ڕێبه‌ری گه‌لی كورد ئۆجه‌لان رۆژی (11/3/2011) دیداری له‌گه‌ڵ پاریزه‌رانی ئه‌نجام دا و جارێكی دیكه ده‌ستنیشانی كرد كه ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی ئه‌رێنی بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد هه‌ڵبگیرێ، ده‌توانرێ پێواژۆی بێچالاكی هه‌تا كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان له توركیا درێژ بكرێته‌وه.له‌هه‌مان كاتدا هوشیاریه‌كی به‌م شێوه‌یه‌ی دا:" ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی ئه‌رێنی له بابه‌تی چاره‌سه‌ری پرسی كورددا هه‌ڵنه‌گیرێن، ئه‌و كاته سیسته‌می كه‌جه‌كه ده‌توانێ به ته‌واوی بكه‌وێته بواری كرداریه‌وه.هاوكاتیش تێكۆشانی" پاراستنی هه‌بوون و پێكهێنانی ئازادی" له (7) لایه‌ندا راڤه كرد.
ئۆجه‌لان باسی له‌نیگه‌رانیه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به پێڤاژۆی بێچالاكی كرد و ده‌ستنیشانیكرد كه رۆژانی داهاتوودا له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته به به‌رفراوانی قسه ده‌كات و له به‌رده‌وامی دا گووتی:"ئه‌گه‌ر پێشكه‌وتنی ئه‌رێنی روو بده‌ن، ده‌توانرێ پێڤاژۆی بێچالاكی هه‌تا كاتی هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وام بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێشكه‌تنی ئه‌رێنی روو نه‌ده‌ن، ئیدی من خۆم ده‌كشێنمه‌وه.من هه‌تا ئێستا رێگام له شه‌رێكی مه‌زن گرتووه.ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به ستاتۆی كوردان پێشكه‌وتنی ئه‌رێنی روونه‌ده‌ن، و مافی كوردان له ده‌ستووری بنچینه‌ی دا مسۆگه‌ر نه‌كرێ، ئێدی ئه‌و كاته سیسته‌می كه‌جه‌كه بۆ كوردان به ته‌واوی ده‌كه‌وێته واری كرداریه‌وه".ئۆجه‌لان پێڤاژۆی ئێستاشی وه‌كوو پێڤاژۆی تێكۆشان بۆ" پاراستنی هه‌بوون و پێكهێنانی ئازادی" ناودێر كرد و گووتی:" له‌مه‌به‌دواوه ئیدی تێكۆشانی پاراستنی هه‌بوون و پێكهێنانی ئازادی ده‌ست پێده‌كات.هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه كاریگه‌ریان له سه‌ر باروودۆخی گه‌لی كورد هه‌یه، ده‌ربازی قۆناغی پراكتیك ده‌بن.ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه من باسیان ده‌كه‌م لایه‌نی، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی (خۆبه‌رێوه‌به‌رایه‌تی دیموكراتیك)، كه‌لتووری، ئابووری، دیپلۆماسی و خۆپاراستنی ڕه‌وایه.لایه‌نی په‌روه‌رده و ته‌ندرووستیش له نێو لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی دایه.كه‌جه‌كه هه‌تائه‌مڕۆ زۆرتر گرینگی به لایه‌نی سیاسی‌دا، به‌ڵام له‌مه به‌دوواوه، هه‌موو ئه‌و (7) لایه‌نه به‌یه‌كه‌وه پێشده‌خات".
