له بابه‌تیكی تردا به ناونیشانی ئایا ئۆپۆزسیونی و گۆرانگاری ئاواهیه؟ ئاماژه‌م دابوو به هه‌ندی خال كه ئه‌دای گۆران وه‌كو ئۆپۆزسیونیكی مه‌سئول و خه‌مخۆر ئه‌خسته ژیر پرسیاره‌وه و له‌میسداقیه‌تی كه‌م ئه‌كردنه‌وه، به‌لام له‌به‌ر دریژی بابه‌ته‌كه 3 خالی
كۆتایم زۆر به كورتی ئاماژه پیدابوو بۆیه به‌م ناونیشانه‌ی كه ئه‌گونجیل ه‌گه‌ل ناوه‌رۆكی ئه‌وخالانه بگونجی دیمه‌وه سه‌ری..
ئه‌گه‌ر گوێ له‌كادیره بالاكانی گوڕان بگرین له هه‌موو مناسه‌به‌و لیدوانیكا كۆمه‌له ده‌سته‌واژه‌و لیدوانیك ده‌رئه‌برن كه هه‌مووی سه‌رچاوه‌كه‌ی به‌یانه 7 خالیه‌كه‌یانه هه‌لسوراوانی تریشیان و " محلله سیاسیه‌كایانیشیان "! توتی ئاسا هه‌مان شت به میكیاژ كراوی ئه‌لینه‌وه، بۆیه پیویسته به‌ده‌ر له‌و هه‌راو هوریا و هاله مقدسه‌ی بۆئه‌و به‌یانه‌یان داناوه وه‌ك ئه‌وه‌ی مانفیستی رزگاریخوازی گه‌لان بی، بابزانین ناوه‌رۆكی ئه به‌یاننامه‌یه تاچه‌ندیك واقعی بابه‌تیانه‌یه؟ به‌راست ئه‌وان به‌راستیانه؟ یا شتی تر..
سه‌ره‌تای چه‌ند برگه‌یه‌ك وه‌رئه‌گرم تا دواتر قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م (وه‌ک هه‌موو به‌چاوی خۆتان ئه‌بینن رۆژی که‌وتنی رژێمه دیکتاتۆره‌کان له زۆربه‌ی وڵاته سته‌مکار و...) (هه‌مان کاتدا به نیگه‌رانییه‌وه ده‌ڕوانینه خه‌مساردیی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆی کوردستان که هیچ هه‌نگاوێکی راسته‌قینه‌یان به‌ره‌و دیمۆکراتیزه‌کردنی...) (خه‌ڵکی کوردستان چاوه‌ڕێ بوون له دوای ڕاپه‌رینه‌که‌ی 1991 وه جۆرێک سیسته‌می حوکمڕانی و دیموکراسی دابمه‌زرێنێ) (بۆ نابوتکردنی ده‌زگا نیشتمانیه‌کان له‌سه‌رو هه‌موشیانه‌وه پارله‌مانی کوردستان که رۆڵی ره‌قابی خۆی به ته‌واوی له ده‌ست داوه‌و ئه‌وه ساڵ ونیوێک به‌سه‌ر ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ی پارله‌ماندا تێ ئه‌په‌ڕێ) ...هتد
ئه‌گه‌ر سه‌رتای به‌یانه بخوینینه‌وه دبینین كاتیك هاتۆته كایه‌وه كه‌شه‌پۆلی ناره‌زایی دژ به رژیمه دكتاتۆره‌كان له جیهانی عه‌ره‌بی هاتۆته دنیاوه‌و ئه‌میش ئه‌یه‌وی وه‌ك تقلیدیكی كویرانه هه‌مان ئه‌زموون له‌كوردستاندا دووباره كاته‌وه به‌بی ره‌وچاوكردنی كات و شوین خه‌لك و سیسته‌م، به‌و مانایه‌ی كه ئیره‌ش رژیمیكی دكتاتۆریه..من ده‌ڵیم به‌رێز ئه‌گه‌ر ئیره رژیمیكی وا بوایه جه‌نابت و لایه‌نگرانت ئه‌تانتوانی راوبۆچوونی خۆتان ده‌ربرن و به‌شداری ئینتخابات بكه‌ن و هه‌موو هۆیه‌كی مشروع و نا مشروع به‌كار بینن بۆ كسبكردنی رای خه‌لكی؟ تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی داوای هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی حكومه‌ت و به‌رله‌مان بكه‌ن؟
چۆن رازیبوون له‌سایه‌ی ده‌سه‌لاتیكی دكتاتۆردا به‌شداری هه‌لبژاردن بكه‌ن و ئه‌نجامه‌كه‌شی قبول بكه‌ن؟ یان حه‌جمی خۆتان به گه‌وره‌تر ئه‌هاته‌پیش چاو دواتر له‌هه‌لبژاردنی سه‌ندیكاكانا جاریكی ترقه‌باره‌ی راسته‌قینه‌ی خوتان بینیه‌وه بۆیه وا هه‌لچوون.
