
شاری سلێمانی كه به‌شاری رۆشنبیر و رۆشنبیری ناسراوه، هه‌زاران نووسه‌ر و رۆشنبیری تێدا هه‌ڵكه‌وتووه و هه‌یه، كه‌چی به‌داخه‌وه بۆ میدیاكانی سه‌ر به‌حزبی ئۆپۆزسیۆن و میدیاكانی نزیك له ئه‌وان، ته‌نیا سێ و چوار كه‌سیان كردووه به موشته‌ری خۆیان و وه‌كو نووسه‌ر و رۆشنبیر و چاودێری سیاسی ده‌یانناسێنن و له هه‌موو بابه‌ته‌كاندا هه‌ر ئه‌و ناوانه دووباره ده‌كه‌نه‌وه.
میدیاكانی ئۆپۆزسیۆن ته‌نیا (رێبین هه‌ردی و كه‌مال ره‌ئوف و ئه‌حمه‌د میره و فاروق ره‌فیق و هه‌ڤال ئه‌بوبه‌كر...) به نووسه‌ر و رۆشنبیر و چاودێری سیاسی ده‌زانن و هه‌ر جاره‌و به‌ناوێك لێدوانیان لێوه‌رده‌گرن.
ده‌مه‌وێ بڵێم سلێمانی سه‌دان نووسه‌ر و رۆشنبیری به‌رزتر و به‌ناوتری تێدایه وه‌ك له‌و سێ و چوار كه‌سه‌ی كه میدیاكانی ئۆپۆزسیۆن كردوونی به فس فس پاڵه‌وان.
كاك رێبین باس له‌گه‌نده‌ڵی ده‌كات، كه‌چی بۆخۆی مانگانه (850.000) هه‌شت سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار له ده‌زگای سه‌رده‌م به‌ناوی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری (سه‌رده‌م) وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه وێرای پاداشتی ئه‌و بابه‌ت و وتارانه‌ی كه له‌گۆڤاره‌كه‌دا بڵاوی ده‌كاته‌وه، له‌كاتێكدا گۆڤاره‌كه وه‌رزییه و سێ مانگ جارێك ده‌رده‌چێت كه (100) لاپه‌ره‌یه‌ك ده‌بێت و هه‌مووی ته‌رجمه‌یه، كه‌چی مانگانه (8) هه‌شت ملیۆن دینار وه‌كو منحه وه‌رده‌گرن، واته بۆ گۆڤارێكی وه‌رزی به‌هه‌ر سێ مانگه‌كه (24) ملیۆن دینار وه‌رده‌گرن.
كاكه كه‌مال ره‌ئۆف، بۆخۆی به‌ناوی رۆژنامه‌ی هاوڵاتییه‌وه پارچه زه‌وه‌ییه‌كی چه‌ند دۆنمی به‌ناوی وه‌به‌رهێنان له‌حكومه‌ت وه‌رگرتووه، له‌كاتێكدا ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێنماییه‌كانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه، وێرای ئه‌مانه‌ش هێشتا ئه‌و پارچه زه‌وییه‌یان نه‌كردووه به‌هیچ پرۆژه‌یه‌ك.جه‌نابیان به‌رگریكارێكی بێوێنه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كانی رێكخراوی ئاسوده و خانمی سه‌رۆكه‌كه‌ی بوو.
ئه‌حمه‌دی میره‌ی به‌رێز بائاشكرای بكات له دواساته‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی كه مقابه‌له‌ی نێچیرڤان بارزانیان كرد بۆ گۆڤاری لڤین، چه‌ند ده‌فته‌ر دۆلاری وه‌رگرت، هه‌ر وه‌كو هه‌نگوینی له‌داردا دۆزیبێته‌وه (11) یانزه وێنه‌ی نێچیرڤانی له‌گه‌ڵ مقابه‌له‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه، وێرای ئه‌مانه‌ش تا نزیكه‌ی مانگێك له‌مه‌وبه‌ر مقابه‌له‌كه‌ی نێچیرڤان هه‌ر له‌سه‌ر سایتی لڤین بوو.
فه‌له‌سوف فاروق ره‌فیق كه‌خۆی و ناسكه‌ی خێزانی مایكرۆفۆنی به‌رده‌ركی سه‌ریان مۆنۆپۆل كردووه، تا ئێستا (485) ملیۆن دیناریان به ناوی خانه‌ی حیكمه‌ت له حكومه‌ت وه‌رگرتووه.وه‌كو وته‌بێژی خانه‌كه‌یان رایگه‌یاند تائێستا (8) كۆرس و (5) كۆنفرانسیان ئه‌نجامداوه، ئایا ئه‌مه له گه‌نده‌ڵی واوه‌تر نییه كه بۆ 8كۆرس و 5 كۆنفرانس 485 ملیۆن دینار خه‌رج بكرێت؟
مامۆستا هه‌ڤاڵ جارێ نامه‌وێ باسی چۆنییه‌تی وه‌رگرتنی دكتۆراكه‌ت بكه‌م، به‌ڵام خێره ئێوه، واته هه‌مووتان هه‌رده‌م به‌ناوێك ده‌م له‌هه‌موو شتێك ده‌نێن و له‌هه‌موو شتێك ده‌دوێن بێ ئه‌وه‌ی لۆژیك به‌كار بێنن.
داوا له میدیا حزبییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و هاوپشته‌كانیان ده‌كه‌م تكایه چیتر ئه‌و كه‌سانه گه‌نده‌ڵانه به رۆشنبیری سلێمانی مه‌ناسێنن و ناسنامه‌ی شاری رۆشنبیری سلێمانی مه‌شێوێنن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
