
چاودیری كوردۆساید \ چاك ...
نوسینگه‌ی باشوری كوردستان ...
لقی گه‌رمیانی (رێكخراوی چاودێری كوردۆساید \چاك) ڕۆژی 5\3\2011 له‌گه‌ل هه‌ردوورێكخراوی (كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكارله‌مافی قوربانیان و كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوه‌كانی گه‌رمیان و ریكخراوی چوارده‌ی چوار) به‌یانێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه له‌سه‌ر ڕوداوه‌كانی ئیستای كوردستان و كۆبونه‌وه‌نائاسایه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌تێدا په‌رله‌مانتار (عه‌بدوڵای مه‌لانوری) به‌هۆی رێگه‌پێنه‌دانی بۆته‌واو كردنی قسه‌كانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه و له‌په‌رچه‌كردارێكدا به‌رێز عه‌بدولای مه‌لانوری بۆبه‌رگری كردن له‌قسه‌كانی خۆی سوربونی خۆی ڕاگه‌یاندو له‌برگه‌یه‌كی قسه‌كانیدا (جل ڕه‌شه‌كانی كه‌لاری به‌كه‌س وكاری ئه‌نفالكراوه‌كان ناساند) و چه‌ندین خویندنه‌وه‌ی جیاواز بۆقسه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌به‌رێزه كران.
ئیمه له نوسینگه‌ی باشوری كوردستانی رێكخراوی چاودێری كوردۆساید \چاك ئه‌م ڕونكردنه‌وه‌یه ڕاده‌گه‌یه‌نین.
1 \ به‌هه‌مووهێزێكمانه‌وه ده‌چینه پشت سه‌رجه‌م داخوازیه ڕه‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان و پشتگیری له‌مانگرتوانی به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی (مه‌یدانی ئازادی) ده‌كه‌ین و داواكارین كه‌په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئاست به‌رپرسیارێتیدابن و بۆجی به‌جێكردنی داواكاریه‌كانی مانگرتوان سه‌قفێكی زه‌مه‌نی دابنین و له‌وه زیاتر خه‌ڵكی كوردستان له‌چاوه‌ڕوانیدا به‌جێنه‌هێڵن.
2 \ به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و توند‌و تیژیانه‌ی ڕۆژانی ڕابردوده‌كه‌ین و هه‌رپێشێلكاریه‌ك به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵكی ناڕازی و مانگرتوان له‌لایه‌ن هه‌رێزێكی سه‌ربازیوه ئه‌نجام بدرێت حكومه‌تی هه‌رێمی ڵی به‌رپرسیارده‌كه‌ین و ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی شارستانیانه ماڵه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران و مانگرتواندا بكرێن و داوای پاراستنی هێمنی خۆده‌رخستنی شارستانیانه‌یش له‌سه‌رجه‌م خه‌لكی ناڕازی و مانگرتوان ده‌كه‌ین.
3 \ له‌خاڵی دووهه‌می به‌یانه‌كه‌ی لقی گه‌رمیانی ریكخراوه‌كه‌مان و ئه‌و دوورێكخراوه‌ی تر كه‌پیشتر ئاماژه‌مان پێداون داوای رونكردنه‌وه‌یان له‌به‌رێز (عه‌بدوڵای مه‌لانوری) ی كردوه له‌سه‌ر ئه‌و دێره‌ی كه ده‌لێت (جل ڕه‌شه‌كانی كه‌لار كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوه‌كان)، بیگومان شارۆچكه‌ی كه‌لار له‌ڕوی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ڕه‌وشێكی تایبه‌تی هه‌یه و (جل ڕه‌شه‌كان) به‌قسه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و شارۆچكه‌یه خوێندنه‌وه‌ی جیاوازیان بۆده‌كرێت و به‌كۆمه‌لێك (گه‌نجی لاده‌ر له‌عاداتی گشتی و كۆمه‌ڵایه‌یتی) ناوزه‌ندیان ده‌كه‌ن، داوای ڕونكردنه‌وه‌یش له‌به‌رێز عه‌بدولای مه‌لانوری ته‌نها له‌و سۆنگه‌یه‌وه بوه، به‌ڵام ئێمه‌پشتگیری و ده‌ستخۆشی و كۆمه‌كی مه‌عنه‌وه‌ی هه‌مو كه‌سێك ده‌كه‌ین كه به‌رگری له مافی كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوه‌كان بكات و داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان بكات.
4 \ به‌داخه‌وه له‌داواكاریه‌كانی ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌رای سلێمانی (مه‌یدانی ئازادی) به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داواكاری نه‌كراوه بۆڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ستیان هه‌بوه له‌ئه‌نفالكردنی خه‌ڵكی كوردستاندا بۆبه‌رده‌م یاسا كه تائیستاش له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتی كوردیه‌وه ده‌پارێزرێن و زۆربه‌شیان به‌رپرسیاریتیان پێدراوه له‌نێَو دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌ت و نێو حیزبه‌كاندا، هه‌ربۆیه ئێمه سه‌ره‌ڕای پشتگیری كردنمان له‌سه‌رجه‌م داخوازیه‌كانیان داواكارین كه ئه‌م خاله‌ش زیادبكرێت و كۆیی داواكاریه‌كان بكرێنه بیست و حه‌وت خاڵ.
له‌كۆتایدا ده‌ڵیین كه پرسی كیمیابارنكردن و ئه‌نفالكردنی خه‌ڵكی كوردستان پێویستی به‌كۆمه‌كی هه‌مولایه‌كه كه كاربۆ به‌جینوساید ناساندنی بكات له‌سه‌ر ئاستی نێو ده‌وڵه‌وتی و هیچ كه‌س و لایه‌نیك بۆی نیه موزایه‌ده‌ی سیاسی پێوه بكات بۆبه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی وه‌ك چۆن له‌ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردودا تائه‌مڕۆمان موزایه‌ده‌ی سیاسیی پێوه‌ده‌كرێت و تائیستاش كه‌س و كاری قوربانیه‌كان له‌ڕه‌وشێكی خراپ‌دا ژیان ده‌گوزورێنن.
ڕێكخراوی چاویری كورۆدساید " چاك " رێكخراوێكی مه‌ده‌نی سود نه‌ویستی سه‌ربه‌خۆیه‌و كارله‌سه‌ر پرسیی تاوانه‌كانی جینۆساید و شه‌ڕه‌كانی دژبه‌مرۆڤایه‌تی و هه‌مو ئه‌و پێشلێلكاریانه‌ی كه به‌رامبه‌ری به‌مرۆڤی كوردستان كراون وله‌هه‌ولی ناساند و به‌جیهانی كردنی پرسی قڕكردنی گه‌لی كورده له‌هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان و تائیستا 3 كۆنگره به‌ستوه و نوسیگه‌ی باشوریش 2 كۆنفراسی به‌ستوه‌و له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ورپا دا كۆمێته‌ی هه‌یه‌و له‌هه‌رچوارپارچه‌كه‌ی كوردستان لق و كۆمیته‌ی خۆی هه‌یه ساڵانه سه‌دان چالاكی جۆراو جۆر به‌ریوه‌ده‌بات و له‌سالی 2002 دامه‌زراوه.
ڕاگه‌یاندنی چاودیری كوردۆساید \ چاك
نوسینگه‌ی باشوری كوردستان
8 \ 3 \ 2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