باشه چه‌ن وه‌خته ناعه‌داله‌تی نییه تا له‌تونس و میێر خۆپیشاندانیان كرد ئه‌نجا ئیوه‌بیرتان كه‌وته‌وه؟؟..
ئه‌وه نیه‌خوتان ده‌لین خه‌لك له‌نه‌وه‌ت ویه‌كه‌وه چاوه‌ریی سیسته‌میكی دیموكراسیه ئه‌دیله‌و كاته‌وه تادووسال پیش ئیسته كی كه‌سی دووه‌می ناو یه‌كیتی بوو؟
ده‌لین هیچ هه‌نگاوی راسته‌قینه بۆدیموكراتیزه‌كردن نه‌نراوه..ئه‌دی هه‌ر تۆ نه‌بووی تا دوو سال له‌مه‌وپیش به‌شدار بووی له‌و ده‌سه‌لاته‌داو زۆرجاریش به شانازیه‌وه باسی ئه‌و ئه‌زمونه‌ت ئه‌كرد؟ ئه‌دی تۆ نه‌بووی له سه‌ر تلفزیون وتت ئه‌وكه‌سانه‌ی له به‌غدان هه‌موویان كه‌سی سیاسی و شاره‌زان و له هه‌مو مفاوه‌زه‌ته‌كان به‌شداریان كردووه هه‌رئه‌وه نده به‌ده‌ست دیت؟؟
كه‌من ده‌لیم ئه‌مانه ته‌نها خویان به‌پیشه‌نگی گه‌ل هه‌ر خۆیان به معاره‌زه ئه‌زانن قسه‌ی خۆیانه كه ده‌لین (دوای نزیکه‌ی دوو ساڵ له ده‌رکه‌وتنی ئه‌زمونی ئۆپۆزیسیۆنی پارله‌مانی له کوردستاندا خه‌ڵکی کوردستان ئومێدیان وا بوو که ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم به خۆیاندا بچنه‌وه..)
واته ده‌ركه‌وتنی ئۆپۆزسیون له و كاته‌وه ده‌ست پیئه‌كات كه‌ئه‌مان له ساحه‌كه‌ده‌ركه‌وتن ئیدی ئه‌وانی تر چه‌ند وه‌خته هیچن.
دواتر له عیباره‌تیكی تردا ئه‌لیت (ئه‌وه ساڵ ونیوێک به‌سه‌ر ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ی پارله‌ماندا تێ ئه‌په‌ڕێ تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نه‌بووه لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ تاکه به‌رپرسێکی ئه‌م هه‌رێمه‌دا بکا، ته‌نانه‌ت ئه‌و حکومه‌ته‌ی که شه‌رعییه‌تی له په‌رله‌رمان وه‌رگرتووه) من نازانم خۆتان ساغ كه‌نه‌وه سال ونیویكه یا دوو ساله؟ خۆ ئه‌گه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژی هه‌لبژاردنه‌كانیشه‌وه حساب كه‌ن كه 25- 7 هه‌ر ناكاته دوو سال..ئه‌كری پیش ئه‌نجامی هه‌لبژاردن ئیوه معاره‌زه‌بووبن؟ ئاخر معاره‌زه‌ی چی و كی؟؟ ئه‌مه‌یه په‌له كردن و شیوا وی و شیواندن.
پاشان ئیوه نه‌بوون ئه‌تانوت ئیمه په‌رله‌مانمان له خه‌و هه‌ستان و چالاكمان كرده‌وه؟ ئه‌ری ئه‌مانه كامیان راسته؟
پاشان چۆن به سال و نیویك هه‌موو ئه‌و گه‌نده‌لی ئه‌و دوو حیزبه "دوور له‌ئیوه " كه ماوه‌ی 20 ساله چاك ئه‌كریت؟
ئه‌نجا بابینه سه‌ر خاله " چاكسازیه‌كان " بزانیین تاچه‌ند واقعین و تاچه‌ند ناكۆك و تعجیزین..
