بسم الله الرحمن الرحیم
به‌داخه‌وه هه‌ندێك له‌رۆژنامه‌و سایته‌كان به‌مانشێتی گه‌وره نوسیویانه كه‌من وتومه خۆپیشاندان جیهاد نیه له‌ئیسلامدا، ئه‌م وته‌یه من به‌م
شێوه‌یه نهم ووتوه، به‌ڵكو ویستراوه سودی خراپ له‌و فتوایه‌ی من وه‌ربگرن، رای من له‌وباره‌یه‌وه روونه‌و ئه‌وه‌یه كهلهپهیامێكدا ئاراسته‌ی به‌رپرسان و گه‌نجانی خۆپیشانده‌ری كوردستان‌م كردوه، كه‌ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
الحمد لله رب العالمين والعاقبة للمتقين ولا عدوان إلا على الظالمين والصلاة والسلام على المبعوث رحمة للعالمين وعلى آله وصحبه أجمعين
له‌نزیكه‌وه چاودێری خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سنوری پارێزگاری سلێمانی ده‌كه‌م و زۆر نیگه‌ران بووم به‌و رووداوانه‌ی له‌كوشتنی چه‌ند گه‌نجێك و برینداربونی ده‌یانی تر‌و زیان گه‌یاندن به‌هه‌ندێك شوێنی تر ڕوویدا.
له‌م روانگه‌یه‌وه له‌ئاستی هه‌ست كردن به به‌رپرسیارێتی خۆم به‌رامبه‌ر بهگهلهكهم ده‌مه‌وێت له‌رووی ئامۆژگارییه‌وه دوو په‌یام ئاڕاسته بكه‌م، یه‌كه‌میان بۆ به‌رپرسان و ئه‌و تریان بۆ گه‌نجانی خۆپیشانده‌ر.
په‌یامی یه‌كه‌مم بۆبهرپرسان:-
پێویسته به‌ر پرسان له‌كوردستان بزانن كه‌جیهان گۆڕاوه، ئیتر هیچ شتێك نه‌ماوه كهلهگهنجان بشاردرێته‌وه له سامان ودارایی و جۆره‌ها شتی تر، ئێستا شتێك نه‌ماوه كه‌گه‌نجان لێی بترسن، ئه‌ویش به‌هۆی ئازادی و ته‌كنیكی راگه‌یاندنی هاوچه‌رخ و پێشكه‌وتوو، گه‌نجان ده‌یانه‌وێت به‌هره‌مه‌ند بن له‌ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی كهلهوڵاتهكهیاندا هه‌یه‌و به‌شداربن له‌چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنیدا، له‌به‌رئه‌وه‌ی من داوا له‌به‌رپرسان ده‌كه‌م كه‌به‌وپه‌ڕی رێز‌و خۆشه‌ویستیه‌وه گوێ بۆ داواكارییه‌كانی گه‌نجان بگرن و به‌په‌ڕی جدیه‌وه بۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن، هه‌روه‌ها داوا له‌به‌رپرسان ده‌كه‌م كهپلانێكی ستراتیچی ورد دابڕێژن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و بارودۆخه‌ی كه‌هه‌یه به‌م شێوه‌یه‌یی خواره‌وه:-
1- چاره‌سه‌ركردنی گه‌نده‌ڵی به‌هه‌موو ره‌نگ و شێوه‌كانی و كۆتایی هێنان به‌ده‌ست تێخستنی حیزب له‌حكومه‌ت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی سامانی گه‌ل بۆ گه‌ل بێت و به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ش به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابه‌شبكرێت.
2- دانانی پلانێكی ستراتیجی و قۆناغبه‌ندی بۆ گه‌شه‌پێدانێكی سه‌رتاپاگیری، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی پلانی راپه‌ڕینێكی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و بازرگانی و گه‌شت و گوزاری ده‌ست پێ بكه‌ین، بۆ پێش خستنی كوردستان و، دابین كردنی خۆش گوزه‌رانی بۆ هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان.
3- جیاكردنه‌وه‌ی ته‌واوی هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری، هه‌روه‌ها بنیات نانی ده‌سه‌ڵاتی راگه‌یاندنی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ.
4- كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌هه‌موو توانا زانستیه‌كان و ئه‌زمونه سه‌ركه‌وتوه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان بكه‌ینه مێرگی ئارامی و ئاسایش و گه‌شه‌پێدان و پێشكه‌وتن.هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان بكه‌ینه ئه‌زمونێك كه‌خه‌ڵكی تر چاوی لێ بكات له‌هه‌موو بوارێكدا.
