پیسبونی ژینگه‌ی شارێك له تاكێكه‌وه یان له ماڵێكه‌وه یان له كارگه‌یه‌كه‌وه ده‌ست پێده‌كات، هه‌ر دوكه‌ڵی جگه‌ره‌ی تاكێكه له‌گه‌ڵ دوكه‌ڵی جگه‌ره‌ی هه‌زاران كه‌س یه‌ك ده‌گرن و ژینگه‌ی شارێك وا لێ ئه‌كه‌ن كه ئۆكسجین كه‌م بكاته‌وه، ئه‌و كاته نه‌خۆشیه جۆراو جۆره‌كان ئه‌بنه میوانی مرۆڤه‌كان، من لێره‌دا ده‌مه‌وێت باسی چینێكی كۆمه‌ڵگا بكه‌م كه ئه‌ویش چینی رۆشنبیران و نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانه كه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی روو له چاخانه‌ی شه‌عب ده‌كه‌ن چینی ئاماژه بۆ كراون، كه له ده‌رگای ئه‌م چاخانه‌یه ئه‌چیته ژووره‌وه له دوكه‌ڵی جگه‌ره‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه قان ئه‌درێیت و هه‌ناسه ت توند ده‌بێت، زۆر له‌و كه‌سانه هه‌تا دێرێك له رۆژنامه‌یه‌ك ده‌خوێنێته‌وه دوو جگه‌ره ده‌كێشێت بێ ئه‌وه‌ی هیچ حساب بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌نیشتی بكات، كاتێك نوسه‌ره‌كانمان یان هونه‌رمه‌ندانمان هه‌ر ره‌فتارێك بنوێنن دڵنیام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌رسامی كاره‌كانیانن ئه‌و كاره‌ی ئه‌وان دووباره ده‌كه‌نه‌وه، با بچینه‌ی دیوی ناوه‌وه‌ی چاخانه‌كه‌مان جگه له دووكه‌ڵی جگه‌ره شه‌قه‌ی دۆمینه‌ی چینی به ساڵاچوان مێشكی سه‌رت ئه‌بات ئه‌مه‌شه جگه له‌و هه‌موو سوێند خواردنه‌ی هه‌ر ئه‌ڵێیت له مه‌زات خانه‌كه كار ئه‌كات، كه‌واته ئه‌وه‌ی جگه‌ره كێش نه‌بێت یان یاری چی دۆمینه‌و تاوڵه نه‌بێت ناتوانێت چه‌ند خوله كێك له‌و چاخانه‌یه به سه‌ر به‌رێت، هونه‌رمه‌ندا ن و رۆشنبیران كه ئێوه چینێكی دیاری كۆمه‌ڵگان با بۆ پاك كردنه‌وه‌ی ژینگه‌ی شاره‌كه‌مان هه‌ر كه‌سه‌مان له خۆیه‌وه ده‌ست پێ بكات ئه‌گه‌ر خۆمان له خۆمانه‌وه ده‌ست پێ نه‌كه‌ین ئه‌وا كه‌س له خه‌ماندا نابێت، مامۆستاكه‌م بۆی باس كردم و وتی ره‌فیقێكم ساڵانی هه‌شتاكان سه‌ردانێكی وڵاتی فه‌ره‌نسای كردووه كاتێك به‌ناو بازاری پاریس‌دا ئه‌روات و پاكه‌ته‌كه‌ی ده‌ر ئه‌هێنێت و ته‌نها یه‌ك جگه‌ره‌ی تیاماوه دای ئه‌گیرسێنێت و پاكه‌ته‌كه فری ئه‌داته سه‌ر شه‌قامه‌كه دوای تۆزێك پیره ژنێكی فه‌ره‌نسی رای ئه‌گرێت و ئه‌ڵێت ئه‌و پاكه‌ته هی تۆ بوو ئه‌ویش ده‌ڵێت به‌ڵی به‌ڵام خۆم فرێم داوه هیچی تیا نه‌ماوه پیره ژنیش ئه‌ڵێت تۆ خه‌ڵكی چ وڵاتێكیت ئه‌ویش ئه‌لێت عێراقیم ده‌ڵێت ئه‌و پاكه‌ته هه‌ڵگره‌و برۆ له عێراق فرێی بده، هه‌زاران نمونه‌ی وامان هه‌یه به‌ڵام ئێمه میلله‌تێكین ته‌نها ماڵكه‌ی خۆمان پاك بێت هه‌موو شتێك ته‌واوه، بۆیه با ئه‌و نه‌ریته سه‌قه‌ته فرێده‌ین و سه‌ره‌تا رۆ شنبیران له خۆیانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ن با ئه‌و جگه‌ره‌یه‌ی كه ته‌واوی ده‌كات به دوای خۆیدا فرێی نه‌دات، با ته‌نها پاك‌و خاوێنی قوتابخانه‌یه‌ك یان فه‌رمانگه‌یه‌ك یان ناو بازارمان ته‌نها به‌كاری كارگوزاران نه‌زانین با هه‌ر كه‌سه‌و كارگوزاری خۆی بێت با چۆن له فه‌رمانگه‌كان جگه‌ره كێشان نیه یان كه‌مكراوه‌ته‌وه له چاخانه‌كانیش ژینگه‌یه‌كی پاك دروست كه‌ین، با هه‌موومان چا خانه‌ی شه‌عب له دوكه‌ڵی رۆشنبیران و نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان پاك كه‌ینه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
