لێكۆڵینه‌وه له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی ئێران كه له چه‌ند قۆناغێكی مێژوویی دا له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له وڵاته زلهێزه‌كانی جیهان دایمه‌زراندووه، بایه‌خێكی گرنگی هه‌یه بۆ تێگه‌یشتن له‌و هه‌لومه‌رجه سیاسیانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێرانی پیادا تێپه‌ڕیوه، گرنگترین ده‌وڵه‌تیش كه به‌رده‌وام جۆرێك له هه‌ژموون و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ستراتیژ‌و سیاسه‌ته‌كانی ئێران هه‌بووه‌و هه‌یه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه.
دوای زیاتر له سی و یه‌ك ساڵ له به‌رپابوونی شۆڕشی ئێران، هێشتا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا له‌سه‌ر هه‌مان ڕه‌وتی ئاڵۆز‌و دژوار ده‌ڕوا، به‌هۆی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران و هاتنه سه‌ر كاری (ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد) له‌لایه‌ك و زیادبوونی هه‌ژموونی پارێزگاره نوێیه‌كان له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا له‌لایه‌كی تره‌وه.
ئه‌مریكاو ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا به‌گشتی له هه‌نگاوه‌كانی ئێران ده‌ترسن له‌وه‌ی كه له ئاینده‌دا ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی، ئه‌مریكا له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌گه‌ر هاتوو ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه له به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژیه‌كانی ده‌كات له ناوچه‌ی كه‌نداوی ده‌وڵه‌مه‌ند به سه‌رچاوه‌كانی وزه و سه‌قامگیری له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه زۆرترین كێشه‌و ململانێی تێدایه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆیه بۆ سه‌ر ئاسایشی ئیسرائیل.
مێژووی بایه‌خدان و هه‌ژموونی ئه‌مریكی له ئێران بۆ دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ نمونه له ماوه‌ی ساڵانی 1962-1978 ئێران به پشتیوانی ئه‌مریكا ڕۆَڵێكی گرنگی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا گێڕا.په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان حوكمڕانی په‌هله‌وی شا‌و حكومه‌تی ئه‌مریكا گه‌یشته ئاستێك كه بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی داهاته‌كانی نه‌وتی ئێران و به‌هێزبوونی هێزه چه‌كداره‌كانی، ئه‌وه‌ش وای كرد شا بتوانێت له ناوخۆدا له‌ژێر چه‌تری ئه‌مریكادا له نه‌یاره‌كانی بدات.
له ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كان ناوی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی وه‌ك به‌رهه‌ڵستكاری سه‌ره‌كی ڕژێمی شه‌هنشاهی به‌دیاركه‌وت.ئێران له ده‌یه‌ی حه‌فتاكان زه‌مینه‌ی به‌رپابوونی شۆڕش چه‌كه‌ره‌ی كرد كه به چه‌ندین خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی دژ به ڕژێمی شا ده‌ستی پێكرد.شۆڕشی ئیسلامی له ئێران له ساڵی 1979 به‌رپابوو، كه یه‌كێك له دروشمه سه‌ره‌كییه‌كانی ناوزه‌ند كردنی ئه‌مریكا بوو به شه‌یتانی گه‌وره.به ڕووخانی حوكمڕانی شا‌و گه‌ماڕۆدانی باره‌گای باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له تاران له‌لایه‌ن خوێندكاره ئێرانیه‌كان و به بارمته گرتنی ئه‌ندامانی باڵوێزخانه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك، په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكاو ئێرانی ته‌واو ئاڵۆز كرد‌و به‌ره‌و ته‌نگژه‌یه‌كی قوڵی برد.