په‌یامی دووه‌مم بۆ گه‌نجان:
من پشتیوانی له‌داوا ره‌واكانتان ده‌كه‌م، له‌گه‌ڵتاندام له‌خۆپیشاندان به‌شێوه‌ی ئاشتیانه‌و مه‌ده‌نیانه‌و شارستانیانه‌دا.خۆپیشاندان مافێكی شه‌رعی و رێگه‌پێدراوه.به‌ڵكو جۆرێكه لهبانگهوازو فه‌رمان كردن به‌چاكه، به‌مه‌رجێك له‌چوارچێوه‌ی ئاشتیانه ده‌رنه‌چێت.
به‌ڵام داواشتان لێ ده‌كه‌م كه ئێوه پێشه‌نگ بن لهرێپێوانێكی شارستانیانه‌دا، پارێزگاری له‌ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و پارێزگاری له‌موڵك و سامانی گشتی و تایبه‌تی بكه‌ن.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا له‌ده‌سه‌ڵات و خۆپیشانده‌ران ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه.كه‌خۆیان له‌توندوتیژی و رشتنی خوێنی یه‌كتر بپارێزن.چونكه مه‌ترسیدارترین شت له‌ئیسلامدا رشتنی خوێنی كه‌سێكه به‌ناهه‌ق.له‌ئیسلامدا مرۆڤ به‌نرخترین شته له‌بونه‌وه‌ردا، كوشتنی مسوڵمانێك له‌لای خوای گه‌وره گه‌وره‌تره له‌تێكدانی كه‌عبه‌ی پیرۆز.خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت {مَن قَتَلَ نَفْسًا بِغَيْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِي الأَرْضِ فَكَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِيعًا } (32) سورة المائدة
واته هه‌ركه‌سێك به‌ناهه‌ق كه‌سێك بكوژێت یان گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر زه‌ویدا بڵاوبكاته‌وه وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌موو دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی كوشتبێت.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:{وَمَن يَقْتُلْ مُؤْمِنًا مُّتَعَمِّدًا فَجَزَآؤُهُ جَهَنَّمُ خَالِدًا فِيهَا وَغَضِبَ اللّهُ عَلَيْهِ وَلَعَنَهُ وَأَعَدَّ لَهُ عَذَابًا عَظِيمًا} (93) سورة النساء
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا له‌فه‌رموده‌یه‌كدا ده‌فه‌رموێت (له‌ناو چونی هه‌موو جیهان به‌لای خواوه ئاسانتره له‌وه‌ی خوێنی كه‌سێكی مسوڵمان بڕێژیت) .
له‌كۆتایدا داوا له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م كه‌پارێزگاری له‌ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه بكه‌ن كه‌گه‌لی كوردمان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستی هێناوه.پارێزگاری كردن له‌م ده‌ستكه‌وتانه‌و به‌ره‌وپێش بردنیان ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی هه‌موو لایه‌كه، هه‌روه‌ها گوێ پێنه‌دان و زیان گه‌یاندن پێیان مه‌ترسیه بۆ ئاینده‌یی هه‌مومان.
له‌به‌رئه‌وه داوا له‌گه‌نجان و به‌رپرسان ده‌كه‌م كهگفتوگۆیهكی جدی و بنیاتنه‌ر ئه‌نجام بده‌ن، چونكه ته‌نها گفتوگۆ‌و له‌یه‌كتر تێگه‌یشتنی شارستانیانه رێگه‌ی چاره‌سه‌ری گرفت و كێشه‌كانه، له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه ده‌توانین قه‌یرانه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و بگه‌ینه ئه‌و ئامانجانه‌ی كه‌خزمه‌ت به‌گه‌لی كوردمان ده‌كات له‌ئێستاو ئاینده‌دا.
داوا له‌خوای گه‌وره ده‌كه‌م كه‌گه‌لی كوردمان بپارێزێت له‌هه‌موو ناخۆشی و قه‌یران و به‌ڵایه‌ك و خۆشی و ئارامی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ گشت لایه‌ك و پشتیوانتان بێت بۆ گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی به‌ده‌ستهێنانی چاكسازی و خۆشگوزه‌رانی و گێڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزی و كه‌رامه‌ت بۆ گه‌لی كوردمان له هه‌رێمی كوردستان.
السلام علیكم ورحمه الله وبركاته
برای دڵسۆزتان
پڕۆفیسۆر دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی
13/3/2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
