ئه‌گه‌رچی زۆرجاران وێنه‌کان به‌خۆیان ده‌دوێن و پێوستی به تاکه وشه‌ێکیش نیه له‌سه‌ری بنووسرێت، لێ ئه‌و گرته‌ی ڤیدۆیه‌ی که له سایتی یوتوبدا بڵاوکرایه‌وه که‌چه‌ند که‌سانێکی به‌ناو کورد هاوشانی عه‌ره‌به شۆفێنیه‌کان به‌پاساوی ناڕه‌زای ده‌ربڕین سوکایه‌تی به‌سه‌رکردایه‌تی کوردستان ده‌که‌ن، مایه‌ی ئه‌وه‌ن سه‌دان وتاری شیکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بنوسرێت تا هه‌ر هیچ نه‌بێت کوردانی دڵسۆز‌و نیشتمان په‌روه‌ر ئه‌وانه‌ی به‌ڕاستی هاوخه‌می خه‌ڵکی هه‌ژارو دژی گه‌نده‌ڵین له که‌سانی سیخوڕ و تێکده‌ر جیا بکرێنه‌وه.
ئه‌و ڕه‌وشه‌ی ئێستا هه‌رێمی کوردستانی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، تاقیکردنه‌وه‌ێکی زۆر سه‌خته ده‌رنه‌چوون تێیدا نه‌هامه‌تیێکی لێده‌که‌وێته‌وه که چی وای که‌متر نابێت له‌و نه‌هامه‌تیه‌ی له کاتی شه‌ری خۆکوژی و دوای ئه‌وه دووچاری کورد بوویه‌وه.چون بمانه‌وێ یان نا تا ئێستاش هه‌رێمی کوردستان به‌کردار له‌ژێر سێبه‌ری دوو باڵی ده‌سه‌ڵاتدا له دوو ئیداره‌ی ده‌رباز نه‌بووه، به‌ئیداره‌ی که‌رکوکه‌وه که به‌هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن ده‌بێته سێ ئیداره‌ی ناجێگیر که داهاتووی به‌نده به هۆشیاری خودی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه پێش سه‌رکردایه‌تی کورد.بێگومان دوژمانانی کورد به‌ردوام له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ڕێچکه‌ی داخوازیه‌کان له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له میله‌تی کورد ون بکه‌ن تا بواری ده‌ست تێوه‌ردانیان بۆ بڕه‌خسێت.بۆیه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه ئه‌وه‌یه که کێشه ناوه‌خۆیه‌کان سنوری هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی ببه‌زێنێت.
ئاشکرایه هه‌موو که‌سێکی خاوه‌ن ویژدان پشتگیری له چاکسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی به هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه ده‌کات، لێ که ناڕه‌زای ده‌ربرین چووه نێو چوارچێوه‌ی ڕقه‌وه خۆی ده‌کاته به‌شێک له گه‌نده‌ڵی و ده‌بێته هه‌وێنی له‌ناوچوونی دادپه‌روه‌ری له‌هه‌ڵسه‌نگاندن جا چ به‌رامبه‌ر که‌سه‌کان یان لایه‌نێکی دیاریکراو بێت.بوونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له کوردستان هه‌یه به‌هه‌موو که‌مته‌رخه‌میه‌کانیشه‌وه به‌شێکه له پاراستنی ئه‌و کیانه‌ی که هه‌یه له کوردستان و له‌هه‌مانکاتیشدا به‌شێکی به‌رچاوی میله‌تن، سوکایه‌تی پێکردنیان هاوشانی دوژمنانی میله‌تی کورد مانای سوکایه‌تی کردنه به خودی کیانی کوردستان.ئه‌و کاره‌ی هه‌ندێک له کوردانی دانیمارک له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی عێڕاقیدا کردیان په‌یوه‌ندی به‌هه‌موو شتێکه‌وه هه‌بێت په‌یوه‌ندی به‌چاکسازی نه‌بوو، به‌ڵکو جیاوازیێکی وایان نه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی کاتی ڕژێمی به‌عس پاڵپشتیان له سیسته‌مه سته‌مکاره‌که‌ی ده‌کرد.ئاخر ده‌ربڕینی پاڵپشتی له خۆپیشانده‌ران له‌گه‌ڵ جه‌لادانی کورد مانای رشتنی فرمێسکی تیمساحانه بوو نه‌ک پاڵپشتیکردنی چاکسازی، چوونکه تاکه که‌سێک له‌و عه‌ره‌بانه‌ی سوکایه‌تیان به سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌کرد ئاماده نیه ناوی کوردستانیش بێنێت.سوتاندنی وێنه‌کانیش ڕق ده‌ربڕین بوو به‌رامبه‌ر به بوونی هه‌رێمی کوردستان و داواکاری یه‌ک پارچه‌ی خاکی عڕاق بوو.هه‌ر ئه‌مانه‌ن ڕۆله‌و که‌سوکاری سه‌رانی ئه‌و سیسته‌مه‌ی سه‌دو هه‌شتاودوو هه‌زاریان لێ ئه‌نفال کردین و چوار هه‌زار لادێیان ڕوخاندین، هه‌ر ئه‌وانه‌ن که که‌رکوکیان لێ ته‌عریب کردین‌و تا ئێستاش دژایه‌تی گه‌رانه‌وه‌ی ده‌که‌ن بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه لینکی ئه‌و گرته ڤیدۆیه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی به‌رده‌م سه‌فاره‌تی عێراقه له دانیمارک:

http://www.youtube.com/watch?v=Yhdhi--HDxU&feature=related
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