به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێرانیش كه زیاتر له ساڵی 1974ه‌وه، ئامانجی دامه‌زراندنی وێستگه‌یه‌كی وزه‌ی ئه‌تۆمی له بوشه‌هر كه 2300كلم له باشوری تارانه‌وه‌یه به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییه تایبه‌تیه‌ی كه ڕژێمی په‌هله‌وی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته ئه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دروستی كردبوو و ده‌ستی پێكرد، كاركردن له‌و پڕۆژه‌یه به‌هۆی به‌رپابوونی شۆڕشی ئێرانه‌وه ڕاوه‌ستاو پاشان له ساڵی 1992 جارێكی تر تێیدا ده‌ست به‌كاركردن كرایه‌وه دوای مۆركردنی ڕیككه‌وتننامه‌ی هاوكاری ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ روسیا.ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران گه‌وره‌تر ده‌بوو كه ئێستا چه‌ندین دامه‌زراوه‌و كارگه‌ی ئاوی قورس و پیتاندنی یۆرانیۆمی له ئه‌سفه‌هان و ناتانس و ئاراك گرتۆته خۆی.له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ترس و دڵه‌ڕاوكی لای ئه‌مریكاو ئیسرائیل و ئه‌وروپیه‌كان له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران دروست بوو له‌وه‌ی به ئاقاری به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمیدا بڕوات له كۆتایی ساڵی 2002، مانگه ده‌ستكرده‌كانی مه‌ڵبه‌ندێكی توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌مریكی وێنه‌ی كارگه‌یه‌كی ئاوی قورسی له شاری ئاراك گرت، له ساڵی 2003 پشكنه‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی ترسی خۆیان سه‌باره‌ت به چالاكیه ئه‌تۆمییه‌كانی ناتانس ده‌ربڕی، ڕاپۆڕته‌كه‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌و ناوچه‌ی سه‌ره‌وه‌دا بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئێران ماوه‌ی هه‌ژده ساڵه به نهێنی خه‌ریكی به‌رنامه‌یه‌كی پیتاندنی یۆرانیۆمه.
له‌مڕووه‌وه پرسیارێكی گرنگ دێته ئاراوه كه ئه‌وه‌یه، بۆچی خۆرئاوا‌و ئه‌مریكا ترسیان له به‌رنامه‌و چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تاران هه‌یه؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی خۆی له سروشتی ڕژێمی ئێران و له‌و دژایه‌تیه‌ی نێوان ئه‌مریكاو ئێران‌دا كه 25 ساڵی تێپه‌ڕاندووه ده‌بینێته‌وه.زۆرجار دیبلۆماته ئه‌مریكییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ئێران تاكه ده‌وڵه‌تی جیهانه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا نیه، هه‌روه‌ها تێبینی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ئێران قه‌ت داوای لێبوردنی له ئه‌مریكا نه‌كردووه له‌سه‌ر داگیركردنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكی له تاران و به‌رپرسیشه له زۆر كرده‌وه‌ی تیرۆرستی دژ به هاوڵاتیانی ئه‌مریكی، به‌تایبه‌تی له ڕێگه‌ی بزوتنه‌وه‌ی (حیزبوڵڵای لوبنان) كه لێیه‌وه نزیكه.
ده‌وڵه‌ته‌كانی خۆرئاوا به گشتی و له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی له هه‌نگاوه‌كانی ئێران ده‌ترسن له‌وه‌ی كه به ئاقاری په‌ره‌پێدانی چه‌كی ئه‌تۆمی یان له‌وه‌ی كه له ئاینده‌دا ببێته خاوه‌نی توانای ئه‌تۆمی، لێره‌وه گوشار‌و دانوستانه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه ئێران له به‌رنامه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم پاشگه‌ز بێته‌وه.ئه‌مریكاو ئیسرائیل بڕوایان به مه‌رامه‌كانی ئێران له به‌ده‌ستهێنانی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی نیه، ئیداره‌ی ئه‌مریكی پێی وایه ڕێگه‌دان به ئێران به پیتاندنی یۆرانیۆم هانی ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ی ناوچه‌كه ده‌دات وه‌ك سعودیه‌و میسر بۆ ئه‌وه‌ی ببنه خاوه‌نی توانای ئه‌تۆمی.ترسێكی تری ئه‌مریكا له‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هاتوو ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی، له حاڵه‌تی ئاڵۆزبوونی ململانێی نێوان تاران و واشنتۆن ئه‌و چه‌كانه بگاته ده‌ست ڕێكخراوه تیرۆریستیه‌كان.
له ڕوانگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانه‌وه به‌ده‌ستهێنانی توانای ناوه‌كی به ڕێگایه‌ك داده‌نری بۆ پاراستنی وڵات به‌سه‌روه‌ری و مانه‌وه‌ی له ناوچه‌كه‌دا به شێوه‌یه‌كی هه‌ژموندار، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگای سه‌رنجه داڕشتنی سیاسه‌تی به‌رنامه ناوكییه‌كانی ئێران پشت به‌ستوو به‌دانانی زانستی سه‌ربازی و ستراتیژی پێویست نییه وه‌ك ئه‌وه‌ی زیاتر له‌لایه‌ن گه‌وره سیاسه‌تمه‌داره‌كانه‌وه داده‌ڕێژرێت، به‌م جۆره‌ش له‌لایه‌ن پسپۆڕه‌كانی بواری ستراتیجی و په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی بایه‌خ به زانستیه‌تی نه‌دراوه.به‌پێی ئاماره به‌ده‌ستهاتوه ڕۆژئاواییه‌كان له‌حاڵتێكدا كه ئه‌گه‌ر ئێران بتوانێت سوته‌مه‌نی پێویستی و دروستكردنی چه‌كی ناوكی له كۆریای باكوره‌وه وه‌ربگرێت له‌ماوه‌ی یه‌ك تا دووساڵدا و ئه‌گه‌ر ناچاربێت كه سوته‌مه‌نی پێویست له وڵاتی خۆیدا دابین بكات له‌ماوه‌ی (3 – 10) ساڵدا ده‌بێته خاوه‌نی چه‌كی ناوكی خۆی، ڕێگرتن له به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م وزه‌یه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌مریكایه.
ده‌زگا ئه‌وروپی و ئه‌مریكیه‌كان به‌به‌رده‌وامی له‌م ساڵانه‌ی دوایدا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه ئێران به شێوه‌یه‌كی نهێنی سه‌رقاڵی كاركردن و په‌ره دانه به‌به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی، وه له‌هه‌مان كاتدا له‌و باوه‌ڕه‌دان كه مه‌به‌ستی ئێران له‌و به‌رنامه‌یه دروستكردنی چه‌كه ئه‌تۆمیه‌كانه، ئه‌مه‌ش به‌وپاساوه‌ی كه ئێران پێویستی به وزه‌ی ئه‌تۆمی نیه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێران سامانێكی زۆری نه‌وت و گازی سروشتی هه‌یه.ئێستا په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی به ته‌نگژه‌یه‌كی خراپ‌دا گوزه‌ر ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ئێران ده‌یه‌وێت به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی گه‌شه‌پێبدات، له‌و بواره‌شدا پێشكه‌وتنی زۆری به‌ده‌ستهێناوه و ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌رداری نه‌بێت و گوی بۆ داواكانی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم ڕانه‌گرێت، خۆی توشی ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بكاته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربونی له‌كۆشكی سپی ئاماده‌یی بۆ دانوستان و گفتوگۆ نیشانداوه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، داوای كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتۆن و تاران كرد بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به سی ده‌یه‌ی دوژمنایه‌تی نێوانیان بهێنێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد كه ئیداره‌ی ئه‌مریكا پابه‌نده به‌گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی سیاسی و دیبلۆماسی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، ئێرانی به‌وه وه‌سفكرد كه‌نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن شارستانیه‌ته‌و ده‌بێت شوێنی دروستی خۆی له جیهاندا هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و شوێنه ده‌بێت به‌ڕێگه‌ی ئاشتیانه بێت نه‌ك به‌هێز، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ گرێدانی په‌یوه‌ندی سیاسی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ تاران و گفتوگۆ له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتنی هاوبه‌ش، ئه‌وه‌شی گوت كه ئه‌و پڕۆسه‌یه به هه‌ڕه‌شه‌و لێدوانی ئاگرین هیچ ئاكامێكی نابێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئێران بۆ نامه‌كه‌ی ئۆباما ده‌ربڕینی خۆشحاڵی بوو، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك مه‌رج و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنیشی له‌گه‌ڵدا بوو.به جۆرێك دوپاتكردنه‌وه‌ی پابه‌ند بوونی ئێرانه به دۆسێی ئه‌تۆمی و به مافی خۆیانی ده‌زانن كه خاوه‌نی ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌تۆمی و سودمه‌ندی سوته‌مه‌نی ئه‌تۆمی بن، هه‌روه‌ها هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی ئابوری سه‌ر وڵاته‌كه‌یان و داننان به ڕۆڵی هه‌رێمیی ئێران و دورخستنه‌وه‌ی ئیسرائیل له هه‌ر گفتوگۆ و دانوستانێكی نێوان هه‌ردوو وڵات، له هه‌موو ئه‌وانه‌ش گرنگتر، ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی ڕابردووی سیاسه‌تی ئه‌مریكایه به‌رامبه‌ر به ئێران و نیشان دانی جدیه‌تی گۆڕینی هه‌ڵسوكه‌تی واشنتۆنه به‌رامبه‌ر به وڵاته‌كه‌یان.
