به‌ڕێزان...
هه‌موو وشه و ده‌سته‌واژه‌یه‌ك وه‌یا نمونه هێنانه‌وه‌یه‌ك ده‌كری به‌مانای راسته‌قینه‌ی خۆی كه به‌كارهێنه‌ر مه‌به‌ستیه‌تی وه‌ربگیری، وهدهشكری به چه‌ند مانا و مه‌به‌ستێكی تری دوور له ئه‌ێڵی ماناكه شیبكرێـتهوه، پێشه‌وا عومه‌ر كوری خه‌تتاب ده‌فه‌رموی: (ئه‌گه‌ر هه‌ر وشه و قسه‌یه‌ك حه‌فتا مانای خراپی هه‌بی، و یه‌ك مانای باش و جوانی هه‌بی، به‌مانا باشه‌كه‌ی لێكیدهدهمهوه.
خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموویت (يا ايها الذين امنوا اجتنبوا كثيراً من الظن ان بعض الظن إثم....).
زۆر به‌داخه‌وه هه‌ندی له وته‌كانی ئێمه كه له دانیشتنی نائاسایی په‌رله‌مانی كوردستانی (4/3/2011) سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئێمرۆی كوردستان پێشكه‌شمان كرد، به تهفسیرێكی هه‌ڵه و دوور له مه‌به‌ستی ئێمه لێكدرایه‌وه، وه هه‌ندی له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و سایته‌كان شیكردنه‌وه‌یه‌كی وروژێنهریان بۆ كرد، كه گوایه ئێمه خه‌ڵكی سلێمانی و جه‌ماوه‌ری خۆپیشاندهرمان شوبهاندوه به (خوارج) كه ئه‌مه هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكی نییه، چونكه وته‌كانی ئێمه‌یان قرتاندوه و ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستییان بووه ده‌رخستووه كه وه‌ك قرتاندنی ئایه‌تی (لاتقربوا الضلاه) له پێشگر و پاشگری خۆی.
ئێمه لێره‌دا به پێویستی ده‌زانین كه بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و دانیشتوانی سلێمانی و جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ران روونبكه‌ینه‌وه، كه ئێمه ئه‌و په‌ڕی رێز و خۆشه‌ویستیمان بۆیان هه‌یه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وانمان وه‌ك (خوارج) نه‌ناساندووه، به‌ڵكو ئێمه له‌میانه‌ی ئیدانه‌كردنی توندوتیژی و خوێن رێژی و كوشتنی به‌ناحه‌قی خه‌ڵكی كوردستان له هه‌موو چین و لایه‌نه‌كانه‌وه، به پۆلیس و خه‌ڵكی تریشه‌وه، ئه‌م نمونه‌یه‌مان هێنایه‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته نه‌خوازراوه له ته‌قه‌كردن و خوێن رشتن به‌رده‌وام بێت ئه‌وا خوانه‌خواسته ئامانجه‌كه‌ی باش نابێت.وه ئه‌م كاره خۆی له‌خۆیدا پێچه‌وانه‌ی یاسای خۆپیشاندانه كه په‌رله‌مانی كوردستان په‌سندی كردووه، كه بڵاوه پێكردن به خۆپیشانده‌ران ته‌نها به‌ڕێگای مه‌ده‌نیانه ده‌بێت و ته‌قه‌كردن قه‌ده‌غه‌كراوه.
بۆیه ئێمه لێره دووباره و سێباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌رده‌م راشمان گه‌یاندووه له په‌رله‌مان و له وتاره ئاینییه‌كانمان، كه خۆپیشاندان بۆ داواكردن و گه‌یاندنی مافه رواكان مافێكی یاسایی و شه‌رعییه، به‌ڵام پێویسته به شێواز و ئامرازی یاسایی و مه‌ده‌نیانه بێت و چه‌ندین به‌یاننامه و لێدوانمان بڵاوكردۆته‌وه له‌سه‌ر ئیدانه و مه‌حكوم كردن و ته‌قه‌كردن و هه‌ره‌شه‌كردن و گرتن و راوه‌دونانی خه‌ڵك و به‌تایبه‌تیش مامۆستایانی ئایینی كه به‌شداری خۆپیشاندانیان كردووه، وداوای دهستهبهجی پاراستنی كه‌رامه‌ت و سه‌روماڵی ئه‌م خهلكهمان كردوه.
ئێمه له‌په‌رله‌مانی كوردستان یه‌ك ده‌نگین له‌سه‌ر پشتیوانی كردن له داوا و داخوازیه ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان و به‌پێویستیش ده‌زانین كه به‌په‌له جێبه‌جی بكرێت.
دووباره ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م ته‌فسیره هه‌ڵه‌یه موقف و مه‌به‌ستی ئێمه نیه و هیوادارم كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و خه‌ڵكی دلسۆزی كوردستان ببنه هۆكاری پاراستنی ئاسایش و دۆخی جوانی ئه‌م وڵاته و مامه‌ڵه‌كردنی مه‌ده‌نیانه و واقیعییانه له‌گه‌ڵ پێشهات و روداوه‌كان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا.
د.بشیر خلیل حداد
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