ئۆجه‌لان به بیر دێنێته‌وه كه به‌رپرسیارانی كۆماجڤاكێن كوردستان لێدوانیان له سه‌ر به‌رخۆدانی هه‌مه‌لایه‌نه داوه و ووتی من، (13) ساڵه ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستم هاتووه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان كردوومه."ئه‌گه‌ر پێشكه‌وتنی ئه‌رێنی روو نه‌ده‌ن، من له لایه‌نی سیاسی و ئایدئۆلۆژیكیه‌وه ناتوانم به‌رێوه‌به‌ری بكه‌م.خۆی له خۆیدا بارودۆخی ته‌ندرووستیم رێگا به‌وه نادات.(13) ساڵه ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستم هات بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ئه‌نجاممدا.من نه‌خشه‌ی رێگام به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ئاماده كرد.له‌ئاكامی هه‌وڵه‌كانی مندا شه‌ڕ سنووردار بوو.له‌ساڵی (2002) ه‌وه، من به هێمنی چاوه‌ڕی ئاكه‌په‌م، به‌ڵام ئاكه‌په هه‌تا ئێستا پرسه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌كردووه.له‌م ماوه‌یه‌ی دوایدا به رێگای هه‌ندێ كه‌سایه‌تی كورد شه‌پۆلێكی هێرش ده‌ستی پێكردووه.من بانگ له‌ولایه‌نانه ده‌كه‌م:" ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یه‌كی چاره‌سه‌رییان هه‌یه و له‌سه‌ر ناوی كوردان چاوپێكه‌تن ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وكاته ئه‌وه به ئاشكرا بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه پرۆژه‌یه‌كی چاره‌سه‌ریتان پێ نییه، هه‌تا كاتێ زیندوو بم، رێگا ناده‌م كه‌س یاری به شكۆی گه‌لی كورد بكات.ئێستا به رێگای چاپه‌مه‌نی شه‌رێكی ده‌روونی له‌دژی من به‌رێوه ده‌چێ.من هه‌ڕه‌شه‌ی كووشتنم له‌كه‌س نه‌كردوه.من هه‌ڕه‌شه‌م له‌كه‌سانێكی وه‌كوو بۆتان و عوسمان كه خیانه‌تیان لێكردین، نه‌كردووه.ئه‌وه به باشی ده‌زانرێ.ده‌وڵه‌تی تورك له ساڵی (1993) ه‌وه هه‌ندی كه‌س به‌كار ده‌بات و به‌و شێوه‌یه له دژی ئێمه شه‌ڕی ده‌روونی به‌رێوه ده‌به‌ن.له‌ساڵانی (1993) و (94) دا ژماره‌یك كه‌سی كورد بوونه به ووته‌بێژی سیاسه‌تی قیزه‌ونی تانسۆ چیله‌رو به‌كار بران.ئێستاش نزیكه‌ی (200) ڕاوێژكاری له‌و شێویه له‌ده‌و‌ری ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌ته‌وه.هه‌موو كاتێك له‌دژی ئێمه لێدوان ده‌ده‌ن.له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا كه‌سانی به‌وشێویه په‌یدا ده‌بن.ئێمه بڵاوه‌مان به‌ڕێكخستنی شه‌ڕی تایبه‌تی چیله‌ر كرد.ئێستاش رێكخستنی شه‌ڕی تایبه‌تی ئه‌ردۆغان هه‌یه، كه ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌وه‌ش بڵاوه‌و تێكشكێنین.
ده‌وڵتی تورك ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به رێگای حقوق و یاسا پراكتیزه ده‌كات و ئه‌وه‌ی وه‌كوو تاڵان كردنی حقوق ناودێر ده‌كه‌م." حقوق و یاسا به‌كار ده‌به‌ن.ئه‌وه‌ی چیله‌ر له ساڵانی (1993) و (1995) دا كردی، ئێستا ئاكه‌په به رێگای یاسا ده‌یكات.ئێستا (2000) كه‌س له‌به‌ر دۆزی كه‌جه‌كه له زینداندان و داوای سزای هه‌ره گرانیان بۆ ده‌كرێ.هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی دیموكراتیكیان كردووه، گیراوان.ئێوه ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه ده‌گرن، به‌ڵام (365) ساڵ سزای (كه‌مال بوركا) ی له‌شه‌وێكدا هه‌ڵده‌گرن.پێویسته ئه‌وه به باشی مایه‌ی تێگه‌یشتن بێ.به زیندانیكردن، له دژی كوردان له‌ناوبردنی یاسایی په‌یره‌و ده‌كرێ.ده‌ڵه‌ت و ئاكه‌په هه‌ول ده‌ده‌ن، ئه‌و كه‌سانه له‌دژی ئێمه بكار بێنن.رێگا ناده‌ن كه‌گیراوانی دۆزی كه‌جه‌كه وشه‌یه‌ك به كوردی قسه بكه‌ن، به‌ڵام كه‌مال بوركای دێنن، له ته‌له‌فیزیۆنی فه‌رمی ده‌وڵه‌ت، له ته‌ره‌ته شه‌شدا به كۆردی قسه‌ی پێده‌كه‌ن.ئه‌وه گرینگ‌ترین به‌ڵگه‌یه كه په‌یوه‌ندی بوركای له‌گه‌ل ده‌وڵه‌ت نیشان ده‌دا.هه‌ندێ رۆشنبیر هه‌موو كاتێك ره‌خنه له‌ئێمه ده‌گرن، بۆچی ئه‌و راستیانه نابینن، له‌به‌ر چی ره‌خنه له ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ت ناگرن؟
