
به‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی خۆیانه‌وه كه هه‌میشه سه‌رانی گۆڕان باسیان له به‌رگریكردنی ماف و داواكارییه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانی كوردستان ده‌كرد، به‌ڵام راپۆرت و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌ی په‌رله‌مانتارانی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق هه‌موو قسه‌كانی رابردووی ئه‌و حزبه‌ی پۆچه‌ڵكرده‌وه.
حاكم شێخ له‌تیف، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌فراكسیۆنی گۆڕان، رۆژی شه‌مه له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق راپۆرتێكی له‌سه‌ر ره‌وشی روداوه‌كانی شاری سلێمانی خوێنده‌وه و داوای له حكومه‌تی عێراق كرد كه لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌رووداوه‌كانی سلێمانی، سه‌یر له‌وه‌شدایه له‌درێژرایی راپۆرته‌كه‌یدا ناوی "كوردستان"ی نه‌هێنا، هه‌ر ته‌نیا ده‌یوت "حكومه‌تی هه‌رێم"، به‌داخه‌وه بۆ شێخ حاكم داوا له دوژمنی ده‌یان ساڵه‌ی كورد بكات بێت ته‌داخول بكات له‌كار و باره‌كانی كوردستان، كورد وته‌نی "دوژمنی دوژمنه‌كه‌م دۆستمه".
دوای كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان سه‌ردار عه‌بدوڵا، په‌رله‌مه‌نتاری گۆڕان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی به‌ست و میلله‌تی میسر و تونس و لیبیای به نه‌ته‌وه‌ی خۆی ناوبرد، كه‌چی به‌داخه‌وه له جیاتی به‌كارهێنانی وشه‌ی كوردستان "شمال عراق"ی به‌كارهێنا.
به‌راستی جێگه‌ی داخ و ئه‌سه‌فه نوێنه‌رانی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق له‌پێناو ده‌ستكه‌وتی حزبی و ململانێی حزبی دژایه‌تی ماف و داواكارییه‌كانی كوردستان بكه‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
