ئه‌مرۆكه له هه‌رێمی كوردستاندا، باروودۆخه‌كه له ئاستێكدایه پێوسته كه نووسه‌ر و ڕۆشنبیران هه‌ڵوێستیان هه‌بێت له دۆزینه‌وه‌ی خاڵی چاره‌سه‌رییه‌كان و به‌هه‌قیقه‌ت ببنه به‌شێك له چاره‌سه‌ری.به‌ڵام مخابن ئه‌وه‌ی له ڕووپه‌ڕی بڵاوكراوه‌كان و شاشه‌ی ته‌له‌ویزیۆنه‌كان ده‌بینرێن، ته‌واو جیاوازه هه‌تا له‌وه‌ی له‌پێناسه‌ی خوودی وشه‌ی ڕۆشنبیردا هاتووه !
له ماڵپه‌ڕی سبه‌ی- وتارێكی كاك مه‌ریوان وریا قانعم خوێنده‌وه كه له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت نووسیوه، هه‌ر هه‌مان ڕۆژ له كه‌ناڵی كه‌یئێن ئێن- گوێم له‌چاوپێكه‌وتنێكی (هشیار عابد) بوو كه وه‌كوو چاودێرێكی سیاسی باسی له‌مه‌سه‌له‌ی خۆپێشاندان ده‌كرد، وه جێگه‌ی نێگه‌رانیشه كه له‌ته‌ك ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی خه‌ڵكانی تریش هه‌ن وه‌كوو به‌ڕێزان به‌ختیار عه‌لی و فاروق ڕه‌فیق و ڕێبین هه‌ردی...
مخابن له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه خوێندنه‌وه‌ی درووست و ڕاسته‌قینه‌یان هه‌بێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كان و سرووشتی سیاسی /كۆمه‌ڵایه‌تی/فه‌رهه‌نگی وڵات، وه به‌تایبه‌تیش ئه‌وان له ئه‌وڕوپا و له وڵاتانی پێشكه‌وتووی دونیادا ژیانیان به‌سه‌ربردووه، ئه‌وه دێن له‌كه‌ناڵ و ده‌زگاكانی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ئاگاییه‌وه، نه‌وت به‌سه‌ر (ئاگرێكی ناسراوه‌وه) ده‌كه‌ن و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ببنه به‌شێك له چاره‌سه‌ر، ئه‌و به‌ڕێزانه هاتوونه‌ته‌وه وڵات بۆ ئه‌وه‌ی ببنه لایه‌نێكی زۆر به‌هێزی له گرفت و كێشه‌كان..به‌ڵكوو زیاتر مه‌سه‌له‌كان له جه‌ماوه‌ر ده‌شێوێنن و به‌داخه‌وه كێشه‌كان قووڵتر ده‌كه‌نه‌وه.
دیاره من نامه‌وێت وه‌ڵامی خاڵ به‌خاڵی ئه‌م وتار و چاوپێكه‌وتنانه‌ی ئه‌م نووسه‌ره به‌ڕێزانه بده‌مه‌وه، به‌ڵام ده‌مه‌وێت چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ك ڕوونبكه‌مه‌وه، به مه‌به‌ستی به‌رچاوڕوونی بۆ جه‌ماوه‌ری كوردستان و بۆ ئه‌و به‌رێزانه‌ش.