سه‌باره‌ت به شوان په‌روه‌ریش ده‌ڵیم: "هیج دژایه‌تیه‌كی تایبه‌تم له دژی شوان نییه.چاوپێكه‌تنی له‌گه‌ڵ ئارنیچ هیچ گرینگ نییه، ده‌توانێ له‌گه‌ل هه‌موو كه‌سێك چاوپێكه‌تن ئه‌نجام بدات.من ناڵێم با چاوپێكه‌تن ئه‌نجام نه‌دات، به‌ڵام نه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی، به‌ڵكوو چاوپێكه‌وتن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورد ئه‌نجام بدات.تۆ چاوپێكه‌تن له‌گه‌ڵ ئارنچ ئه‌نجام ده‌ده‌ی، به‌ڵام تۆ چی ده‌كه‌ی؟ ئایا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پرسی كورد هیچ پرۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كه‌ی؟ ئه‌و نووسه‌رانه‌ی كه ره‌خنه له‌ئێمه ده‌گرن، ئایا له‌پێناو چاره‌سه‌ریدا هیچ پرۆژه‌یه‌كیان هه‌یه؟ ئایا كه‌مال بوركای خاوه‌ن پرۆژه‌یه، كاتێك له سه‌ر ناوی كوردان له‌گه‌ل ده‌وڵه‌تدا موزاكره ده‌كات؟ ئه‌گه‌ر دۆخێكی ئاوا هه‌یه، ده‌وڵه‌ت تۆ له سه‌ر ناوی كوردان جددی ده‌گڕی و موزاكره‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات، ئه‌و كات تۆ نوێنه‌رایه‌تی ئێمه بكه‌و ئێمه‌ش به گوێره‌ی تۆ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ین، به‌ڵام كاتێ پرۆژه‌یه‌كت بۆ كوردان پێ نییه، موزاكره مه‌كه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش بچی و له ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمی ده‌وڵه‌تدا دژایه‌تی ئێمه بكه‌ی.یه‌كه‌مین جاره هه‌لێكی ئاوا جددی بۆ موزاكره له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت هاتووته ئاراوه.بانگ له‌لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م." ئێمه لێره هه‌وڵ ده‌ده‌ین له رێگای چاوپێكه‌وتنه‌وه پێكبین.مافه‌كانی كوردان به رێگای ده‌ستوورێكی بنچینه‌ی مسۆگه‌ر ده‌كرێن.ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت جددی بێت، ده‌توانین به رێگای ده‌ستوورێكی بنچینه‌یی چاره‌سه‌ری بخوڵقێنین.ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش بیرێكی جیاوازیان هه‌یه بۆ وه‌ده‌ستخستنی مافه‌كانی كوردان با بیانخنه روو و ته‌نانه‌ت ڕه‌خنه‌ش بكه‌ن.ئێمه نه‌خشه‌یه‌كی رێگامان هه‌یه كه بۆ ڕای گشتیمان ئاشكرا كردووه.ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به‌و نه‌خشه‌یه ره‌خنه‌یان هه‌یه، با بیڵێن، به‌ڵام با نه‌چن و بڵێن ئۆجه‌لان هه‌ڕه‌شه ده‌كات.با درووست بن.ده‌بێ هه‌موو كه‌سێك ئه‌وه باش بزانێ تا ئه‌و كاته‌ی من زیندووم، هیچ كه‌سێك ناتوانێ یاری به شكۆمه‌ندی كوردان بكات.
ئۆجه‌لان هه‌روه‌ها باسی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی گشتی مانگی حوزه‌یرانیش كرد و سه‌رنجی بۆسه‌ر گرنگی"یه‌كگرتنی نه‌ته‌وه‌ی دێموكراتیك" ڕ‌اكێشا.هه‌روه‌ها گوتی له‌و یه‌كگرتنه‌دا، جیاواز له كوردان، ڕۆشنبیریش ده‌توانن به‌شدار بن.
له‌چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك‌دا، یه‌كگرتن ده‌تواندرێ پێكبهێندرێ.ئه‌و یه‌كگرتنانه ته‌نها خۆی به هه‌ڵبژاردنه‌وه سنوردار ناكات، ئه‌وه دۆخێكی مێژوویه.ئه‌و ڕه‌وشه‌ی كه ساڵی (1920) پێكنه‌هات، بوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه كوردان، كه‌مینه‌كانی تر، ڕه‌نجده‌ران و چه‌وساوه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوری بنچینه‌یی بمێننه‌وه.ئێستا ئێمه ده‌مانهه‌وێ ئه‌وه سه‌رڕاست بكه‌ینه‌وه.ئه‌گه‌ر ئه‌و یه‌كگرتنه له چوارچێوه‌ی" نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك‌دا" پێكبێت، ئه‌و كاته ئه‌و مافانه‌ی كه زه‌وت كراون، له ده‌ستوری بنچینه‌ییدا مسۆگه‌ر ده‌كرێن.