له خالی یه‌كه‌مدا با س له مه‌نعی یه‌كیتی و پارتی ئه‌كات له ده‌رستیوه‌ردان له حكومه‌ت و په‌رله‌مان و دادگا و...
له خالی و دووه‌مداباس له مه‌نعی ئاسایش و زانیاری‌و پاراستن و پیشمه‌رگه له كاری سیاسی و چالاكیه جه‌ماوه‌ریه‌كان..
من ده‌لیم ئه‌مانه‌خالی چاكسازی جوانن به‌لام كی ئه‌توانی بیكات له كاتیكدا هه‌موو ده‌زگاكان به ده‌ست دووحیزبه‌كه‌وه‌یه وه‌ك خوتان ده‌لین؟ پاشان چۆن له سایه‌ی ده‌سه‌لاتیكی " نادیموكراتیدا " ئه‌م چاكسازیانه ئه‌كرین و ئاماده‌ن له‌و هه‌موو ئیمتیازانه
ده‌ست هه‌لكرن؟ كه‌واته له هه‌نگاوه‌چاكسازیه یان به راستان نییه یان ئه‌مه له‌سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌لاته خه‌و بینیه.
له خالی سێهه‌مدا داوای هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌كات..باشه ئه‌و حكومه‌ته ئه‌و په‌رله‌مانه ده‌سه‌لاتی نه‌یاوه‌تی كه خه‌لك هه‌لیبژاردووه؟
خالی چواره‌م ئه‌م هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌یه په‌رله‌مانیش ئه‌گریته‌وه..باشه له سه‌ر چ بنه‌مایه‌كی یاسایی یا په‌یره‌وی په‌رلمه‌مان داوای هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئه‌كه‌ن؟ ئایا ئه‌حاله‌تانه كامانه و له ده‌سه‌لاتی كیدا یه و به‌چ مه‌رجیك په‌رله‌مان هه‌لده‌وه‌شیته‌وه؟ باشه كوا رێزتان بۆ ئیراده‌ی ئه‌و گه‌له‌ی ده‌نگی بۆ ئه‌و په‌رله‌مانه داوه؟ باشه ئیوه به چ مافیك خۆتان ئه‌كه‌نه نوینه‌ری سه‌رجه‌م خه‌لكی كوردستان؟ باشه ئیوه‌ی كه‌مینه ئیستا ئاوا رێز له رای خه‌لكی بگرن ئه‌دی ئه‌گه‌ر چونه ده‌سه‌لات ده‌بی چی له نه‌یاره‌كانتان بكه‌ن؟ ئه‌مه‌یه دیموكراتیه‌كه‌تان؟ ئه‌مه‌یه یاسا سه‌روه‌ریه‌كه‌تان؟
پاشان من نازانم دوو خاله چاكسازیه‌كه- وه‌ك تسسلسله‌كه وایه – بكریت ئه‌مجا حكومه‌ت و په‌رله‌مان هه‌لوه‌شیته‌وه؟ گه‌ر وایه جا حكومه‌تیك ئه‌وچاكسازیانه بكات جیگه‌ی ده‌سخۆشیه نه‌ك هه‌لوه‌شانه‌وه..گه‌ر ده‌شلین نا هه‌له‌مان كردووه له ریزبه‌ندیدا ئه‌بی سه‌ره‌تا حكومه‌ت هه‌لوه‌شیته‌وه " وه‌ك له‌م دوایه‌دا هه‌ستیان پیكرد " ده‌لێین ئینجا كه حكومه‌ت هه‌لوه‌شا كێ چاكسازی بكات؟
ده‌لین حكومه‌تی ئینتقالی "ته‌كنوكرات "!..بۆماوه‌ی 3مانگ ئاماده‌سازی بۆهه‌لبژاردنی پیشوه‌خت بكات..
من ده‌پرسم ئایا كامه‌یه حكومه‌تی ته‌كنۆكرات بۆ ئه‌مانه‌ی تا ئیسته هه‌موو نه‌شاره‌زاو نه‌خوینده‌وارن؟ ئایا هه‌رچی له حیزبیكی
تر بوو و له ئیوه نه‌بوو ئیتر خراپه و گه‌نده‌له نا كارامه‌یه؟.پاشان ئه‌م هه‌موو ته‌كنۆكرات و پرۆفیشنالانه‌ی مه‌رجه‌كانی ئیوه‌ی تیابی له كوإ دینن كه به‌عه‌سایه‌كی سیحری هه‌موو ئه‌و ئه‌ركه قورسانه ته‌نها له ماوه‌ی 3 مانگداجیبه‌جی بكه‌ن به‌رنامه‌ش دابریژن بۆ هه‌لپژاردن؟ باشه ئه‌م هه‌موو كیشه كه‌ڵه‌كه بووه به‌و ماوه‌كه‌مه حه‌ل ئه‌بیت؟ مه‌گه‌ر دێوه‌كه‌ی سندبادیان هه‌بێت..
