ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له پرۆژه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان باس له یه‌كسانی جێنده‌ری كرا، هه‌رچه‌نده رێكخراوه‌كانی ژنان و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و خودی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانیش روونیان كرده‌وه، كه لێره‌دا مه‌به‌ست له جێنده‌ر لێره ئه‌و مانا خراپانه نییه، كه باسی لێوه ده‌كرێت، به‌ڵام مه‌لاكان به‌تایبه‌تیش مه‌لا ئیسلامییه‌كانی هه‌ولێر كردیانه هه‌ڵایه‌كی گه‌وره و، داوایان له هاووڵاتیان ده‌كرد به پێش ده‌رگه‌ی په‌رله‌مان نه‌رۆن بۆ ئه‌وه‌ی كورێك له كورێك یان كچێك ماره نه‌كرێت، ئیسلامییه‌كانیش له تیڤییه‌كانیان چه‌ندان مێزگردیان بۆی سازدا و، خودی عه‌لی باپیر و چه‌ندان ئه‌ندام په‌رله‌مان له هه‌ر سی حزبه ئیسلامییه‌كه قسه‌یان له‌سه‌ری كرد، پێیان وابوو ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كی زۆر مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، تا كار گه‌ییشته ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان دانیشتنی له‌سه‌ر بكات و، یه‌كێتی زانایان و لێژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ناره‌زاییان گه‌یانده سه‌رۆكی هه‌رێم، هه‌رسی حزبه ئیسلامییه‌كه‌ش به جیا هه‌مان شتیان كرد، تا ئه‌وه‌ی وه‌زیری ئه‌وقاف زۆر به تووندی دژی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه وه‌ستایه‌وه، تا كار گه‌ییشته ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم پرۆژه‌كه‌ی نارده‌وه و، داوای كرد بیگۆرن.
له دانیشتنی نائاسایی په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی هه‌ینی (4/3/2011) له كاتی خوێندنه‌وه‌ی داواكاری خۆپیشانده‌ران، كه دیاره گۆران و ئیسلامییه‌كان به‌شداری ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ن، له یه‌كێك له‌و پرۆژانه، كه ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی یه‌كگرتوو خوێندییه‌وه (حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید) هه‌روه‌ها ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی كۆمه‌ڵیش له ته‌نیشی دانیشتبوو (دكتۆر سه‌باح به‌رزنجی)، له یه‌كێك له داواكارییه‌كان داوا ده‌كراوه جیاوازی جه‌نده‌ری به‌رامبه‌ر ئافره‌تان نه‌مێنێت.
جا پرسیاری من ئه‌وه‌یه: ئایا ئیسلامییه‌كان و مه‌لاكانیان، ئێستا بێده‌نگ ده‌بن یان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر بێده‌نگ بوون له دوو حاڵه‌ت ده‌رناچێت: یان ئه‌وه‌ته پێشتر به هه‌ڵه له مانای جێنده‌ر تێگه‌ییشتبوون بۆیه ناره‌زایی ده‌ربرینیان گه‌ییشته ئاسمان و ن دژی وه‌ستاوه، به‌ڵام ئێستا هه‌ستیان كرد هه‌ڵه‌بوونه جێنده‌ر ئه‌و مانایه نادات، بۆیه بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن، له‌و حاڵه‌شدا ده‌بی داوای لێبووردن بكه‌ن له په‌رله‌مان و حكومه‌ت و به‌تایبه‌تیش له هاووڵاتیانی نوێژخوێنی هه‌ولێر چونكه چه‌واشه‌یان نه‌كردن.ئه‌گه‌ر پێشیان وایه ئه‌وان به هه‌ڵه حاڵی نه‌بوونه، كه‌واته ده‌بی ئێستا به ده‌نگ بێن و، وه‌ڵامی پرۆژه‌ی ئۆپۆزسیۆن و خۆپیشاده‌ران بده‌نه‌وه، چونكه ئه‌وان هێشتا حوكمیان نه‌گرۆته ده‌ست داوای جێنده‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بێنه سه‌ر حوكم ده‌بی كار به چی بگات، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیش نه‌ده‌نه‌وه ئه‌وه مانای وایه ده‌ستی حزبێكی له پشت بووه و، مزگه‌وتیان بۆ كاری حزبایه‌تی به‌كار هێناوه و، ئه‌و كاتیش ده‌بی هه‌ولێر و هاوولاتیانی به‌تایبه‌تی ئه‌و خودبه‌خوێنانه باش بناسن.
خۆ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیشیان ئه‌وه بێت، كه ئه‌وه پرۆژه‌ی جه‌ماوه‌ره نه‌ك ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵام ئایا ئه‌ركێكی ئیسلامی نییه به‌یاننامه‌یه‌ك له دژی ئه‌و پرۆژه‌یه بخه‌نه روو، یان خودبه‌خوێنه‌كان له‌سه‌ری وه‌ده‌نگ بێن، یان لێره‌دا ئایین ده‌كرێته قوربانی، ئه‌گه‌ر پێشتان وایه ئه‌مه رای جه‌ماه‌ری خۆپیشانده‌ره، ئایا خۆپیشانده‌ران، كه هه‌موو نوێژی به كۆمه‌ڵیان ده‌كرد و، نوێژی هه‌ینیان له سه‌رای ئازادی ده‌كرد، كه دووه‌م وتار خۆشم له‌وی ئاماده بووم، ئایا ئه‌و جه‌ماوه‌ره پرۆژه‌ی خۆیانه، كه به‌م جۆره كارانه‌ی نێربازی و مێبازی رازیبوونه، یان ئه‌جێنداری دیكه‌ن گه‌مه به ئه‌قلی ئه‌و جه‌ماوه‌ره ده‌كه‌ن، له حاڵه‌تی كۆتایی پێویسته جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر له‌وانه به‌ده‌نگ بێن، كه ئه‌و كاره‌یان به‌ناوی ئه‌وان كردووه.
ئیدی چاوه‌نواری هه‌ڵوێست و ده‌نگی مه‌لا و ئیسلامییه‌كانین.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