ئه‌و یه‌كگرتنه بلۆكی سێهه‌مینه.ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی من ئه‌وه‌یه كه مافی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه له‌و بلۆكه‌دا جێده‌گرن به‌ڕێگای ده‌ستوری بنچینه‌یی مسۆگه‌ر بكرێن.ئێمه ده‌مانهه‌وێ مافی كه‌مایه‌تییه ئاینییه‌كانیش له‌ده‌ستوری بنچینه‌ییدا مسۆگه‌ر بكرێت.له‌و ڕه‌وشه‌ی ئێستادا ده‌رفه‌تی پێكهاتنی دیموكراتیك ڕه‌خساوه.ئه‌گه‌ر مافی بلۆكی سێهه‌مین مسۆگه‌ر بكرێن، ئه‌و كاته دیموكراتیكبوونیش پێشده‌كه‌وێت.پێهاتنی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه ده‌بێت.ده‌بێ به‌تایبه‌ت ڕۆشنبیران له‌و ڕاستییه باش تێبگه‌نن و بڕیاری خۆیان بده‌ن.ئایا له بلۆكی ئاكه‌په‌دا جێ ده‌گرن، یان له بلۆكی" نه‌ته‌وه‌ی دێموكراتیكدا"؟ پێویسته هه‌ڵوێستی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر پێواژۆی ئاماده‌كردنی ده‌ستوری بنچینه‌یی ڕوون بكه‌نه‌وه.بلۆكی سێهه‌مین ته‌نها كوردان له‌خۆ ناگرێت.به ئاگاییه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ده‌په له‌به‌رامبه‌ر مه‌هه‌په، وه‌ك پارتییه‌كی نه‌ژادپه‌رست نیشان بده‌ن.ئێمه ده‌مانهه‌وێ بڵاوه به‌و تێڕوانینه بكه‌ین.ئێمه ده‌مانهه‌وێ ببینه پارتی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه حسابیان بۆ نه‌كراوه.ئێمه نه‌ژادپه‌رست نا، به‌ڵكوو دیموكرات سۆسیالیستین.له یه‌كگرتنی نه‌ته‌وه‌ی دێموكراتیكدا، ڕه‌نجده‌ر، جه‌وساوه‌كان، سوریانی و ئه‌رمه‌نیش ده‌توانن به‌شدار بن.
من ستایشی ژنانی كورد ده‌كه‌م كه له‌مه‌یدانه‌كاندا پێشوازیان له (8) ی مارس كرد.سه‌باره‌ت به ئازادی ژن جارێكی تر داوای له ژنان ده‌كه‌م كه ته‌سلیمی كه‌لتوری ده‌سه‌ڵاتداری پیاو نه‌بن.
ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌و به‌شه‌ی دیداره‌كه‌یدا پیرۆزبایی له ژنانی كورد ده‌كات كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌شكۆ پێشوازیان له هه‌شتی مارسی ئه‌مساڵ كرد.هاوكاتیش سڵاوی خۆی ئاراسته‌ی ژنانی ناو زیندانه‌كان و به‌و گوتنانه‌ی خواره‌وه وڵامی ئه‌و نامانه‌ی دایه‌وه كه بۆی ناردراون.هه‌ندێ ژن و كچ هه‌ن كه ته‌نگه‌تاو كراون.هه‌ندێ هه‌ن كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕووی گوشار، توندوتیژی و جه‌وسانه‌وه‌ن، به‌ڵام هه‌ڵاتن له‌ماڵ دۆخێكی جیاوازتره.كاتێك ژنان له ماڵه‌وه هه‌ڵدێن، ناتوانن خۆیان له پیاوی ده‌سه‌ڵاتدار ڕزگار بكه‌ن.مرۆڤ ناتوانێ هیچ لایه‌نێكی ئه‌و كرده‌وه‌یه بپارێزێ.ئه‌و ژنانه‌ی كه بۆلای پیاوێك هه‌ڵدێن، شكۆمه‌ندی ژن بچووك ده‌كه‌نه‌وه.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی ده‌سپێرێته پیاوێكی ده‌سه‌ڵاتدار، ئه‌وه‌ش ڕێبازێكی مردنه.ده‌بێ خاوه‌ندارییه‌تی له‌و ژنانه بكه‌ن كه ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه.ده‌بێ ئه‌و ژنانه په‌روه‌رده بكرێن و هه‌موو ده‌رفه‌تیكیان بۆ بڕه‌خسێندرێت، به‌ڵام ئێمه ناتوانین كه‌لتوری هه‌ڵاتن له ماڵ په‌سه‌ند بكه‌ین و ته‌سلیمی ببین.من له دژی ئه‌و ژنانه‌م كه خۆیان ده‌سپێرنه پیاوی ده‌سه‌ڵاتدار.كۆمه‌ڵگا، كۆمه‌ڵگایه‌كی پیاوسالاره.هه‌ڵاتن ناتوانێ ژنان ئازاد بكات.هیچ لایه‌كی ڕه‌وای ئه‌و كه‌لتوره نییه كه ئێمه بیپارێزین.چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی به‌و شێوه‌یه، ئه‌ركی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگای دێوكراتیكه.
