
به‌رێزان/
ـــ جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری كوردستان
ـــ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ـــ په‌رله‌مانی كوردستان
ـــ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ـــ لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان
ـــ مێدیاكانی كوردستان
ئاشتی و سه‌رفرازی و ئارامی و خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵكی كوردستان.
وێڕای تێپه‌ڕبوونی 20 ساڵ به‌سه‌ر راپه‌ڕینه شكۆداره‌كه‌ی باشووری كوردستان، هێشتا گه‌لی كورد ئه‌و قۆناغه‌ی تێنه‌په‌راندووه كه مه‌ترسی ده‌ره‌كی له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌زموونه‌وه نه‌مابێت.
بۆیه ئێمه‌ی توێژی رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندانی شاری هه‌ولێر، له روانگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی و تۆكمه كردنی هزری نه‌ته‌وایه‌تی، به پێویستی ده‌زانین كه هاووڵاتی و ده‌سه‌ڵات به وردی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌دا بكه‌ین.
داواكارین هه‌ل و مه‌رجی سیاسی و ئابووری كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌موو خاڵه نێگه‌تیڤ و پۆزه‌تیڤه‌كانی بۆ مه‌رامی سیاسی ده‌ره‌كی تێكده‌رانه نه‌قۆزرێته‌وه و ئارامی وڵات تێك نه‌دات و زمانی دایه‌لۆگی هێمنانه و دوور له توندوتیژی له‌به‌ر چاو بگیری، له‌م سه‌رده‌می مۆدێرنیزمه‌دا به پێویستی ده‌زانین كه شێوازی داواكاری جه‌ماوه‌ر و وه‌ڵامی ده‌سه‌ڵات به شێوازێكی ته‌ندروست و به ره‌چاوكردنی قۆناغی ئه‌مڕۆی كوردستان بخرێته روو، ئه‌م دوو خاڵه‌ش ره‌چاوبكرێت و كاری بۆ بكرێت:
1ــ په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌می ته‌مه‌نی خه‌باتی نه‌پچڕاوه‌ی شۆرشه‌كانی كوردستان و راپه‌ڕین و خوێنی شه‌هیدانه، هه‌موو چین و توێژێكی كوردستان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته قوربانی داوه و خوێنی به‌خشیوه، بۆیه به‌بی جیاوازی ئه‌م ئه‌زموونه ده‌ستكه‌وتی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه.
پێویسته حكومه‌تیش چاو به هه‌موو دامه‌زراوه‌كانیدا بخشێنێته‌وه و گرنگی به ژێرخان و سه‌رخانی كوردستان بدات و داخوازییه ره‌واكان و خۆشگوزه‌رانی میلله‌ت له ئه‌وله‌ویاتی كاره‌كانیان بێت و پشت به هێزی مرۆیی كوردستان ببه‌ستێت.
2ــ پشتگیری و ته‌بایی و یه‌ك ریزی نیشتمانی و پارێزگاریكردن له په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت و هه‌وڵی هه‌نگاونانی جدی بنرێت بۆ سازاندنه‌وه‌ی یه‌ك ده‌نگیه‌كی سه‌راپایی كوردستانی بۆ روبه‌رووبونه‌وه‌ی پیلانه شۆڤێنیسته‌كانی دژ به كورد و كوردستان و گێڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕێنراوه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
بژی كورد و كوردستان...
ئارامی بۆ هه‌مووان...
رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندانی
هه‌ولێر
11/ئازاری 2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
