له‌هه‌ر ولاتیكدا كه بانگه‌شه ی دیموكراتی بكات دیاره هیزیك یا چه‌ند هیزیك ده‌سه‌لاتی به‌ده‌سته وه‌یه كه‌براوه‌ی هه‌لبژاردنه‌كان بوون و چه‌ند هیزیكیش كه‌براوه‌ی هه‌لبژاردن نه‌بوون ده‌بنه ئۆپۆزسیون، ئه‌كی هه‌ریه‌كیشیان دیاره، زۆر به كورتی ئه‌ركی یه‌كه‌م جیبه‌جیكردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه‌به‌خه‌لكی داوه‌و ئه‌ركیدووه‌میشیان چاودیریكردنی كاره‌كانی حكومه‌ته تاچه‌ند په‌یوه‌سته به یاسا‌و له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لدایه و نواندی هه‌لویستی یاسایی و بویرانه له‌كاتی هه‌ر سه‌رپیچیه‌ك كه‌زیان به به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل بگه‌یه‌نیت
كه‌واته ئۆپۆزسیونی راسته‌قینه به‌شیوه‌یكی ناراسته‌خو ئه‌توانیت رولی هه‌بیت له خزمه‌تكردن و چاكسازیدا كاری ئه‌و ته‌نها ره‌خنه گرتن نیه به‌لكو پیشكه‌شكردنی پرۆچه‌ی واقعیی و گونجاوه بۆئه‌وهه‌ل و مه‌رجه كه‌له ئاستی به‌رپرسیاریتی میژوییدا بیت.
به‌لام پرسیار لیره‌دا ئه‌وه‌یه كه‌به‌راستی " ئۆپۆزسیون "ی ئه وولاته به‌دبه‌خته‌ی ئیمه و ئالای گورانیان به‌و مانایه‌ن و ئاوان؟؟ یان شتیكی تره؟ ئایا ئۆپۆزسیونی ئیمه خاوه‌ن به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی و ئه‌جندایه‌كی رۆشن وجێگیر هه‌یه له له‌پیناوچاكسازیدا بیت و بویرانه كاری بۆ بكات و داكۆكی لی بكات به‌راستی بۆ خزمه‌تی گه‌ل بیت؟؟..
ئه‌وه‌ی تیروانینیكی عاقلانه‌و راستیانه‌ی هه‌بیت بۆ ئه‌و رووداوانه‌ی كه له‌م ماوه‌یه‌دا له‌شاری سلێمانی رووئه‌ده‌ن ئاشكرا بۆی ده‌رده‌كه‌ویت ئه‌وه‌ی پیی ئه‌وتریت ئۆپۆزسیونی بۆیر وداكۆكیكار له‌مافی خه‌لك بوونی نی یه..به‌لكو ئه‌وه‌ی هه‌یه گروپیكی توره له ده‌سه‌لات له به‌ر چه‌ند ئه‌جندایه‌كی سیاسی دابه‌شكردنی پۆست و ده‌سكه‌وت و كۆنه قین ده‌یانه‌ویت ناره‌زایی و توره‌بوونی خه‌لك له ناعه‌داله‌تی و كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌ت بقۆزنه‌وه سوار شه‌پۆلی توره‌یی جه‌ماوه‌ر ببن و خویان بكه‌نه پاله‌وانی مه‌یدان ئه‌وهه‌وله‌ش كه‌ئه‌دریت بۆ چاكسازی له‌لایه‌ن چه‌ندكه‌سیكی دلسۆزه‌وه به مه‌به‌ستی ئه‌جندای سیاسی خویان به‌رهه‌مه‌كه‌ی بدرونه‌وه..ئه‌مانه كۆمه‌له قسه‌یه‌ك نین هه‌روا له رقدا له لایه‌نیك و هاوسۆزی بۆ لایه‌نیكی تر ببه‌خشرینه‌وه، چونكه گه‌ر چاویك به‌رابوردووی ئه‌و كه‌سانه‌دا بگیرینه‌وه كه ئه‌مرۆ شه‌رمه‌شقی ئۆپۆزسیون و گورانكارین ئه‌وا زۆر شتمان بۆ روون ئه‌بیته‌وه، ، دیاره من لیره‌دا زۆرتر قسه له سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گوران ده‌كه‌م نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌لویستی ئه‌وانی تر له‌مان جدیتر بووبیت به‌لكو له به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رانی گوران زیاتر خۆیان به پیشه‌نگی چاكسازی و گورانكاری ده‌زانن زیاتر خۆیان به پاریزه‌ری مافه‌كانی گه‌ل ده‌زانن به‌لكو له هه‌ندی كاتدا ته‌نها خویان به ئۆپۆزسیونی راسته‌قینه ده‌زانن و ئه‌وانی تر به ترسنۆك ناو ده‌به ن و گه‌ر له به‌ر پته‌و كردن وبه‌كارهینانی ئه‌وان نه‌بیت بۆ به‌هیز كردن و قه‌ره‌بالغكردنی به‌ره‌كه هه‌ر پرسیشیان پێناكه‌ن..با ئیمه‌ش له‌ورانگه‌یه‌وه بدویین.