له‌م قۆناغه مێژووییه‌دا ئه‌ركی ڕۆشنبیر و نووسه‌رانی میلله‌تی كورد له‌ناوه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌هه‌موو توێژوو چینه‌جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگای كوردستانی گه‌وره‌تر و گرینگتره، به‌ڵام داخه‌كه‌م ئێستاكه، پێش ئه‌وه‌ی باس له‌خوودی گرفته سیاسیه‌كه- بكرێت مه‌سه‌له‌یه‌ك خۆی مه‌تڕه‌ح ده‌كات ئه‌ویش ئیشكالیه‌تی ڕۆڵی نێگه‌تیڤ و ناشرینی (نووسه‌ر و ڕۆشنبیرانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستانه)، ئه‌و توێژه ناسراوانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه هه‌موویان ناسراون ئه‌زانرێت كه له‌ساته‌وه‌ختی ناخۆشی و مه‌ینه‌تییه‌كانی میلله‌ت و كاره‌ساته‌كان، هه‌میشه له‌پێشه‌وه‌ی خۆپێشاندانه‌كان بوونه، كاتێك له كوردستان شه‌ڕی ناوخۆ بوو، هه‌ڵوێستیان هه‌میشه دژی شه‌ڕ بوو..ئه‌وكات له‌نووسین و هه‌ڵوێست وه‌رگرتندا هه‌میشه له‌دژی تووندوتیژی بوون، به‌ڵام مخابن ئه‌وه‌ی ئێستا ڕووده‌دات له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یانندا، كتوومت ته‌واوكه‌ری ڕۆڵی تێكده‌رانه‌ی لایانێكی سیاسی قین له‌دڵی /سلبی/تێكده‌رانه‌ی وڵاته.
به‌داخه‌وه ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی كه باسم كرد بوونه‌ته مه‌شخه‌ڵ هه‌ڵگری ئه‌ولایانه سیاسیه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ئاسمانی كوردستان تاریك بكه‌ن و وڵات به‌ره‌و شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی ناوخۆ ببه‌ن!
ئه‌مڕۆكه له كوردستاندا، گه‌وره‌ترین ئیشكالیه‌ت له‌لایان توێژێكی ڕۆشنبیرانی كوردی تاراوگه‌وه درووست بووه، كه‌ش و هه‌وای دیالۆگ و قه‌یرانه سیاسیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌ره‌و ئاقارێكی نادیاری مه‌ترسیدار ده‌به‌ن وكه هه‌موومان زه‌ره‌رمه‌ندنین تیایایه.
به‌تێگه‌یشتنی من، یه‌كێك له‌و گرفته سه‌ره‌كیانه‌ی ڕۆشنبیرانی كوردی تاراوگه – ئاشنانه‌بوونیانه به مه‌سه‌له‌ی ئیداره له دامووده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و وڵاتانه‌ی تێیداژیاون له بوواری كاركردن و تێكه‌ڵبوون سه‌ركه‌وتوو نه‌بوونه و كاریان نه‌كردووه له مووئه‌سه‌سات، وه ئه‌وه‌ش هیچ عه‌یبێك نییه، وه من تێیده‌گه‌م كه تێكه‌ڵبوون و ئاوێته‌بوون له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای كاركردن ئاسان و واڵا نییه بۆ په‌ناهه‌نده‌كانی كورد، به‌ڵام كه دێنه‌وه كوردستان، ڕووبه‌ڕووی واقیعێكی تایبه‌ت ده‌بنه‌وه، كه ده‌بێت خوێندنه‌وه‌یان بۆ هه‌بێت، لێی تێبگه‌ن.ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم، ئه‌وان باس له‌شتێك ده‌كه‌ن كه ئاشنانین پێی، له‌پڕاكتیكدا ئه‌زموونیان نییه تیایا.
گوێبیسی (هشیار عابد) بووم له كه‌ناڵی كه‌یئێن ئێن ده‌یوت :
له‌هیچ وڵاتانی دونیا وه له له‌نده‌ن خه‌ڵكی پێویستیان به‌مۆڵه‌ت نییه بۆ خۆپێشاندانه‌كان؟!
له‌لای زۆربه‌یان له توێژه ئه‌نتله‌كتوێله‌ی ناویانم هێنا، له‌كاتی باسكردنی ئه‌زموونی حكومڕانی هه‌میشه به‌چاوێكی سووكه‌وه باس ده‌كرێت، به‌بێبایه‌خ و مه‌سه‌له‌یه‌كی سرووشتی..بێمنه‌تانه باس له به‌رنامه و ئه‌و هه‌موو خزمه‌تگوزه‌رانیانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شی هه‌رێمێكی وێران و دوواكه‌وتوو كردووه، دواكه‌وتوویی له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیان.
