سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و كۆششانه‌ی سه‌ركرده‌كانی كورد له به‌غدا و له هه‌رێمی كوردستان ده‌یده‌ن بۆ سه‌قامگیركردنی بارودۆخ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاشته‌وایی و برایه‌تی له نێوان هه‌موو لایه‌نه عێراقیه‌كان، به‌تایبه‌تی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كوتایی هێنان به ته‌نگژه‌ی لایه‌نه‌كانی دیكه له ململانێ‌یان بۆ پۆسته‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌وپه‌ڕی دڵسافی و شه‌فافیه‌ته‌وه، كه‌چی ناوه‌ناوه ئه‌وانه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیان ده‌درێت و باره‌كه به‌گوێره‌ی دڵی ئه‌وان ناسورێت دیوی ڕاسته‌قینه‌ی ناخی خۆیان ئاشكرا ده‌كه‌ن، كه‌ئه‌ویش شۆفێنیه‌ت و دژایه‌تی كردنی كورده.
دوای ئه‌وه‌ی لیستی العێراقیه پله‌ی دوه‌می هێنا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 7/3 به‌گوێره‌ی ده‌ستوور پۆستی زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی پێده‌درێت، بۆیه ئه‌ندامه‌كانی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون كورسی پۆستێكی وه‌زاری بۆخۆیان داگیر بكه‌ن به‌ڵام ئه‌و ناكۆكییه‌ی له نێوانیاندا هه‌یه به هۆی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیانه‌وه نه‌ك هی گه‌لی عێراق بوه هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێكیان بێ به‌شبن له (كێكی ده‌سه‌ڵات) بۆ نمونه (حه‌سه‌ن عه‌له‌وی) كه‌پێشتر سه‌ر به لیستی العێراقیه بوو ئێستا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی پۆستی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عێراقی پێ ڕه‌وا نه‌بینی، جیابونه‌وه‌ی خۆیی و 11 ئه‌ندامی تری ئه‌و لیسته‌ی ڕاگه‌یاند به‌ناوی (لیستی عێراقیه‌ی سپی) .
له‌ڕاستیدا زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ناوی عروبه‌وه بانگه‌واز ده‌كه‌ن و هێرش ده‌كه‌ن سه‌ر ئه‌و سه‌روه‌ریه‌ی كورد له‌م دۆخه‌ی ئێستای عێراقدا به ده‌ست هێناوه ته‌نها مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه بگه‌نه به‌شه كێكه‌كه‌ی خۆیان و له ڕێگای وروژاندنی شه‌قامی عه‌ره‌بی و كۆكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی جه‌ماوه‌ری به لێدانی وه‌ته‌ری شۆفێنیه‌ت، ئه‌گینا به‌رژه‌وه‌ندی میله‌تی عێراق هیچ ده‌ورێكی له ئه‌جیندای ئه‌واندا نیه.ئه‌وه‌تا حه‌سه‌ن عه‌له‌وی كاتێك له لیستی عێراقیه بوو پاڵپشتی خۆی بۆ هه‌وڵه‌كانی كورد ده‌رده‌بڕی، به‌ڵام هه‌ر كه جیا بوه‌وه دژایه‌تی خۆی ئاشكرا كرد له رێگه‌ی لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵكی ئاسمانی عه‌ره‌بی، به‌زمانی خۆی وتی:"به ئه‌یاد عه‌لاویم گووت با ئه‌مجاره‌یان پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ عه‌ره‌ب بێت چیتر كورد سه‌رۆكایه‌تیمان نه‌كات چونكه ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كان به‌م كاره قایل نابن" هه‌روه‌ها گوتی:"نه‌ده‌بوو ئێمه‌ی عه‌ره‌ب بچینه ژێر ره‌شماڵی كورده‌وه " مه‌به‌ستی ده‌ستپێخه‌ریه‌كه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك بوو.ئه‌م هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌ی عه‌له‌وی له به‌ر خاتری چاوه‌ڕه‌شه‌كانی عه‌ره‌ب نیه به‌ڵكوو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه پۆستی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عێراقیان پێیی نه‌دا ئه‌مه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌كان و هه‌ندێك لایه‌نه‌كانی دیكه به رۆحیه‌تیه‌كی عێراقیه‌وه كار بۆ دوا ڕۆژی عێراق ناكه‌ن به‌ڵكوو مه‌به‌ستیان به‌رژه‌وه‌ندی خودی خۆیانه وكارتی شۆفێنیه‌تی خۆیان دژی كورد كردوه‌ته كارتی براوه و خه‌ڵكانێكی نه‌فس نزم و ناڕۆشنبیری شه‌قامی عێراقی و كوردستانی پێ هه‌ڵ ئه‌خه‌ڵه‌تێنن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