سه‌باره‌ت به داهاتوی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئێران و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش ده‌كرێت باس له سی فاكته‌ر بكه‌ین كه بڕیار له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته ده‌دات كه ئه‌مانه‌ن :-
یه‌كه‌م: ئه‌و پرسانه‌ی كه هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت گرنگی و بایه‌خی پێده‌ده‌ن، كه له به‌رنامه‌ی كاره‌كانیان دایه، وه‌كو (پرسی په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، مه‌سه‌له‌ی عێراق وه تاكه‌ی ئه‌م دوو هێزه ده‌توانن ڕۆلیان هه‌بێت له دیاریكردنی داهاتووی ئه‌م وڵاته، مه‌سه‌له‌ی ناكۆكی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین، هه‌روه‌ها پرسی دووباره بنیاتنانه‌وه و ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان و...هتد) .كه چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئێران و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسانه‌و چه‌ند پرسێكی گرنگی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆشی ده‌بێت له‌سه‌ر داهاتووی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا.
دووه‌م: هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی ئه‌مریكی، وه‌بونی ئه‌و جیاوازییه‌ی كه له‌ناو ئیداره‌ی ئه‌مریكیدا هه‌یه سه‌باره‌ت به‌وگه‌شه‌سه‌ندنه‌ی كه ئێران له بواری ئه‌تۆمیدا پێیگه‌یشتووه، كه هه‌ندێكیان پێیان باشه ڕێگا چاره‌ی ئاشتی و دیبلۆماسی له‌گه‌ڵ ئێران بگیرێته‌به‌ر به‌مه‌به‌ستی وه‌ستاندنی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ندێكی تر له‌گه‌ڵ ڕێگا چاره‌ی سه‌ربازیدان به‌تایبه‌تی كه ئیسرائیل و هاوپه‌یمانه‌كانی له كۆشكی سپی به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م ڕێگا چاره‌یه ده‌كه‌نه‌وه.هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی باراك ئۆباما وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌مریكا تاڕاده‌یه‌ك نه‌رمی نواندووه له به‌رامبه‌ر ئێران‌دا، به‌ڵام له كۆتایی دا بۆچوونی ئۆباما گوزارشت له سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تێكی دامه‌زراوه‌یی وه‌كو ئه‌مریكا ناكات.كه هه‌ڵبژاردنی یه‌كێك له‌م دوو ڕێگایه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانیان دیاری ده‌كات.
سێیه‌م: ده‌سه‌ڵاتی ئێران و هه‌ڵوێستی باڵه جیاوازه‌كانی ناو ئێران ده‌رباره‌ی چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، واته تێڕوانین و سیاسه‌تی باڵێك له باڵێكی دیكه به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا جیاوازه.كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هه‌ڵوێستی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی به ده‌سته له ئێران به‌رامبه‌ر به ئه‌مریكا كاریگه‌رییه‌كی ته‌واوی هه‌بێت له‌سه‌ر ئاینده‌ی په‌یوه‌نییه‌كانی نێوان تاران و واشنتۆن.
ئێران به‌رده‌وامه له به‌ره‌و پێشبردنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، وه پێی وایه كه واشنتۆن له ئێستادا ناتوانێت له‌به‌رامبه‌ر سوربوونی ئێران له‌سه‌ر گه‌شه‌دان به‌به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌نجامبدات، له‌ولاشه‌وه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بسه‌لمێنێت كه ده‌یه‌وێت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له ڕێگای دیبلۆماسیه‌وه چاره‌سه‌ر بكات و بڵی ئه‌وه ئێرانه كه نایه‌ته ژێربارو پابه‌ندی بڕیاره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان نابێت، بێگومان ئه‌مریكا به هیچ جۆرێك ڕێگانادات به‌ده‌ركه‌وتنی ده‌وڵه‌تێكی ئه‌تۆمی له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه هاوسه‌نگی هێز له ناوچه‌كه لاسه‌نگ بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو ڕێگایه‌ك ده‌گرێته‌به‌ر، به‌ڕێگا چاره‌ی سه‌ربازیشه‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه كه ئێران و ئه‌مریكا به گومانه‌وه بڕواننه یه‌كتری و بڕوا به مه‌رام و مه‌به‌سته‌كانی یه‌كتری نه‌كه‌ن و په‌یوه‌ندیه‌كانیان ئارامی به‌خۆوه نه‌بینێت، هه‌ربۆیه‌شه باسكردن له داهاتوی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان تاران و واشنتۆن كارێكی ئه‌سته‌مه.
* به‌كالۆریۆس له زانسته ڕامیاریه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
