پێش ئه‌وه‌ی بێمه سه‌ر ره‌خنه تونده‌كانم له بزوتنه‌وه‌كه‌ی نه‌وشێروان مسته‌فا، ده‌سه‌ڵات له كوردستاندا تۆمه‌تبار ده‌كه‌م كه هه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته خۆی هۆكاره له دروستبوونی بوتنه‌وه‌یه‌كی ئاوه‌ها سه‌قت وگێڕو گه‌واش، ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی و به‌رزانی ئه‌م هه‌رێمه‌یان نه‌كردایه‌ته به‌هشت بۆ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك و یه‌كسانی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بوایه وه‌زعه‌كه به‌م بارودۆخه نه‌ده‌گه‌یشت، ئه‌وانه‌ی ئێستا گۆران پێك دێنن هه‌ر ئه‌و ئه‌ندام مه‌كته‌ب سیاسی و سه‌ركردایه‌تیه‌ن كه موچه‌ی مانگانه‌یان بیست ملیۆن دینار بووه‌و ده‌رماڵه‌كه‌شیان په‌نجا ملیۆن دینار، فه‌یله‌سوفه‌كه‌یانیش فاروق ره‌فیق له ماوه‌ی دوو ساڵدا زیاتر له (400) میۆن دیناری له حكومه‌ت وه‌رگرتووه، ئه‌مانه ئێستا تێر بوون و ئینته‌لایان كردووه‌و به دوای ده‌سه‌لاتدا ده‌گه‌رین و ده‌یانه‌وێت ببنه خاوه‌ن بریارو داهاتی ئه‌م وڵاته‌ش بكه‌وێته ژێر ده‌ستیان، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش وه‌ك و خه‌ڵك بژیانایه‌و ژیانێكی ئاساییان هه‌بوایه نه خۆیان بیریان له تێكدانی ئه‌م ئه‌زمونه ده‌كرده‌وه‌و نه خه‌ڵكیش به دوایان ده‌كه‌وت، به‌هه‌ر حاڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆران خۆی وا نیشان ده‌دات زۆر په‌رۆشی خوێنی خه‌ڵكه، وا ده‌زانن ئه‌و خه‌ڵكه رابردوی ئه‌و خوێن ڕێژانه‌ی بیر چووه‌ته‌وه، باشه هه‌ر نه‌وشێروان نه‌بوو له قرناقاو پشت ئاشان بریاری دا بۆ كوشتنی ژن و منداڵیش، هه‌ر سه‌ركرده‌كانی ئێستای گۆران نه‌بوون زیاتر له (20) دیلی پارتیان له شه‌مێرانیه‌كان به دیلی كوشت، هه‌ر ئه‌وان نه‌بوون لای رانیه (57) دیلی پارتیان كوشت و سوتاندیان، هه‌ر ئه‌وان نه‌بوون شه‌ری نێوان ئیسلامی یه‌كێتیان نایه‌وه‌و له كاتێكدا به‌رپرسه‌كانی بزوتنه‌وه‌یان به ناوی عه‌شیره‌ت و خزمایه‌تیه‌وه رزگار ده‌كردو له‌ولاشه‌وه زیاتر له بیست چه‌كداری ئیسلامیان به دیلی گوله‌باران كرد كی هی وای تێدا بوو منداڵ بوو له ترسا چووبووه باره‌گای بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و كاتێك به دیلی كوشتیان به‌رده‌لاستیكی له گیرفاندا بوو.ئه‌ی هه‌ر سالار عه‌زیزو دانای ئه‌حمه‌د مه‌جید نه‌بوون پارێزگاری سلێمانی بوون، ئه‌ی ئه‌و كاته سلێمانیان بۆ نه‌كرده پاریس.ئه‌وه جه‌لال جه‌وهه‌ر نیه ئێستاش هه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی كه‌ركوك رقی لێیه‌تی، ئه‌وه عوسمانی حاجی محمود نیه كه ته‌نها له به‌ر خاتر كۆنه سه‌رۆك جاشێك زیاتر له (70) كه‌سی كردووه‌ته ئاسایش و پێشمه‌رگه، كه بۆ دامه‌زراندنی هه‌ر یه‌كێك له‌وانه به‌رخێك یان ته‌له‌فزیۆنێك..یان هه‌ر به‌رتیلێكی دیكه‌ی وه‌رگرتووه، پاسه‌وانی یه‌كێك له‌به‌رپرسه‌كانی ئێستای گۆران وتی: كاتێك گه‌مارۆی ئابووری بوو ئه‌و به‌رپرسه ده‌یوت ئه‌گه‌ر ژنی ئه‌نفال سیكسم له گه‌ڵدا نه‌كات هیچ شتێكی بۆ ناكه‌م.ئه‌گه‌ر باسی گۆرانیش بكه‌یت له ئه‌وروپاو به‌غداد كاری سه‌ره‌كیان بووه‌ته ناشرین كردنی ئه‌م هه‌رێمه‌و هیچی تر، ئێمه ناڵێین ئه‌م هه‌رێمه جوانه‌و خۆی ناشرین نییه، به‌ڵام پرسیر له‌وه‌دایه ئایه ئه‌و ناشرین كردنه هیچ كێشه‌یه‌كی ئێمه چاره‌سه‌ر ده‌كات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
