هه‌شتی مارس، ئه‌و رۆژه‌ مه‌زنه‌ی که‌ تا راده‌یه‌کی زۆر بۆته‌ رۆژێکی رووکه‌ش. ... پایزه‌ ئه‌حمه‌د

لهگهڵ ئهوهی بهبۆنهی ئهو رۆژهپیرۆزباییهکی گهرم لهتێکڕای ژنان و پیاوانی یهکسانیخواز دهکهم، بههیوای ئهوهشم کهماف و ئازادییه‌‌کانی ژنان بهرفراوان و بهرفراوانتر بێتهوهو کۆتایی بهپیاوسالاریی و ههموو جۆرهچهوسانهویهکی ژنان بێ و بهکردهوهیهکسانیی نیوان ژنان و پیاوان بێتهکایهوه، بهڵام بهداخهوهوهک ئهوهی من دهیبینم ئهو رۆژهمهزنهش لهناوهرۆک دا تا رادهیهکی زۆر بۆتهرۆژێکی رووکهش و لهلایهن پیاوانهوهبۆ مهرامهپیاوسالارییه‌‌کانی خۆیان یاری پێ دهکرێ و ژنانێکی زۆری بهناو یهکسانیخوازیشی پێ ههڵدهخهڵهتێنن و لهچهند ئاههنگێکی بێزهوهرو دوور لهههست و نهستی ژنان بهرێی دهکهن.

لهوهتی من بهبیرم دێ ههموو سالێك لهو رۆژهدا تهنیا ئهو کلێشهدووبارهکراوانهدهبینم و هیچ ههست ناکهم گۆڕانکارییهکی ئهوتۆ بهسهر کێشهکانی ژنان دا هاتبێ و ئامانجگهلێک وهدهستهاتبن..تهنانهت زۆرێک لهژنانی کۆمهڵگهژنکوژهکهی خۆمان ئهگهر پیاوان ئهو رۆژهیان بهبیر نههێنهوهههر لهبیریان نییهیان ههر نازانن ئهو رۆژهواتای چیهو چی دهگهیهنێ، دهزگا میدیاییهحیزبیهکانیش تهنانهت بهناو ئازادهکانیش لهو رۆژهدا بهتێڕوانینێکی پیاوانهکار دهکهن و چهند قسهیهکی گهورهو دوور لهکێشهکانی ژنان ههڵدهبزڕکێنن و بۆشایی پرۆگرامهکانیان پێ پڕ دهکهنهوه..کهچی لهپشت ئهوان و بهبێ ئهوهی بهئهرکی خۆیانی بزانن لێدوانێکی پێویست بدهن رۆژانهبهسهدان ژن توندوتیژییان بهرامبهر ئهنجام دهدرێ و ئهتک دهکرێن و لهرووی دهروونیی و جهستهییهوه‌ ‌ئازار و ئهشکهنجهدهدرێن و تهنانهت ساڵانهبهدهیان کهسیان بهبیانووی ئابڕووپارێزیی بریندار دهکرین و دهکوژرێن.

من رهشبین نیم و ئاسۆیهکی رۆشنیش لهبهرچاومهکهژنان بهئاوات و ئامانجهکانی خۆیان دهگه‌‌ن بهڵام لهبارودۆخێکی ئهوهای کۆمهڵگهی خۆمان کهژنان لهههر بزووتنهوهیهکی کۆمهلایهتی و سیاسی فهرههنگی و...هتد رۆڵی پاشکۆ دهبین یان ههر هیچ ڕۆلێکیان نییه‌‌..ئهگهر ههر جوولهجوولێکیش بکهن ئهوا دهسهڵاتی پیاوسالاریی و کۆنهپهرستی دینیی و دابونهریتهکۆن و دواکهوتووهکان رێگهی لێ دهگرن.

لهسهر ئاستی جیهانیش راسته کهههندێک وڵاتی گهشهسهندوو لهبوارهفهرههنگیی و کۆمهڵاتییهکان بهبهراورد بهکۆمهڵگهی ئێمهژنانیان ماف و ئازادییهکی زێتریان وهدهست هێناوهبهڵام تا ئێستاش لهرووی پراکتیکییهوهلهچوارچێوهکۆیلایهتییهکهههر دهرنهچوونهو هێشتا مافگهلێکی یهکجار زۆر ماوهوهدهستی بهێنین و لهکردهوهدا لهههموو بوارهکاندا وهک پیاوان لهمافهکانیان بههرهمهند بن.

لهوانهیهههندێک کهس وا تێبگهن کهمن زیاد لهپێویست داکۆکیی لهماف و ئازادییه‌‌کان دهکهم و بایهخ بۆ ئهو ئامانجانهدانانێم کهژنان بهتایبهتیش لهوڵاتانی رۆژئاوا وهدهستیان هێناوه، بهڵام من پێم وایهئهو تێروانیینهناوهرۆکێکی پیاوسالارییانهیههیهو هی ئهو پیاوانهیهکهتۆزێک لهپیاوسالارییهکهیان دابهزینهو زۆربهی کات رووکهشانهلهکێشهکهدهڕوانن و کۆمهڵێکی زۆرشیان لهژنان ههڵخه‌‌ڵهتاندووهبهوهی کهئامانجهوهدهست هاتووهکان زۆر گهورهتر لهخۆیان نیشان دهدهن و ناتوانن بهتهواویی بچنهبنج و بناوانی ههست و ئازارهکانی ژنان، لهگهڵ رێزم بۆ ئهو پیاوه‌‌ یهکسانیخوازانهی کهلهتیۆر و پراکتیک دا هاوکار و هاوپشتی ژنانن بهڵام بهداخهوهژمارهیان زۆر کهمهبهتایبهتییش لهلای خۆمان، هیوادارین ئهو پیاوانهزۆرتر و زۆرتر بن..دیارهئهو پیاوهیهکسانیخوازانهش کهههست بهئازار و ئهشکهنجه‌‌ی ژنان دهکهن گرنگییهکی زۆریان ههیهبۆ خهباتی ئێمهو ئهوانیش بهههمان شێوهی ئێمهرێگرییان دهخرێتهبهردهم لهنێو کۆمهڵگهدا..پێویستهکار و ماندووبوونهکانیان بهبایهخهوهلهبهرچاو بگرین، بهڵام گرنگتر لهوهئهوهیهکهپێویستهئێمهخۆمان بێینهمهیدانهکهئهنجا داوای پالپشتیی زیاتر لهوان بکهین.

لهکۆتاییدا هیوادارین چیدی ئهو رۆژهتهنیا نهبێتهرۆژی ئاههنگ و خۆڕازندنهوهو پڕکردنهوهی پڕۆگرامهکانی پیاوسالاران، بهڵکهلهو ڕۆژهو ههموو رۆژهکانماندا بهتووندیی پێ لهسهر ماف و ئازادییه‌‌ پیشێلکراوهکانمان دابگرین و هیچ رۆژێک بهبێ جوولهو گهشهسهندنێک لهوبارهوهتێنهپهڕێنین.

٨\٣\٢٠١١

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.


 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.