك من هه‌ڵه بم
1- ئایا دایكی شه‌هیدله خودی ئه‌و كه‌ناڵه‌وه فێرنه‌كراوه‌و پێی نه‌وتراوه كه ئه‌و لایه‌نه تاوانبار بكات...؟
2- ئایا بۆ ووتارو لێدوان دراوه به ئافره‌ته‌كه نه‌دراوه باوكی شه‌هید...بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه...یان
ئافره‌ت زووتر قه‌ناعه‌تی پێده‌كرێت وه‌ك له پیاو...
3- ئایا بۆ وه كێ گه‌یاندیه به‌رده‌ركی سه‌را خۆ چمچه‌ماڵیش خۆپیشاندانی لێ‌بوو...؟
4- ئایا ده‌بێت ئۆپزسیۆن (شه‌هیدیان) له مزگه‌وته‌وه بردبێت بۆ خۆپیشاندان تا ئه‌م كاره‌ساته دروست بكه‌ن
وه‌ك دایكی ده‌ڵێت وامانزانی له مزگه‌وته...؟؟؟
5- ئایا ناحه‌زیان نه‌بووه فرسه‌تی وه‌رگرتبێت، به‌پێی ئه‌و شویًن (گولله) یه‌ی له سه‌ر دیواری ماڵه‌وه‌یان هه‌بوو؟
6- ئایا خودی ئۆپزسیۆن ده‌ستیان له شه‌هید كردنیدا نیه؟ به‌پێی ئه‌وه‌ی پێش شه‌هید بوونی وێنه‌ی گیراوه به تایبه‌تی.من ئه‌مه‌م له فیلمی سینه‌مایدا بینیوه...؟؟؟؟؟؟؟؟
7- ئایا به دایكی شه‌هید نه‌وتراوه كه نوێنه‌رانی پارتی نه‌بینێت بۆ ئه‌وه‌ی (رٍێسه‌كه‌یان لێنه‌بێته‌وه به خوری) ؟؟؟
ره‌شید تالب
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