خالسكی تر گیرانه‌وه‌ی مولكی ده‌وله‌ت كه داگیر كراوه بۆ حكومه‌ت..چه‌ند خالیكی جوانه به‌لام ئه‌مه‌ش یائه‌ركی ئه‌م حكومه‌ته‌یه كه هه‌یه كه به‌تیروانینی ئیوه قه‌ت نایكات یائه‌ركی "حكومه‌ته ته‌كنۆكراته ئینتقالیه‌كه‌یه " كه ئه‌مه‌ش ئه‌ركیكی قورس‌تر ئه‌خاته سه‌رشانی..پاشان واز له‌و حزبه "گه‌نده‌ل و پاره خۆرانه "بینه كه مولكی حكومه‌تیان له‌لایه ئه‌دی بۆچی خوتان گردیكتان داگیر گردووه و به مه‌رجیك ئه‌یگیرنه‌وه كه حیزبی ده‌سه‌لات مولكه‌كان بداته‌وه ئه‌دی كامه‌یه جیاوازی ئیوه‌ی پاك و دلسۆزو ئه‌وانی گه‌نده‌ل؟
پاشان جاریكی تر نوسینه‌ه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستوور بۆئه‌وه‌ی هه‌ندی مه‌رامی خۆیانی تیدا جیكه‌نه‌وه..باشه ئه‌كری هه‌موو سالی كه كۆمه‌لیك ده‌ستوریان به‌دل نه‌بوو یاسبه‌ی هیزیكی تر هاته ناو په‌رله‌مان هه‌مدیسان ده‌ستوور هه‌لوه‌شیته‌وه؟ گه‌ر وابی قه‌ت نابینه خاوه‌نی ده‌ستوور ی خومان..
هه‌موو ئه‌م خاله ته‌عجیزیانه و ناكۆك و نا مه‌نتقیانه پیشكه‌ش بكریت كه بۆخۆشیان ده‌زانن له ماوه‌یه‌كیكه‌مدا نایه‌ته دی ئه‌و ئه‌ركانه‌ش به‌وحكومه‌ته ئینتقالیه‌ی ئه‌وان ئه‌لین مه‌حاله بكریت، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش سووربن له سه‌ریو هیچ كه‌نالیك بۆ گفتۆ گۆ نه‌هیلنه‌وه، پابه‌ند نه‌بن به‌وخالانه‌ش كه‌له‌گه‌ل معاره‌زه‌كانی ترا له سه‌ری رێك ئه‌كه‌ون دواتر له كاتی قسه‌كردندا به ناوی هه‌مویان حه‌وت خاله‌كی خۆیان پیشكه‌ش ئه‌كه‌ن ئه‌وانیش ئیحراج ئه‌كه‌ن،
له‌ناوپه‌رله‌ماندا ئیمزا له‌سه‌ر 17 خال ده‌كه‌ن و دواتر ئه‌لین ئیمه هاتوینه‌ته ده‌ره‌وه.،
جاریكی تر ریكه‌وتن له‌گه‌ل معاره‌زه و په‌شیمان بوونه‌وه و بلین ئه‌وان په‌له‌یان كردووه..
داوای هه‌لوه‌شانه‌وه‌یپه‌رله‌مان و به‌شداریكردنی كۆبوونه‌وه‌كان، ، دانی كه‌مترین مۆله‌ت به حكومه‌ت بۆ جیبه‌جیكردنی داواكاریه‌كان...هه‌موو ئه‌مانه پاش ئه‌و روونكردنه‌وانه به‌دلنایی ئه‌وه ده‌سه‌لمینیت كه ئه‌وان مه‌به‌ستیان چاكسازی نییه چونكه ئه‌و هه‌موو شته دژوو نا ممكنه ته‌نها تیكدان و پشیوی هه‌لته‌كاندی كۆمه‌لگه‌ی لیده‌كه‌ویته‌وه، ،
ته‌نها زه‌ره‌رمه‌ندیش گه‌لی كورده.كه‌واته با هۆشیار بین بزانین چی ئه‌گوزه‌ری؟؟
ئاوات رسول
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
