
دوای سڵاوی گەرم...
نوسراوی سەرۆکی حکومەت بە ناونیشانی وه‌ڵامی سه‌رۆکی حکومه‌ت به خواسته‌کانی جه‌ماوه‌ر، خۆی لە خۆیدا جۆرێکە لە دان نان (ئه‌گه‌رچی ته‌ماوی و ناڕۆشنیش بێت) به ئیرادەی جەماوەری خەباتگیری کوردستان و سەلماندنی ڕه‌وایی خواسته‌کانمانە.هەرچەندە خەلکی کوردستان بە تەواوی حەقیانە کە گومانی گەورەیان هەبیت لەوەی کە ئەم وەلامە مانای به‌ڵێنی جێبه‌جێکردنی خواستەکان بیت، بەو هۆیەوە کە سالەهایە ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بەرانبەر خواستەکانی خەلک خۆی دەدزیتەوەو بەلینی ناراست دەدات، بەلام خودی ئەم دانپێدانان و بەلێندانه، مانای هه‌نگاوێک چونە پیشەوەی خەباتی جەماوەریمانە لەسەر رێگای سەرکەوتندا.ئەوەی له هەنگاوی دووەمدا زەمانەتی پیشرەوی و چونەپیشی خەباتمان دەکات، بە تایبەتی لەم قۆناغه‌دا بریتیە لە بەرچاو رۆشنی و یه‌ک ڕیزی لە مەیدان مانەوە تا ئەوکاتەی سەرجەم خواستەکانمان بە کردەوە جێبەجێ دەبیت.ئەمە زامنی ڕێگاگرتنە له مانۆری ده‌سه‌ڵات بۆ له‌باربردنی ئه‌و جووڵانه‌وه‌و دریژەدان بە شیواز‌و مامەلەکانی 20 سالی رابردووی دەسەڵات.
هەروەها ته‌ماوی بوون و ناڕۆشنی وه‌ڵامه‌که‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت ده‌رگای له‌سه‌ر زۆر ئه‌گه‌ری نه‌خوازراو و مانۆڕ و ده‌ستی ده‌ستی پیکردنی جه‌ماوه‌ر له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه هێشتۆته‌وه.ده‌بێ ده‌سه‌ڵات ئه‌و ڕاستیه قه‌بوڵ بکات که نەبونی متمانه له نێوان جه‌ماوه‌ر و ده‌سه‌ڵاتدا بە ئاستیکی زۆر بەرز گەیشتوە.بۆیە لەسەر دەسەلات پێویسته به‌ر له هه‌ر شتێک و وه‌کو پێشمه‌رجێک کۆمه‌ڵێک هەنگاوی بە کردەوە هەلگریت وەکو پیشمەرج و سەلماندنی نیازی خۆی بۆ جێبه‌جێ کردنی خواستەکانی خەلک.لەوانەش:
1-به‌ڕه‌سمی ناسینی ئه‌نجومه‌نی مه‌یدانی ئازادی وه‌ک لایه‌نێک که نوێنه‌رایه‌تی جه‌ماوه‌ر و خواسته‌کانی ده‌کات.لەمبارەشەوە ده‌رکردنی بڕیارێک له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه و ڕاگه‌یاندنی له ده‌زگاکانی ڕاگایاندنه‌وه.حکومەت دەبێت ئەنجومەنی کاتی وەک نوێنەری خواستەکانی جەماوەر بەڕەسمی بناسێنێ و لەدانوسانەکاندا بۆ جێبەجێ بوونی سەرجەم خواستە بنەڕەتییەکان بکەوێتە گفتوگۆوە.
2-دانانی سه‌قفێکی زه‌مه‌نی چه‌ند ڕۆژی بۆ جێبه‌جێکردنی خواستی لابردنی سه‌رجه‌م باره‌گای چه‌کداری حزبە‌کان، لەتەواوی شارەکانی کوردستان.
3- ناساندنی ده‌ست به‌جێ و روون و راشکاوی تاوانکارانی ڕووداوه‌کانی سلێمانی له 17 و 19و 26ی شوبات، ڕووداوه‌کانی هه‌ڵه‌بجه و که‌لار و چه‌مچه‌ماڵ، سوتاندنی ته‌له‌فیزیۆنی نالیا، رووداوه‌کانی فڕاندن و بێ سه‌روشوێنکردنی خۆپیشانده‌ران و هه‌ڵسوڕاوان و که‌سانی ناڕازی، بێ جێبه‌جێکردنی ئه‌مه هیچ متمانه‌یه‌ک به ده‌سه‌ڵات ناکرێت.
4- ڕاگرتنی هەرجۆرە هەڕەشەو ترساندن ودەستگیرکردنی هاوڵاتیانی ناڕازی بەشدار لە ناڕازه‌یاتیەکاندا له سه‌رانسه‌ری کوردستاندا.بەڕەسمی لەلایەن حکومەتەوە.
5- راگەیاندنی ئازادی بێ ئەملاو ئەولای خۆپیشاندان لەسەراسەری کوردستان، ئازادی سیاسی و هەلسورانی حیزبی و جەماوەری و ڕادەربرین و رەخنەگرتن و رۆژنامەگەری و هەلوەشانەوەی هەموو ئەو بریارو یاسایانەی پیچەوانەی ئەمەیە.بە تایبەتی یاسای خۆپیشاندان.بەشێوەیەکی ڕەسمی لەلایەن حکومەتەوە.
6- ڕاگەیاندنی ڕەسمی بۆ هەڵگرتنی فەزای میلیتاریزەکردنی شارەکانی کوردستان بەتایبەتی فەزایەک کەبەسەر شاری هەولێر وکەلاردا داسەپێندراوە.لەلایەن حکومەتەوە.
7- دانانی سەقفێکی زەمەنی دیاریکراو بۆ جێبەجێ کردنی داواکاریە بنەڕەتیەکانی ئەنجومەنی کاتی.
ئەنجومەنی کاتی هەر ئەنجامێکی دانوسانەکان لەگەل لایەنی حکومەتدا بەپێی پرۆتۆکۆڵ واژۆبکات ووابەستە نەبوونی بەکردەوەی حکومەت وجێبەجێ نەکردنی ئەم خاڵانەی سەرەوە هه‌موو چه‌شنه گفت‌وگۆیه‌ک و ئیلتیزامتێک له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌ران‌و ئه‌نجوومه‌نه‌وه هه‌ڵوه‌شێته‌وه
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
2011-03-14
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
