
له ڕۆژی ١٦ی ٣ی ٢٠١١ له کاتژمێر (16:30) له بیره‌وه‌ری کاره‌ساتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له شاری لینشوپینگی سوێد، یادی ئه‌و ڕۆژه ڕه‌شه ده‌کرێته‌وه.
جه‌ماوه‌ر له به‌ر ده‌رگای برگیته‌سوکلان ( Birgittaskolan i Linköpin ) کۆده‌بنه‌وه و به‌ره‌و مه‌یدانی گه‌وره‌ی شار (stora torget) ده‌که‌ونه ڕێ.
١٦ ی ٣ ڕۆژی کیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه و کوشتنی زیاتر له (5000) ژن و زارۆک و پیر و گه‌نجی کورد، له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی به‌عس.
هیوادارین خه‌ڵکی کورد به‌شداری له‌و کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه بکه‌ن، یادی کیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه بکه‌نه‌وه و ئه‌و ڕۆژه ڕه‌شه له‌یاد نه‌که‌ن.
کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی
