من لەوە سەرم سور ماوە کە کۆمەلێک خەلقی ڕوناکبیر، وە یان ئەوروپا دیدە بە بۆچونی خۆیان لە ئەوروپا یا وڵاتانی ڕۆئاوا ئەگەر هەڵبژاردنێک بکرێت پاش هەرچەند خەڵق ئارەزو بکات ئەو حکومەتە یا پەڕلەمانە هەڵدەوەشێننەوەو دانەیەکی تر بە دڵی خۆیان هەڵدەبژێرنەوە!!! زۆر جێگای داخە کە ئەم جۆرە چەواشەکاریە لەلایەن روناکبیرانەوە بۆتە هۆی باسو خواستی ڕۆژانە.ئەمە نەک تەنیا لە لایەن ڕوناکبیرانەوە بەڵکو لە لایەن حیزبو گروپە سیاسیەکانیشەوە کۆمەڵانی خەڵکی پێ چەواشە کراوە، وەک نمونە ئەمڕۆ بەڕێزێک لە میمبەری گۆڕانەوە ٥-٣ کاتژمێر ٢:٣٠ کە دووبارە بوو ئەم باسەی خستە بەر لێکۆڵینەوە، بە ڕای من ئەمە لە چەواشەکاری و هاندانی لاوان بۆ توندوتیژی زیاتر سودێکی تری نیە.چونکە من ٢٠ساڵە لە ولاتێکی تەواو عەیار دیموکراتی دا-کەنەدا-دەژیم.لە نزیکیشەوە موتابەعەی هەموو ئەو هەڵبژاردنانەی وڵاتە یەکگرتوەکانیشم کردوە و نمونەشم زۆرە، وەک جیمی کارتەرو ڕووداوی نەفتا کلینتۆنو مۆنیکا، کە جگە لەو هەواڵە ئابڕوبەرانە ٤ کاتژێر بەبێ وچان دادگای کرا!!! برایان مارۆنمێی پرا یمێری هەرێمی ئۆنتاریۆی کەنەدا، کە ئێساش ماڵم لەوێیە، بە دەنگی زۆرینەی کۆمەڵانی خەڵک هەڵبژێردرا پاشان کۆمەلانی خەڵکی ئۆنتاریۆ و هێزە سیاسیە موعارەزەکان، لە سەر بە یاسا کردنو زیاد کردنی ماڵیاتێکی تر بە ناوی پرۆفینس تاکس کە دەیکردە لە سەدا حەوت، لە کاتێکدا ماڵیاتێکی کە لە سەر خەڵک هەبو، ئەویش لە سەدا هەشت بوو کە پێکەوە دەیکردە لە سەدا ١٥.کە ئێستاش لا یەزال خەڵکی ئەو دەفرە دەبێ لە هەر داهاتێک کە هەیانە لە سەدا ئەو مەبلەعە بدەن.بەڵام لە ئەنجامدا مارۆنی لەژێر زۆری موعارەزەی پەڕلەماندا پێش ٦ مانگ بۆ کۆتای ماوە دیاریکراوەکەی دەستی کێشایەوە، بەڵام بۆ پڕ کردنەوەی ئەو ٦ مانگە کە کۆمەلانی خەڵک متمانەی دابو بەحیزبەکەی-کەنسرفەتف پارتی، لە ناو حیزبەکەی خۆیاندا دوو کەسیان بە ناوەکانی ژانشێرەو کیمکامبڵ دیاری کردو لەم هەڵبژاردنە حیزبیەدا کیمکامبڵ کە ژنێکی خەڵقی فانکۆفەر بوو بردیەوەو ئەو ٦ مانگە هەرێمی برد بەڕێوە، لە هەڵبژاردنی سەرتاسەریدا دۆڕاندی.ژانشێرەش کە لە دایک بووی کۆبەک بوو گەڕایەوە بۆ کۆبەکو لە هەڵبژاردنی هەرێمی کۆبەکدابوە ئیسی هەرێم.جا لێرادا ئەو پرسیارە دێتە پێشەوە؛ئایا ئەوە ئێمەین لەوانەوە فێر بووین یا ئەوان لە ئێمەوە؟ لە کاتێکدا ئەزمونی ئەوان لە بواری دیموکراتی ڕاستەقینەدا لە سەروی ١٣٠ ساڵەوەیەو تەمەنی دامزرانێشی لە ١-٧ ئەمساڵدا دەگاتە ١٤٤ ساڵ، لە لایەکی ترەوە کە زۆر گرنگە کۆمەڵانی خەڵک بە گشتیو ڕوناکبیران بە تایبەتی بزانن کە هەڵبژاردن لە بەینی حیزبە سیاسیەکاندا بوە لە درێژەی مێژودا، نمونەکەمان ئەمەریکایە ؛کە ئۆباما ٤٤ هەمین رەئیسی هەڵبژێردراوی خالقە بەڵام ئەندامی دیموکراتە.هەتا ئێستاش کە ٢٤٤ ساڵ تێدەپەڕی بە سەر سەربەخۆی ئەمەریکادا، لە جۆرجواشنگتنەوە کە یەکەم سەرکۆماری ئەمەریکا بووە تا دەگاتە ٤٤ هەمین کە ئۆبامایە سرکۆمارێکی سەربەخۆ نەبۆتە سەرکۆمار/جەمال محەمەد خواکەرەم
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
