پاش ئه‌وه‌ی رٍۆژی هه‌ینی له‌كه‌ناڵه‌كانی هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه به ئۆپزسیۆنیشه‌وه ته‌نها كه‌ناڵی كه‌ی ئن ئن نه‌بێت پیشانی نه‌ده‌دا، بۆ رٍۆژی دوایی به (مونتاج كراوی) په‌خشی كرد وه ووشه‌ی رٍاسته‌وخۆ كه‌شی نه‌سرٍیبوویه‌وه بۆ چه‌واشه‌كردنی جه‌ماوه‌ر.كۆبوونه‌وه‌ی ناو هۆڵی په‌رله‌مانی پیرۆزمان بینی ئه‌وه‌ی ئێمه سه‌رنجماندا له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه
1- داواكرابوو ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه تایبه‌ت بێت به دۆزینه‌وه‌ی رٍێگاچاره‌یه‌ك بۆجێبه‌جێ كردنی داواكاری خۆپیشانده‌ران.به‌داخه‌وه ووته‌كانی ئه‌ندامه به‌رٍێزه‌كانی په‌رله‌مان هیچ رٍۆڵێكیان نه‌بوو ته‌نها ووته‌ی هه‌ردوو به‌رٍێز (كاك عمرعبدالعزیز/یه‌كگرتوو وه كاك عبدالله/حسك) نه‌بێت.پێم وایه بۆكاری چاككردن نه‌هاتبوون.به‌ڵكو بۆجۆرێك له پرٍووپاگه‌نده‌ی ئیعلامی هاتبوون.كه‌پیشانی جه‌ماوه‌ری كوردستان وده‌ره‌وه‌ی بده‌ن له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه داوا له جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ن خۆپیشاندان بكه‌ن بۆ سه‌لماندنی ئه‌مه‌ش (عبدالله ملانووری داوای له خه‌ڵكی گه‌رمیان و ده‌ربه‌ندیخان و چمچماڵ كرد) وه (برهان رشید داوای له خه‌ڵكی خه‌لیفان و ناوچه‌ی سوورچی كرد به‌وه‌ی ناوی كاره‌ساتی (كه‌له‌كین) ی برد) وه (كاروان ێالح داوای له‌خه‌ڵكی هه‌ولێر كرد) .هه‌تا یه‌كێك له ئه‌ندامه به‌رٍێزه‌كانی لیژنه‌كه هاواری لێ هه‌ستاو ووتی ئه‌گه‌ر وابڕوات من ده‌چمه ده‌ره‌وه.زوو هه‌ستی كرد كه سوودی نیه.ئه‌گه‌ر چاككردنیان ده‌وێت ده‌بێت خۆپیشاندان ڕابگیرێت بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌وه ده‌كرێت كه گفتووگۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی خۆپیشانده‌راندا بكه‌ن.له هه‌مان كاتدا ده‌بێت له‌و داواكاریانه‌ی خۆپیشانده‌ران ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌ی خۆپیشانده‌ران تێیدا ده‌وه‌ستن، جێبه‌جێ ده‌كرێت دیاری بكرێن.وه ئه‌وه‌ی ده‌مێنێت كاتێكی زیاتری بۆ دیاری بكه‌ن و پاشان لیژنه‌یه‌ك كه پێك بێنن بۆ جێ به‌جێ كردنی داواكاریه‌كان كه پێك هاتبێت له (ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه یه‌و چه‌ندكه‌سێك له نوێنه‌رانی خۆپیشانده‌ران به هاوكاری چڕی یه‌كه ئیداریه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی) چوونكه ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان وه‌ستا خۆی له خۆیدا هه‌ندێك خاڵ خێ به‌جێ ده‌بێت وه‌ك به‌ردباران و ته‌قه كردن نامێنێت وه دیارده‌ی هێزی چه‌كدار نامێنێت وه دیارده‌ی هێرشكردن بۆسه‌ر دام و ده‌زگا حكومی و سیاسیه كان نامێنێت.وه ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان متمانه‌ی ته‌واو به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له ڕێگه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی به‌به‌رچاوی جه‌ماوه‌ر بداته ئه‌و ئه‌ولیژنه به‌ڕیزه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش گه‌ره‌نتی ته‌واو بده‌نه نوێنه‌رانی خۆپیشانده‌ران.جا ئه‌گه‌ر حوكمه‌ت كه‌مته‌رخه‌م بوو ئه‌وكاته ده‌بێت لێپێچینه‌وه به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حوكمه‌ت بكرێت به‌و شێوه‌یه‌ی خۆپیشانده‌ران ده‌یانه‌وێت.وه یه‌ك خاڵ هه‌یه زۆر گرنگه نابێت لایه‌نێكی ئۆپزسیۆن به ته‌نها ناوی یپیرۆزو قودسیه‌تی شارێكی كوردستان به‌ته‌نها بگۆڕیت وه‌ك گۆڕینی (به‌رده‌ركی سه‌را) به (مه‌یدانی ئازادی) وه‌ك ئه‌وه‌ی لێی داوا كرابێت.ئه‌مه خیانه‌تێكی زۆر گه‌وره‌یه به مێژووی كوردستان به‌گشتی وپیرۆزی و شۆڕشگێڕی جه‌ماوه‌ری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی شاری سلێمانی.ئه‌ویش ده‌بێته سڕینه‌وه‌ی مێژووی (6ی ره‌شی ئه‌یلولی 1930به‌رده‌ركی سه‌را) كه شۆڕشگێری وقوربانیدانی جه‌ماوه‌ری ئه‌م شاره له‌م رۆژه‌دا خۆی به داگیركه‌ران و دوژمنانی كورد ناساند.كه‌هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت.ده‌وترێت (شاری هه‌ڵمه‌ت وقوربانی) ده‌سكه‌وتی ئه‌و رۆژه پیرۆزه‌یه.وه ئه‌گه‌ر ده‌كرێت ئێستا به په‌له با سه‌رۆكی حوكمه‌ت چه‌ند ئاڵوگۆڕێك به سه‌رۆكی ئیداری ناوچه‌كه بكات.هه‌تا بابگاته لابردنی (وه‌زیریش) وه‌زعه‌كه پێویستی به‌وه‌یه.ئه‌گه‌ر رازیبن.
ڕه‌شید تالب
7-3-2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
