گه‌نده‌ڵی ئه‌و دیارده قێزونه‌یه له‌ئه‌مڕۆدا زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به‌گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی به‌تایبه‌تی به‌ڕێژه یه‌كی به‌رز گرتووه‌ته‌وه، به‌م پێوه‌ره‌ش گه‌نده‌ڵی بووه‌ته پرسێكی جیهانی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌یان ڕێكخراوی جۆراوجۆر دامه‌زراون، گه‌لی كوردیش له‌هه‌رێمی كوردستانی ئه‌مڕۆدا له‌دوای ئه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕی و په‌رله‌مان و حكومه‌تی ڕاگه‌یاند له‌گه‌نده‌ڵی به‌ده‌رنه‌بووه.ئه‌گه‌ر به‌پاكانه‌كردن نه‌بی بۆ گه‌ل و ده‌سه‌ڵاتێك كه به‌درێژایی مێژوو داگیركراو و دابه‌شكراوی ده‌ستی داگیركه‌رانی بوبی و هه‌روه‌ها به‌هاوشێوه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه ته‌مه‌ن درێژیێكی له‌خۆ به‌ڕێوه‌بردندا نه‌بوبی، ئه‌وا سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی تیایدا مایه‌ی سه‌رسوڕمان نییه.له‌دوای كۆتایهاتن به ئاڵۆزیه ناوخۆییه‌كان هه‌رێمی كوردستان و سه‌رهه‌ڵدانی پرۆسه‌ی ئازادی گه‌لانی ئێراق، ململانێكانی ناوخۆی یه‌كێتی نیشتمانی وایكرد نه‌وشیروان مسته‌فای كه‌سی دووه‌می ناو یه‌كێتی سه‌ره‌تا به‌ناو دروست كردنی كۆمپانیای وشه بۆ كاری ڕاگه‌یاندن و ڕۆشنبیری له‌گردی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی و دواتریش (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان) ی به‌هاو كاری زۆرێك له‌كادران و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی ڕاگه‌یاندو له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25/7/2009دا زۆرینه‌ی ده‌نگی دانیشتوانی سنوری پارێزگای سلێمانیان به‌ده‌ست هێنا و به‌شدارینه‌كردنی خۆیان له‌كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێم ڕاگه‌یاندو دروشمی دژی گه‌نده‌ڵیان به‌رزكرده‌وه، لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی ئه‌و واقعه بڵێین چاره‌سه‌ری گه‌نده‌ڵی خزمه‌ت به‌گه‌ل و نیشتمان ده‌كات كه هه‌ركه‌س و لایه‌نێك له‌ژێرپه‌رده‌ی هه‌ر ئایدیایه‌كدا ئه‌نجامیبدا، به‌ڵام لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دێته‌بون ئایا: لایه‌نێك له‌ماوه‌ی 20 ساڵ خۆبه‌ڕێوه‌بردنی كه‌موكورتداردا 5/18ساڵ و نیو هاوبه‌ش بوبی ده‌توانی خۆی به‌فریادڕه‌سی گه‌ل و نیشتمان له‌م دیاره‌ده‌یه له‌قه‌ڵه‌م بدات و سه‌رجه‌م ده‌سكه‌وته‌كان بۆ خاڵی سفر بگێڕێته‌وه؟.وه‌ڵام بۆ ئه‌م پرسیاره هه‌رشتێك بی ئه‌وا پرسیارێكی دیكه‌ش دیته‌بون ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ئایا كێن ئه‌وانه‌ی باسی تیرۆر كردنی پێشمه‌رگه و خوێندكاران و ڕۆژنامه‌نوسان و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی بیروڕاو شه‌ڕی ناوخۆ و كه‌می كاره‌با و دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و لۆژیكی سرٍینه‌وه له‌مێشكی تاكی كوردا ده‌چه‌سپێنن و هتد...ده‌كه‌ن؟.بێگومان ئه‌وانه‌ن عبدول سۆران و عسمان سۆران سدیق ئه‌فه‌نی و مام ئاراس و وریا ڕه‌ش و خوێندكارانی ئاماده‌ی كوردستانی كچانی شاری سلێمانیان تیرۆر كرد، كریم ئه‌حمه‌د واته‌نی ئه‌وانه‌ن به‌ده‌قی بروسكه‌ی موخابه‌راتی ئه‌وكاتی ئێراق شه‌ڕی حزبی شیوعیان له‌قڕناقه‌و پشتئاشانیان كرد، ئه‌وانه‌ن به‌ڕۆژی نیوه‌ڕۆ ئه‌بوبه‌كر علی شاعیریان له‌هه‌مبه‌ر داكۆكیكردن له‌مافی دانیشتوانی حاویه‌ی شاری سلێمانی له‌خۆپیشاندانێكی هێمنانه‌دا بۆ به‌رده‌م باره‌گای ئه‌وكاتی یه‌كێتی نیشتمانی تیرۆریان كرد، ئه‌وانه‌ن له‌كاتی هێرشی شه‌ڕی ناوخۆدا بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید مامۆستا سه‌یفه‌دین و چه‌ندین لاوی ئه‌م شاره‌یان به‌ناهه‌ق گوله‌باران كرد، ئه‌وانه‌ن له‌كاتی شكستی شه‌ڕی ناوخۆی دوای ڕاپه‌ڕین كارتی كاره‌بای هه‌ردوو به‌نداوی دوكان و ده‌ربه‌ندیخانیان به‌ره‌و سنوره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران برد، ئه‌وانه‌ن وایانده‌زانی به دۆمینه‌و ئه‌زنیفكردن پرۆژه خزمه‌تگوزاریه جۆربه‌جۆره‌كانی شاری سلێمانی به‌ڕێوه ده‌چن، به‌ڵی...