بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری سیاسی كه‌له كوردستان وعێراق و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا به‌ڕێكه‌وتوه ئامانجی گۆرینی سیسته‌می سیاسی دیكتاتۆریه‌كانه.ده‌سه‌ڵاتی یه‌كیتی و پارتی له كوردستان كه‌وتۆته به‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ری.خواستی نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دوو حزبه و ئه‌و سیسته‌م و حوكمڕانیه‌ی له كوردستاندا به‌زه‌بری چه‌ك و هێزی چه‌كداری تایبه‌ت به‌خۆیان ده‌یپارێزن، هه‌روه‌ها خواستی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و ئالوگۆری ئابوری و سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی قووڵ بووه به داواكاری سه‌ره‌كی خۆپیشانده‌ران.
ده‌سه‌ڵاتی یه‌كیتی و پارتی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا سه‌لماندیان توانای وه‌ڵامدانه‌وه و جێبه‌جێكردنی ئه‌م خواست و چاكسازیانه‌یان نیه له سیسته‌می حوكمڕانیدا هه‌ر هه‌نگاوێك له‌م بواره‌دا واته نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی چه‌كداری حزبه‌كانیان و هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی حكومه‌ت و په‌رله‌مان، له‌به‌رئه‌وه‌یه ڕێگای كاتكوشتن و په‌لاماردان وهه‌ڕه‌شه و سه‌ركوتیان هه‌ڵبژاردوه.
به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م سه‌ركوت وبێده‌ربه‌ستیه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا خه‌ڵكی كوردستان بێده‌نگ نه‌بووه وبێده‌نگ نابێ، بزوتنه‌وه‌كه‌ی بۆ ئازادی و خۆشگوزه‌رانی وژیانێكی باشتر له فراوانبوونه‌وه‌ی زیاتردایه، ئێمه بۆ به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه تا به‌سه‌ركه‌وتن گه‌یاندنی خواستی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سیسته‌می حوكمڕانی میلیشیایی ئیستای پارتی و یه‌كێتی تێده‌كۆشین.
به‌دیلی ئێمه بۆ ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی وپارتی دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی مه‌ده‌نی نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵكه.ئه‌م حكومه‌ته پشت به‌هه‌ڵبژاردن وده‌نگدانی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵك ده‌به‌ستێ بۆ دانانی هه‌موو داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و یه‌كه ئیداریه‌كان له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه.ئه‌م حكومه‌ت وسیسته‌مه له ده‌ستور ویاسا بنه‌ڕه‌تیه‌كانی خۆیدا ئه‌م بنه‌مایانه جێگیر ده‌كا:
1-ده‌ستورێكی عه‌لمانی و مۆدێرن پشت به‌ستوو به ماف وئازادیه مه‌ده‌نی و فه‌ردیه‌كانی مرۆڤ به‌جۆریك كه‌مافی هاولاتی بوونی یه‌كسان بۆهه‌مووان ده‌سته‌به‌ربكات..
2-به‌ڕه‌سمی ناسینی ئازادی بێ قه‌یدوشه‌رتی سیاسی، ئازادی ریكخراوبوون، خۆپیشاندان و مانگرتن وڕاده‌ربڕین.
3- یه‌كسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژن وپیاو و قه‌ده‌غه‌ی هه‌ڵاواردنی جنسی له هه‌موو ئاسته‌كاندا.
4 - دابینكردنی هه‌موو خوزمه‌تگوزاری وبیمه‌كۆمه‌لایه‌تیه‌كان كه‌روویان له‌باش بژیووی وهه‌لومه‌رجی ژیان وكاری هاولاتیانی كوردستانه
ئێمه كارده‌كه‌ین بۆ به‌رینكردنه‌وه و سه‌راسه‌ری كردنه‌وه‌ی خۆپیشاندان وناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌كانی ئێستا و گوێزانه‌وه‌ی بۆ ناوه‌نده‌كانی كار، گه‌ره‌ك، زانكۆ، كارگه و سه‌رهه‌ڵدانی كۆبونه‌وه ومانگرتن و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری تیایاندا.هه‌روه‌ها كارده‌كه‌ین بۆ گه‌ڵاڵه‌كردن وخستنه‌ڕووی خواستی جه‌ماوه‌ری دیاریكراو بۆ هه‌ر ناوه‌ند و كۆكردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌ده‌وری.له‌پێناو فراوانكردنه‌وه و به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی خۆپیشاندانه‌كانی كوردستان كارده‌كه‌ین بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م خواستانه:
1- جێبه‌جێكردنی "داواكاریه‌كانی جه‌ماوه‌ری ناڕازی كوردستان" كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادیه‌وه ڕاگه‌یه‌ندراوه.
2- دادگایی كردنی هه‌موو ئه‌و تاوانبارانه‌ی كه ده‌ستیان هه‌بوه له شه‌هیدكردن وبرینداركردنی خۆپیشانده‌ران و گرتن و رفراندنی هه‌لسوراوانی ناره‌زایه‌تیه‌كان و خستنه‌ڕووی ئه‌نجامی لیكۆڵینه‌وه‌كانی دادگا وبڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ڕاگه‌یاندنه‌كاندا.
3- هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی میلیشیاكانی حیزب و ده‌زگاكانی زانیاری وپاراستن و ڕێگرتن له‌وه‌ی حزب خاوه‌نی هێزی چه‌كدار و ده‌زگای هه‌واڵگری وسیخوری بێت.
4- داماڵینی حزبه‌كان و هه‌موو به‌رپرسه حكومیه‌كان له هه‌ر سه‌رمایه و سامانێك كه له ڕێگای به‌كارهێنانی ده‌سه‌لاته‌وه پاوانیان كردوه و ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتوه.
5- زیادكردنی كرێ به ڕاده‌یه‌ك كه تێچونه‌كان گوزه‌رانێكی ته‌سه‌ل دابین بكات و به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌پێی چونه‌سه‌ری گرانی وه دابینكردنی بیمه‌ی بیكاری و ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی.
ئێمه بانگه‌وازی هه‌موو لایه‌ن و كه‌سانی چه‌پ و ئازادیخواز ده‌كه‌ین كه بێن پێكه‌وه بۆ به‌سه‌ركه‌وتن گه‌یاندنی ئه‌م خواستانه كۆببینه‌وه و ئاماده‌ی هاوكاری و كاری هاوبه‌شین له‌م پێناوه‌دا.
كۆبونه‌وه‌ی چه‌پ و پێشكه‌وتنخوازان و كۆمۆنیسته‌كانی كوردستان
14.03.2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