وه‌كو ووتم میژووی كۆن و نوییان باشترین به‌لگه‌یه كه ئه‌و هه‌ڤالانه چۆن به‌شداری چالاكیان هه‌بوو له دووبه‌ره‌كی و په‌كخستنی كاروانی سه‌ربه‌ستی و چاكسازی به‌لام من لیره‌دا باسی میژووی كۆنیان ناكه‌م نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌رم وابیت كه ئه‌م قۆناغه‌ی ئیستایان دابراوه له میژووه‌كه‌یان به‌لكو له‌به‌ر دوو هۆ:
یه‌كه‌م: باسكردنی ئه‌وه بابه‌ته كاتیكی زۆری ئه‌ویت كه ره‌نگه نه‌ك ئه‌م كورته نوسینه ده‌ره‌قه‌تی نه‌یه‌ت به‌لكو پیویستی به كتیبی قه‌باره گه‌وره هه‌بیت.
دووه‌م: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هیشتا هه‌ندی كه‌س پیی وایه كه ئه‌مانه‌ی ئیستا ئه‌وانه‌ی دوێنی نین و گوڕاون! قسه كردن له رابووردوو كای كۆن به‌با كردنه‌و خزمه‌ت به‌ئیستامان ناكات - به‌لی قبولمانه -..
بۆیه من لیره‌دا هه‌ندی سه‌رنج ئه‌خه‌مه روو كه ئۆپۆزسیون بوون مه‌سۆلیه‌ت وئیلتزامیان مێداقیه‌تیان ئه‌خاته ژیر پرسیاره‌وه.
هیوادارم كه له سه‌ر له‌به‌ریدا هه‌له‌بم به‌لام رووداوه‌كان بۆخۆیان ئه‌دوین..
1- كاتیك دینه سه‌ر ره‌خنه گرتن له حكومه‌ت میژووی 20 سالی له 91 ه‌وه تا ئیستا بۆحیساب ده‌كه‌ن و هه‌موو ئه‌و نه‌گبه‌تی و ده‌رده‌سه‌ریه‌ی به‌سه‌رماندا هاتووه له شه‌ری براكوژی و گرانی و نا عه‌داله‌تی وداكیر كردنی داموده‌زگای حكومه‌ت...هتد.ئه‌خه‌نه ئه‌ستۆی ئه‌و دوو حیزبه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان له 91 ه‌وه ئالای به‌رگری له مافی هاولاتیان به‌رزكردۆته‌وه، ئه‌وه‌یان له‌بیر ئه‌چێت كه ئه‌وانیش هه‌تا دووسال پیش ئیستا له كادر‌و به‌رپرسه سه‌ره‌كییه‌كانی یه‌كیك له‌و دوو حزبه بوون له و خراپانه‌دا به‌شدارن، به‌لام ئه‌وان ئیستا وا خۆیان وینا ئه‌كه‌ن كه تۆبه‌یان كردووه و عفی الله عما سلف به‌لام بۆجاریكیش گه‌ر به‌رواله‌تیش بیت نه‌هاتن داوای لیبوردن له‌و گه‌له بكه‌ن له‌به‌شداربوونیان بۆ ماوه 18 سال – بیگومان دوای راپه‌رین ئه‌لیم – له‌حیزب و حكومه‌تیكی گه‌نده‌ل و قۆرخكاردا وه‌ك خۆیان ده‌لین..
