فاروق ره‌فیق سه‌رۆكی سه‌نته‌ری حیكمه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی، له‌كابینه‌ی پێنجه‌مدا منحه‌یه‌كی خه‌یاڵی بۆ بڕایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی بواری مه‌عریفی بكات له كوردستاندا، كه‌چی نیوه‌ی زێتری منحه‌كه‌ی بۆخۆی لوش ده‌دا.
ناوبراو ماوه‌یه‌ك له كوردستان تیڤی و ماوه‌یه‌كیش له‌كوردستات تیڤی به‌رنامه‌ی هه‌بوو، كه هه‌ر دوو كه‌ناڵه‌كه حزبین و سه‌ر به‌یه‌كێتی و پارتین، هه‌تا ناوبراو منحه‌ی له حكومه‌ت وه‌رده‌گرت، ئه‌و دوو حزبه، دوو حزبی شۆڕشگێڕ و دیموكراتخواز بوون.
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستی به‌چاكسازی و پاكسازی كرد، له‌یه‌كه‌م هه‌نگاویدا بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی منحه‌ی رێكخراوه‌كانیدا، ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه ببوونه دوكانێك بۆ بژێوی په‌یداكردن بۆ سه‌رۆك و ده‌سته‌كانیان.
یه‌كێك له‌و رێكخراوه نائه‌كتیڤانه‌ی كه پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی له‌حكومه‌ت وه‌رده‌گرت، رێكخراوه‌كه‌ی فاروف ره‌فیق بوو، له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی منحه‌ی رێكخراوه‌كه‌ی، ناوبراو له‌حكومه‌ته‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌و خۆی كرد به گرده‌كه‌دا، دواتر له ده‌ركی سه‌رای سلێمانی دژی حكومه‌تی هه‌رێم جاڕی دژی گه‌نده‌ڵیدا.
هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێ فاروق ره‌فیقی شه‌فافخواز ئاشكرای نه‌كردووه كه مانگانه چه‌ندی (خۆی وته‌نی) له حكومه‌ته حزبیه‌كه‌ی یه‌كێتی وپارتی وه‌رگرتووه‌و چۆنی خه‌رج كردووه؟
له‌دانیشتنی رۆژی 9\3ی په‌رله‌مانی كوردستاندا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌ت، به‌رێز دكتۆر به‌رهه‌م به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ گه‌نده‌ڵییه‌كانی فاروق ره‌فیقی ئاشكرا كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا رۆشنبیر هه‌یه به‌ناوی سه‌نته‌ری فه‌لسه‌فییه‌وه مانگانه (50) په‌نجا ملیۆن دیناری له‌حكومه‌ت وه‌رده‌گرت، كه منحه‌كه‌مان كه‌م كرده‌وه، بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای پرۆپۆزه‌ڵ منحه بدرێت به رێكخرا و و سه‌نته‌ره‌كان، ئێستا ئه‌و رۆرشنبیره چووه‌ته ریزی ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌و له كه‌ناڵێكی ئۆپۆزسیۆنه‌وه دژایه‌تی حكومه ت ده‌كات و باسی گه‌نده‌ڵی ده‌كات.
سه‌یر له‌وه‌دایه فاروق ره‌فیق باسی نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه و خزم خزمێنه و گه‌نده‌ڵی ده‌كات، كه‌چی خۆی و ناسكه قادری له سه‌نته‌ره‌كه موچه‌یان وه‌رده‌گرت، هه‌روه‌ها خودی فاروق ره‌فیق له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه له‌سه‌رده‌می كابینه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی، مانگانه بڕی (1500) دۆلاری وه‌وك موچه وه‌رده‌گرت، ئێستاش فاروق و ناسكه‌ی خێزانی بوونه‌ته ده‌مڕاستی خۆپیشانده‌رانی سلێمانی.به‌واتایه‌كی تر ئه‌مه گردبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی فاروق ره‌فیقه له‌به‌ر ده‌ركی سه‌را له‌پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی یان شیوه‌ن بۆ له ده‌ستچوونی سه‌فته دۆلاره‌كانی كه به‌گه‌نده‌ڵی له حكومه‌تی وه‌رده‌گرت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
