ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه له هه‌رێمی كوردستاندا روو ده‌دات دۆخێكی نه‌خوازراوه و هه‌ر لایه‌نه و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كات، به‌ڵام راستییه‌ك هه‌یه كه‌س خۆی لێ نادات، گومانی تێدا نییه سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی ئه‌و دۆخه راسته‌وخۆ پێوه‌ندی به به‌یاننامه‌كه‌ی 29ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری رابردووی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه هه‌یه، چونكه هه‌موو بیرمانه كه رۆژێك به‌ر له‌و به‌یاننامه ژیان له هه‌رێم زۆر ئاساییبوو و كه‌سیش نه‌ده‌ترسا له‌وه‌ی شه‌وان بیر له‌وه بكاته‌وه سبه‌ی چی روو ده‌دات، به‌ڵام ئێسته نیشتمانپه‌روه‌ر نییه له‌م هه‌رێمه‌دا له دڵه‌ڕاوكه‌دا نه‌ژی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له زاری گوتیاره‌كه‌یه‌وه رای گه‌یاند كه به‌شدار نین له هۆپێشاندانه‌كه‌ی 17ی شوبات كه دواتر پشێوی لێكه‌وته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه زۆر ساده‌یییه له سیاسه‌تدا، چونكه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌و دۆخه به‌رهه‌می ئه‌وان بوو، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه به‌ئاشكرا به‌خه‌ڵكیان نه‌ده‌گوت بڕژێنه سه‌ر شه‌قام، له‌و باوه‌ڕه‌دام كه له داهاتوودا ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، بۆیه من پێشنیاز ده‌كه‌م هه‌ر لێژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه پێكده‌هێنرێ، سه‌ره‌تای كاره‌كانی له‌و به‌یاننامه‌یه‌وه ده‌ست پێ بكات، چونكه به‌شێك له ئۆباڵی كه‌وتنه‌وه‌ی قوربانی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و بزوتنه‌وه، ئه‌ویش وه‌ك وتم به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ر له به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌وان هه‌رێم زۆر ئاساییبوو.
گۆڕان له‌گه‌ڵ به‌یاننامه‌كه‌یدا له راگه‌یاندنه‌كه‌یه‌وه كه‌وته كه‌وڵكردنی ده‌زگاكانی ئه‌م هه‌رێمه و هیچی نه‌ده‌پاراست و ناپارێزێ، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده كه‌وتبووه جه‌وه‌وه له شارێكدا هاووڵاتییه‌ك قسه‌ی بۆ knn بكردایا دژی حكوومه‌ت و حزبه‌كان به‌ناوی هه‌موو "هاووڵاتییانی كوردستان" ده‌یاندا به‌گوێی بینه‌ر و بیسه‌ردا، مرۆڤی بێلایه‌ن ماوه‌یه‌ك له چاودێریكردنی میدیای گۆڕان به‌رده‌وام ده‌بێت بێ دوودڵی ئه‌و باوه‌ڕه‌ی لا دروست ده‌بێت كه ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن دوژمنایه‌تییه نه‌ك چاكسازی، تێكشكانه نه‌ك راستكردنه‌وه، من لێره‌دا ئه‌وه‌نده‌ی به‌ئه‌زموونی چاودێریكردنی میدیای گۆڕان بۆم ده‌ركه‌وتووه، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چه‌ند حه‌زێكی هه‌یه له پێناو گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات و دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵك له پارتی و یه‌كێتی كه لێره‌دا به‌شێكیان ده‌خه‌مه ڕوو.
گۆڕان حه‌ز ده‌كات له خۆپێشانداندا خه‌ڵك بكوژرێ بۆ ئه‌وه‌ی بڵێت ده‌سه‌ڵات دڕنده‌یه، گۆڕان حه‌ز ده‌كات عه‌ره‌ب كه‌ركووك بگرێته‌وه و كوردی ناوچه دابڕاوه‌كان ده‌ربكرێن بۆ شاره‌كانی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی بڵێت ده‌سه‌ڵات كه‌مته‌رخه‌مه، گۆڕان حه‌ز ده‌كات ماده‌ی 140 جێبه‌جێنه‌كرێ چونكه ئه‌وكات ده‌ڵێ ئه‌وه شكستی ده‌سه‌ڵاتی كورده، گۆڕان و میدیا نێزیكه‌كه‌ی حه‌ز ده‌كه‌ن له خۆپێشانداندا بۆ چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی ته‌نیا دروشمی "بڕوخێ بڕوخێ" گه‌وره بكه‌ن، چونكه ئه‌وه نیه‌تی خۆیانه، گۆڕان حه‌ز ده‌كات خه‌ڵك هه‌موو له خێمه‌دا بژین بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن كێشه‌ی نیشته‌جێبوون هه‌یه، گۆڕان جه‌زده‌كات بومه‌له‌رزه‌یه‌ك كۆتا به‌ژیانی به‌شێكی زۆری هاووڵاتییان بێنێت، چونكه ئه‌وان به تاوانی ده‌سه‌ڵاتی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، گۆڕان حه‌ز ده‌كات له رووداوێكی هاتوچۆدا 100 هاووڵاتی بمرێت بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن رێگه‌وبان خراپه و پێوه‌ستی بكه‌ن به ده‌سه‌ڵاته‌وه، گۆڕان حه‌ز ده‌كات پشتگیری له خۆپێشاندانی قوتابیان بكات دژی سیستمی په‌روه‌رده بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته هه‌ر په‌روه‌رده‌كه‌ی حزبی به‌عس كه كوێره‌وه‌ری به‌رهه‌م دێنێ، به‌قوتابیان بداته‌وه و هه‌رگیز پێشنه‌كه‌وێ، گۆڕان حه‌زده‌كات خۆپێشاندان له كۆیه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بڵێت ناڕه‌زایی گه‌یشته سنووری پارێزگه‌ی هه‌ولێر، گۆڕان حه‌ز ده‌كات باڵه‌خانه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێم بسووتێن بۆ ئه‌وه‌ی بێژه‌ره‌كانی به‌ده‌نگی به‌رز بڵاوی بكه‌نه‌وه، گۆڕان حه‌زده‌كات ئاوی خواردنه‌وه نه‌مێنێ ته‌نیا له پێناو ئه‌وه‌ی بڵێ ده‌سه‌ڵات ماوه‌ی 20 ساڵه نه‌یتوانیوه ئاو بۆ هاووڵاتییان دابین بكات، گۆڕان حه‌زده‌كات هه‌ژاری به‌رده‌وام له زیادبوون دابێت بۆ ئه‌وه‌ی راپۆرتی له‌سه‌ر بكات.