2- نا ئیلتزامی و خۆدزینه‌وه له به‌رپرسیاریتی خۆ نه‌زان كردن له رووداوه‌كان خه‌لك به‌گێل زانین كه ئه‌مه‌ش له یه‌كه‌م رۆژی خۆپیشاندانه‌كاندا ده‌ركه‌وت..له‌كاتیكدا تۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆزژو مانگ خه‌لك ئاماده‌ئه‌كه‌یت بۆ خۆپیشاندان له ریگه‌ی ئیعلامه‌وه تا ئه‌وپه‌ری توانا خه‌لك بێئومید ئه‌كه‌ی له چاكسازی، پرۆژه‌یه‌كی حه‌وت خالی ئه‌خه‌یته روو كه ده‌ركه‌وت ته‌نها دوانیان مه‌به‌سته ئه‌گینا له‌گه‌ل ئه‌وانی تر ناته‌باده‌بن، له كاتیكدا كه خه‌لك ده‌زانن و له گرته ڤیدیوییه‌كانیشدا دیاره لایه‌نگرانی ئیوه‌ی تێدایه هه‌ندی ئاماده‌كاریتریش كه خه‌لك باسی ده‌كه‌ن له ئاماده كردنی كه‌ره‌سه‌ی توندوتیژی –خوا پیم نه‌گری- خزانه نیو ریزی خۆپیشانده‌رانه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی ویستان له‌گه‌ل گروپی هاواری خه‌لكدا بیكه‌ن كه بریار بوو بۆ دابین كردنی كاره‌با بیكه‌ن، به‌لام ئه‌وان زووپییانزانی و بریاریان دا خۆپیشاندانه‌كه نه‌كه‌ن تا داوای خه‌لك بۆ مه‌رامی سیاسی نه‌قۆزریته‌وه، ئه‌مجا دواجار به‌یانه 7 خالیه‌كه‌تان ده‌ركرد كه‌هه‌ر كه‌س شاره‌زای جۆری نوسین و خگابی كه‌سه‌كان بیت ده‌زانیت كی نووسیویه.
كه‌چی له‌گه‌ل ته‌قاندنی یه‌كه‌م فیشه‌ك له خۆپیشاندانه‌كان خۆتان نه‌ناس ده‌كه‌ن و به گیره شیوینیان ده‌زانن و پاكانه ده‌كه‌ن نه‌با به توهمه‌ی تحریچ بۆ پشیوی بدرینه دادگا...به‌لام كاتیك وه‌زعه‌كه هه‌ندیك هیور بویه‌وه و ته‌قه‌كردن نه‌ما وه‌ك ووده ووده خۆتان كه‌شف كردوو كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانتان له‌خۆپیشاندانه‌كانا ده‌ركه‌ون..
3- ئیستغلال كردن و به‌لاریدا بردنی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری بۆ مه‌به‌ستیكی سیاسی وه‌ك له یه‌كه‌م رۆژو رۆژانی دواتر له سلیمانی و شارۆچكه‌كاندا روویدا، وه‌ك ده‌زانین خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ره‌تادا له‌به‌ر سه‌را داوای كاره‌باو خزمه‌تگوزاریان ده‌كردوو له كاتی دیاریكراوی خۆیدا كۆتاییان پیهینا، ئه‌دی خیر بوو دواتر ریره‌وه‌كه گۆردرا بۆ به‌رده‌م لقی چوار‌و به‌رد باران كردن تا ته‌قه و كوژراو‌و برینداری لیكه‌وته‌وه ئه‌مه‌ش له‌رۆژانی دواتر له شارۆچكه‌كان دووباره بویه‌وه – من لیره‌دا دیفاع له پارتی ناكه‌م ئه‌وه باسیكی تره – به‌لام پرسیار ده‌كه‌م بۆ وایلیهات؟؟ له كاتیكدا خه‌لك به‌قه‌د ئه‌وه ژیره بزانی داخوازیه‌كانی خزمه‌تگوزاری لای كی ئه‌بیت كه بیگومان لقی چوار نییه..ئایا بۆچی داواكاری خۆپیشانده‌ران وورده ورده زیادی كرد‌و به قودره‌تی قادر بوو به برۆخی برۆخی و هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت ئایا ئه‌مه ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی ئیوه نییه؟؟
ئایا ئه‌مه تفعیلكردنی قسه‌كانی نه‌وشیروان نییه كه‌له‌سه‌ر ته‌له‌فزیونوكه‌یان ده‌یوت: داواكاری خه‌لك سه‌ره‌تا داوای خزمه‌ت گوزاری ساده‌یه‌و دواتر هه‌ندی ئیێلاحات و دواتر داوای چاكسازی یا هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی كۆی سیسته‌می سیاسی؟؟
4- كاتیك باس له مێداقیه‌ت و چه‌واشه كاری له راگه‌یاندندا ده‌كریت خۆیان به سه‌رچاوه‌ی راستگۆیی و به‌رامبه‌ر به چه‌واشه كار له‌قه‌له‌م ئه‌ده‌ن كه‌چی خۆیان هه‌مان سیاسه‌ت به‌كار ئه‌هینن نمونه‌ش زۆره ئه‌مانه هه‌ندیكیه‌تی:
- دوای رووداوه‌كانی 17ی شوباگ هیزیك له هه‌ولیره‌وه به‌ریكه‌وت ئه‌مان وتیان پارتی هیزی هیناوه‌ته سه‌رمان هاتونه‌ته سلیمانی
كه‌چی دواتر ده‌ركه‌وت هیزه‌كه ته‌نها هی پارتی نییه‌و هیزیزیره‌ڤانیه‌و به ئه‌مری حكومه‌ت هاتووه نه‌شهاتوه‌ته سلیمانی و له
ده‌ره‌وه‌ی شاره و دواتریش گه‌رایه‌وه..