به‌داخه‌وه ئه‌م جۆره خوێندنه‌وانه بۆ مه‌سه‌له‌كان، جۆرێك له بێمتمانه‌یی و باروودۆخێكی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه، كاتێك گوی له گوتار و لێدوانی ئه‌و نووسه‌ر و ڕۆشنبیرانه‌ی تاراوگه ده‌گریت، ڕاسته‌خۆ من خۆم ڕووبه‌ڕووی نه‌خوێنده‌واری و كه‌سێكی نامه‌سئوول ده‌بینمه‌وه نه‌وه‌كوو كه‌سێكی ڕۆشنبیر و چاودێری سیاسی.
ئه‌لته‌رناتیڤ چیه؟
به‌بۆچوونی من ده‌بێت نووسه‌ر و ڕۆشنبیرانی تاراوگه – ده‌بێت كاربكه‌ن بۆ كۆنفرانسێكی گه‌وره، قسه له‌سه‌ر ئه‌لته‌رناتیڤی ئاشتی بكه‌ن و هه‌وڵی یه‌كخستنی خۆیان بده‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای ئاشتی و یه‌كڕیزی مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌كانی كوردستان و مه‌سه‌له‌ی ئه‌زموونی سیاسی كوردی له كوردستانی عیڕاق و پاراستنی یه‌كیێتی بڕیاری سیاسی كوردی و پاراستنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو ئه‌وانه ببنه مه‌سه‌له‌یه‌كی هاوبه‌شی گرینگ بۆ یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانیان له‌پێناو گووتارێكی ڕۆشنبیری ئاشتی خواز كه به‌هه‌قیقه‌ت خزمه‌ت به چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی ئه‌مرۆكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات.
توێژی ڕۆشنبیرانی تاراوگه پێویستیان به دووباره به‌خۆداچوونه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی خۆیان له‌سه‌ر قه‌یرانی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا،
نووسه‌رانی تاراوگه خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقیعیان نییه، نه بۆ كۆمه‌ڵگای هه‌رێمی كوردستان و نه بۆ كێشه سیاسی و ململانێكانی گۆڕه‌پانی سیاسی وڵات، سه‌رچاوه‌ی ئه‌و نه‌خوێنده‌واریه‌شیان له بێ ئه‌زموونیانه له كاری ئیداره له‌و وڵاتانه‌ی تیایا ژیاون.
مخابن لایانێكی سیاسی كه هه‌ر له‌دایكبوونیه‌وه، له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كی زۆر تایبه‌تدا، بڕیاڕی داوه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه بێت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكومه‌ت هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه، ئه‌م لایانه سیاسیه، خه‌ریكه توێژی ڕۆشنبیرانی تاراوگه بكاته مه‌شخه‌ڵ هه‌ڵگر و ته‌ڕه‌فێك له‌و پلانه دووژمنكارانه‌ی سیاسه‌ته چه‌وته‌كه‌ی خۆی.
ئیمڕۆكه له هه‌رێمی كوردستاندا، لایانێكی سیاسی ناسراو هه‌یه ده‌یه‌وێت هه‌موومان به‌ره‌و تاریكی به‌رێت و وڵات تووشی ئافاتێكی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره بكات، پێم وایه باشترین وه‌ڵامدانه‌وه و ڕێگری بۆ ئه‌و كاره‌ساته ئه‌وه‌یه كه ڕۆشنبیرانی كورد كاربكه‌ن بۆ گوتارێكی سیاسی/ ڕۆشنبیری كه ڕێگربێت له شه‌ڕی ناوه‌خۆ و دروستكردنی ئاژاوه و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی شه‌قامی كوردی و ڕووخاندنی ئه‌زموونی ده‌وڵه‌تی كوردی و تێكدانی كه‌ش و هه‌وای ئازادی و گه‌ڕاندنه‌وه‌مان بۆ قۆناغی پێش ئازادی و میلله‌تی كورد ده‌گه‌ڕیێنێته‌وه بۆ دیكتاتۆریه‌ت.
خه‌سره‌و پیرباڵ
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
