فاروق رەفیق كەخۆی بە فەیلەسەف و رۆشنبیر دەزانێت و دەیەوێ چاكسازی بكات، كەچی زۆر منداڵانە و نەفامانە كەوتۆتە درۆ كردن و جنیۆدان و قسەی ناشیرین بە كۆی فەرمانبەرانی دەسەڵات و حكومەت.
ئەمرۆ (13\3) لەسەرای ئازادی هەواڵی ئەوەی بڵاوكردەوە كەگوایە ئاسایش چۆتە سەرماڵی، كەچی یەكسەر بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئەو قسەیەی فاروقی بەدرۆخستەوە.واتە فاروق درۆی كرد و تەنیا خۆپیشاندەرانی پێ شەحن كردەوە.
لەبەشێكی تری قسەكانیدا بەرامبەر بەدەسەڵات وتی " ئهم دهسهڵاته ئهقڵ و ئهخلاقی نیه، تهنها چهك و پارهی بهدهستهوهیه".بەراستی ئەمە ئیفلاسی لایەنی عەقڵی و ئەخلاقی خودی فاروق دەردەخات كە بەو زمانە دەدوێت.چونكە قسە وتنی ناشیرین و جوێن بە حكومەت واتە جنیۆدان بەكۆی فەرمانبەرانی حكومەت، بۆیە لەم رووەوە داوا لەفەرمانبەرانی حكومەت دەكەم داوا لەسەر فاروق رەفیق تۆمار بكەن، چونكە ئیهانەی فەرمانبەرانی حكومەتی كردووە.
هەروەها لەبەشێكی تری قسەكانیدا ئیهانەی رۆژنامەنووسانی سەر بەدەسەڵاتی كرد و بە (كاوێژكاران) ناوی بردن.
بەراستی فاروق سەلماندی كە لەوەتەی منحەی سەنتەرەكەی لەلایەن حكومەتەوە بڕدراوە، عەفڵ و مەنتیقی لەدەستداوەو بەرامبەر بەحكومەت كەوتۆتە جوێندان.ئەو دەبا لەرێگەی عەقڵ و مەعریفەوە چاكسازی و گۆڕانی بكردبایە نەك بەجوێندان.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