گۆڕان ته‌نیا حه‌ز له دوو شت ناكات، یه‌كه‌م ئارامی هه‌ولێره و دووه‌م سه‌ركه‌وتنی ئه‌زموونی حوكمڕانی كوردستانه.
لێره‌وه روون ده‌بێته‌وه كه ئه‌م هێزه هیچ خه‌مێكی كوردی نییه نه بۆ ئینسانی كورد نه بۆ داووده‌زگاكان، ناشیانه‌وێ ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه هه‌رگیز هه‌نگاوێك بۆ پێشه‌وه بنێ و كاری به‌رده‌وامییان بۆ ساردكردنه‌وه‌ی دڵسۆزانی ئه‌م گه‌له‌یه له فه‌رمانبه‌رێكه‌وه تا ده‌گات ئاسته‌كانی سه‌ره‌وه، ئه‌وان خه‌می ئه‌وه‌یان نییه كه ئینسان ده‌كوژرێ، بگره به‌كارێ دێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و ده‌یخه‌نه خزمه‌تی پرۆسه‌یه‌كه‌وه كه كه‌س نازانێ چییه و ئامانجه‌كانی به‌چ ئاراسته‌یه‌كدا ده‌ڕوات، نازانم به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م بووتنه‌وه‌یه له چیدایه؟ ئیتر چۆن متمانه‌ی پێ بكرێت كه باس له داهاتوو بكات، هێزێك چێژ له‌وه ببینێت كه باڵه‌خانه‌كانی حكوومه‌ت به‌سووتاوی ببینێ ناكرێ باس له كه‌موكوڕی بكات و خۆی به‌دڵسۆزی گه‌ل پێشان بدات، چونكه چێژوه‌رگرتن له سووتان دوور نییه دواتر له ده‌سه‌ڵاتدا بگوازرێته‌وه بۆ چێژوه‌رگرتن له چه‌وسانه‌وه‌ی تاك و كۆمه‌ڵ، ئه‌مه‌ش داهاتوو زۆر لێڵ ده‌كات نامانبات به‌ره‌و ئه‌و ئاسۆیه‌ی كه مرۆڤه پاكه‌كانی ناو خۆپێشاندانه‌كان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن.
ره‌نگه به‌لای هه‌ندێكه‌وه ئه‌مه زیاده‌ڕۆیی تێدابێت، جگه له رێزی زۆرم بۆ هه‌ندێ ماده‌ی ڕۆژنامه‌وانی میدیاكانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه كه به‌ڕاستی چێژم له ته‌ماشاكردنی بینیووه، به‌ڵام ئه‌مه جۆری تێگه‌یشتی منه له میدیاكه‌یان و هیچ تێگه‌یشتنێكی ترم نییه بۆی، ئه‌مه‌ش دوای دیقه‌تدانی ورد له ماوه‌ی دروستبوونی knnه‌وه تا ئێسته.
له راستیدا ئه‌وه‌ی گۆڕان كاری بۆ ده‌كات كینه و نائومێدی به‌خشینه‌وه‌یه، به‌كارهێنانی هه‌موو شتێكه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی، چونكه هه‌ست ده‌كرێ ئه‌وان ده‌یانه‌وێ له‌م هه‌رێمه‌دا كه‌س كرێكار نه‌بێت و كاری ده‌ستگێڕی بازاڕ نه‌مێنێ و گۆڕهه‌ڵكه‌ن كۆتایی به‌كاری خۆی بێنێ و چایخانه و خواردنه‌گه‌كان خزمه‌تگزارییان نه‌بێت و هه‌موو خه‌ڵك مه‌لیكی بژین، ئه‌مه له باوه‌ڕی ئه‌وانیشدا نییه و ته‌نیا دروشمه، چونكه له‌و حاڵه‌ته‌دا كه‌س كار ناكات و ژیان ده‌وه‌ستێ، ئه‌مه‌ش ناچێته ئه‌قڵی كه‌سه‌وه و لۆجیكی تێدا نییه، بۆیه ده‌توانی زوو باوه‌ڕ به‌وه بێنی كه ئه‌وان ئه‌گه‌ر خراپتر نه‌بن له ده‌سه‌ڵات بێگومان باشتر نابن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
