سلێمانی ...
هه‌مووان ئه‌زانین له‌و ڕۆژه‌وه‌ی دروست بوویت، خه‌می گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ت له کۆڵ ناوه، پێم وانیه بۆ ساتێک دڵه لێ نه‌که‌وتوه‌که‌ت ئارامی به‌خۆیه‌وه دیبێ له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه ڕاهاتووی له‌و پێناوه‌دا باجی زۆرت داوه.
مێژووی پڕ شکۆی تۆ گه‌واهی ئه‌و ڕاستیانه ئه‌ده‌ن، پێم خۆش نیه به به‌ژنی چیا ئاسای تۆدا هیچ بڵێم،
ئه‌وه ئه‌رکی مێژووه با خۆی بدوێ، به‌ڵام ئه‌بینم وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یت ماوه‌یه‌که ڕۆڵه‌کانت سه‌رقاڵی خۆپیشاندانن له (به‌رده‌رکی سه‌را) ی شار، ڕه‌نگه ئه‌وه جه‌وهه‌ری بابه‌ته‌که‌ی من نه‌بێ،
هیوادارم هه‌مووان دووربن له ده‌ردو به‌ڵا، به‌ڵام ته‌نها شتێک نیگه‌رانی کردووم که گوێ بیست ئه‌بم و ئه‌ی بینم خه‌ریکن به‌رده‌رکی سه‌را ناوی ئه‌گۆڕن بۆ( مه‌یدانی ئازادی) یان( سه‌رای ئازادی) به ڕاستی جاری وایه گومان ئه‌که‌م که ئه‌وه ئێوه وا ئه‌ڵێن، چونکه ڕؤله‌کانی شاره‌که‌ت هه‌رگیز کلتوری ووڵاتێکیان خۆش ناوێ که له مێژوودا تاوانی ده‌رهه‌ق نه‌ته‌وه‌که‌مان کردبێ، مه‌گه‌ر بیرتان چۆته‌وه خودانی مه‌یدانی ئازادی ووڵاتی میسر قه‌رزاری نه‌ته‌وه‌که‌مانن، ئه‌ی ئه‌وان نه‌بوون ده‌یان پاکیزه‌ی جوان و داوێن خاوێنی ئێمه‌یان به تاڵانی و دیاری بۆ کرایه خه‌ڵات و به سنگی فراوانه‌وه قبوڵیان کرد، شه‌رم نیه بۆ سلێمانی ناوی خوازراو له دوژمنه‌وه فێربێ، ئه‌ی سلێمانی تۆ نه‌بوی پێش هه‌شتا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له به‌رده‌رکی سه‌را ڕاپه‌ڕیت و به‌رده‌رکی سه‌را بووه ناسنامه‌ی تۆ، جا لێره‌دا ویژدانت سه‌رپشک ئه‌که‌م، ڕاپه‌ڕینی ڕۆڵه‌کانت مێژووی پڕشکۆی هه‌ڵۆ به‌گ و عه‌وله سیس و نه‌عره‌ته‌ی بێ که‌س به زیندووی ڕاگری یان ئه‌وانه‌ی بێ شه‌رمانه پاکیزه‌کانی ئێمه‌یان قبوڵ کرد، نامه‌ردت نه‌که‌ن سلێمانی لێ گه‌ڕێ، نه‌که‌ی خه‌ریکی پاشماوه‌ی که‌س بێت، تێشووی کاروانی خه‌باتی نه‌پساوه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ت به‌سه ئه‌وه تۆ نیت لێ گه‌ڕێن، نه‌ی شێوێنن ئه‌وه جێ نزرگه‌ی که‌ڵه پیاوانی تۆیه، ده‌خیلتم با لاکه‌ون به‌رده‌رکی سه‌را له خۆڕا نه‌هاتووه، ئه‌ی نابینن هه‌موو ساڵێ له شه‌شی ئه‌یلول دا چۆن ئاسمانی شاره‌که‌مان ئاڵ ده‌بێ وتێکه‌ڵ گه‌رمه ئه‌بێت، نه‌که‌ن مێژوو بسڕنه‌وه ئه‌گینا ئه‌و هه‌موو حه‌زره‌تانه‌ی گردی سه‌یوان لێتان زویر ئه‌بن ته‌ماشاکه‌ن گۆرانی مه‌زن چی بۆ به‌رده‌رکی سه‌راکه‌ت ئه‌ڵێت ...
خواکه‌ی بولبولی باخه‌که‌ی سه‌را هه‌ر چه‌نده پایزه
به خوێنی خۆم گوڵت بۆ ئاو ده‌ده‌م سا بۆم بلاوێنه
له‌گه‌ڵ ئه‌وجوانه پاکانه‌ی که مه‌یتیان له‌گه‌لمانا ڕیزه
له خوێنا وینه شێواوین توخوا به دایکمان بناسێنه
منیش له کۆتایدا ده‌ڵێم ...ئیتر هه‌ر دره‌وشاوه‌بێت مێژووه‌که‌ی به‌رده‌رکی سه‌را.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