ئه‌وانه‌ن و...ئه‌وانه‌ن و...هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ن له‌ده‌یه‌ی هه‌شتاكاندا به‌بڕیاری موخابه‌راتی ئێراقی سه‌ركردایه‌تی ئیخوان مسلیمین له‌میسر به‌ناوی خواپه‌رستیه‌وه كاریان بۆ لاوازكردنی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌یمان ده‌كرد و ئه‌وانه‌ن تاوه‌ك و ڕژێمی باعس نه‌ڕوخا ئاڵای كوردستانیان له‌سه‌ر باره‌گاكانیان هه‌ڵنه‌كرد ئه‌وانه‌ن به‌ر له‌پرۆسه‌ی ئازادی گه‌لانی ئێراق له‌چیاكانی هه‌وارامانه‌وه وه‌ڵامی بیروڕای جیاواز و ژیانی مه‌ده‌نیه‌تیان به‌تێزاب پژان به‌خه‌ڵك و هاوده‌كردنی عه‌ره‌به ئه‌فغانه‌كانیان بۆ كوشتنی لاوانی ئه‌م وڵاته به‌جیهاد ده‌زانی، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ن له‌ئه‌مڕۆدا واده‌زانن به‌هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان له سنوری پارێزگای سلێمانی و ناوچه‌ی گه‌رمیان به به‌رد دیارده‌ی گه‌نده‌ڵكاری ڕابردویان و به‌خستنه‌كاری ڕاگه‌یاندنێكی چه‌واشه‌كارانه پاك ده‌كه‌نه‌وه.خوێندنه‌وه‌ی چاودێران بۆ ئه‌م دوا ئاماژه‌یه‌م دوو خاڵه.یه‌كه‌م: په‌یڕه‌وكردنی ئه‌جندایه‌كی ده‌ره‌كی به‌وپێیه‌ی له‌زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی به شاره‌كانی باشور‌و ناوه‌ڕاستی به‌ئێراقیشه‌وه خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له‌دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌یان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئێمه‌ی كوردیش سه‌رقاڵ بكه‌ن له‌هه‌مبه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌توانین له‌م كاته‌دا گوشارێك له‌سه‌ر حكومه‌تی مالیكی بۆ گێڕانه‌وه شاری كه‌ركوك و ناوچه‌دابڕاوه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ین.دووه‌م: دۆڕانی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن به‌گشتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه به‌تایبه‌تیه له ماوه‌ی ساڵ و نیوێك كاركردنی بۆیه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن به‌و پێیه‌ی له په‌رله‌مان و حكومه‌تی نوێ‌دا به‌شداری بكه‌ن و له‌م ڕێگه‌یه‌وه بتوانن ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به‌گه‌نجانیان دابوو به‌جێی بگه‌ێنن.له‌كاتێكدا مادام ده‌نگی كه‌مینه‌ن بۆ هه‌ردوو خاڵه‌كه له‌غه‌یری فریودانی كۆمه‌ڵێك گه‌نج و لاو بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و دیموكراسیش قبوڵ كردنی ڕای زۆرین و پاراستنی مافی كه‌مینه‌یه هیچیان پێناكری و مێژوو هه‌ڵكانی ئه‌مڕۆی سه‌رده‌می خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دیموكراسیانه‌مان به‌هاوشێوه‌ی ڕابردوو ده‌نوسی.
ناو: بێستون تۆفیق حمه‌لاو – كادری مه‌كته‌بی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی لقی 12 پ.د.ك.
نازناو: بێستون هه‌ورامی.
ژماره‌ی موبایل - 07501125474.
تێبینی: سه‌رپشكبن له‌هه‌ر ئاڵوگۆڕێكی هه‌ڵه‌ی چاپی و بیرچونه‌وه‌م.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