داوا ده‌كه‌م، ناوه‌ندی ئاڵته‌رناتیڤ بۆ ژنان دابمه‌زرێ.شاره‌داری ده‌توانێت، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌و ژنانه‌ی كه له‌ژێر گوشاردان، ماڵی ژنان ئاوا بكات و پرۆژه‌ی تایبه‌ت به ژنان پێشبخات.هه‌ڵاتن له‌ده‌ست پیاوێكی ده‌سه‌ڵاتدار، ئازادی نییه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵاتن له ده‌سه‌ڵاتدارێك، خۆسپاردنه به ده‌سه‌ڵاتدارێكی دیكه.له بواری فه‌لسه‌فه هیچ لایه‌نیكی ئه‌و دۆخه نییه كه مرۆڤ بتوانێت بیپارێزێت.هه‌روه‌ها پێویسته خاوه‌ندارییه‌تی له‌و ژانانه بكرێت كه ڕووبه‌ڕووی كوشتن ده‌بنه‌وه.
داوا ده‌كه‌م له ژنان كه ته‌سلیمی كه‌لتوری ده‌سه‌ڵاتداری پیاو نه‌بن.من ده‌مهه‌وێ هه‌ندێ هه‌ڵسه‌نگاندن له‌سه‌ر ژیانی هاوبه‌شی ژن و مێرد بكه‌م.ئه‌گه‌ر پیاوێك به ژنێك بڵێ" ژنی من" ئه‌و پیاوه كۆتایی پێهاتووه.ئێدی چاوه‌ڕێی هێچ شتێك له‌و پیاوه ناكرێت.ئه‌گه‌ر ژنێكیش بڵێ" مێردی من" ئه‌و ژنه‌ش كۆتایی پێهاتووه.ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ژن و پیاو له‌سه‌ر ئه‌ساسی" هه‌وه‌س" بێت، ئه‌وه زۆر مه‌ترسی داره.له ڕووی فه‌لسه‌فییه‌وه هیچ به‌رهه‌مێكی نابێت.من هه‌موو كاتێك له په‌یوه‌ندی له‌و شێوه‌یه ده‌ترسێم.ده‌زاندرێت كه منیش ژیانی هاوبه‌شم هه‌بوو.من ڕێگا به هیچ كه‌سێك ناده‌م كه هه‌سته‌كانم یه‌خسیر بكات.به‌و شێوه‌یه‌ش له‌سه‌ر پێ مامه‌وه.پێشتر وتبووم، زه‌واج ده‌توانێ هه‌م مرۆڤ ڕیسوا بكات، هه‌میش بیكات به وه‌زیر.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من له ژیانی هاوبه‌شدا خۆم ڕاده‌ستی" هه‌وه‌س" نه‌كرد، بووم به ئاپۆ.ئه‌وانه‌ی هه‌ره زیاتریش عاشق ده‌بن، كاتێك ژیانی هاوبه‌شی پێكدێنن، قورگی یه‌كتر ده‌گرن.ده‌بێ ژیان له‌گه‌ڵ ژن‌دا به‌باشی ببێته مایه‌ی تێگه‌یشتن و تێپه‌ڕی تێگه‌یشتنێكی زانستی بكه‌ن.ده‌زاندرێت كه له‌زمانی كوردیدا، ژیان به ژن ڕاڤه ده‌كرێت.به‌واتایه‌كی تر، ژن واتا ژیان.پێویسته بۆ ژیانكردن له‌گه‌ڵ ژن‌دا، هاوسه‌نگییه‌كی ڕوحی پێكبهێندرێت.ده‌بێ بزاڤی ژنان له‌و مژاره‌دا پێشه‌نگایه‌تی بكات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