- هه‌ر یه‌كه‌م رۆژ وتیان باره‌گاكه‌مان له دهوك سوتاوو تالان كراوه كه‌چی دواتر ده‌ركه‌وت ووانیه ئه‌مانیش بیده‌نگیان لی كرد.
ئه‌گینا وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ولیر تائیسته‌ش باسیان ئه‌كرد.
- وتیان روژی جومعه باره‌گای پاریزگار له هه‌ولیر سوتینراوه له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه كه‌چی نه‌ك وانه‌بوو خۆپیشاندانیش
نه‌كرابوو به‌لكو ئاهه‌نگی پشتكیریان ئه‌كرد..
- له‌ریی ئیعلامه‌وه زۆر هه‌ولیان دا 5 ی ئازار بكه‌نه خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری نه‌ك هه‌ر وانه‌بوو به‌لكو ئه‌و رۆژه و
رۆژی دواتریش من خۆم چوومه بازار دوكان و بازار زۆر له‌رۆژان زیاتر هه‌بوو خۆپیشانده‌رانیش له رۆژان كه‌متر بوون كه‌چی
ئه‌وان نه‌ك بۆ رای گشتی ئه‌م وینانه‌یان پیشان نه‌دا به‌لكو هه‌رئیهمالیان كردوو ته‌نها ته‌ركیزیان له‌سه‌ر خۆپیشانده‌رانی
پیشه‌وه بوو..
- په‌رله‌مانتاریكی به‌ریزی سه‌ربه‌وان له هۆلی په‌رله‌مان و له به‌رچاوی هه‌موان ئه‌لیت له هه‌ولیر قه‌تل وعام كراوه پیكه‌نینیشی دی وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌نها ته‌له‌فیزیۆنه‌كه‌ی ئه‌وان هه‌بی و خه‌لك بی ئاگا‌و له‌گویی گادا خه‌وتبی له‌كاتیكدا یه‌ك فیشه‌ك نه‌ته‌قیوه‌و كه‌سیكیش بریندار نه‌بووه..ئه‌مانه‌و چه‌ندینی تر..ئایا ئه‌م چه‌واشه‌كاریو خۆلكردنه چاوی خه‌لكه له پای چی..؟؟
5- كاتیك باس له سه‌روه‌ری یاسا ده‌كریت خۆیان به داكۆكیكار له یاسا وێنا ده‌كه‌ن و خه‌می گه‌وره‌یانه به‌لام بۆ خۆیان به‌رۆژی روون بی حیساب كردن بۆ هیچ لایه‌نیكی په‌یوه‌ندیدار 3 ئه‌ندام په‌رله‌مانیان حه‌ره‌می زانكو ده‌شكینن و خوینداران هان ئه‌ده‌ن بۆ خۆپیشاندان له كاتیكدا ئه‌و ماوه‌یه‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانكو داینابوو ته‌واو بوو بوو، دواجار پاساویان ئه‌وه‌یه كه ئه‌مانه خۆیان
مامۆستای زانكۆ بوون...به‌لی وابوون به‌لام ئیستا مامۆستا نین و ئه‌ندام په‌رله‌مانن خۆ ئه‌مانه نه‌هاتوون له‌سه‌ر بابه‌تیك محازه‌ره‌یه‌ك بلینه‌وه ته‌نانه‌ت گه‌ر واش بیت ده‌بیت رزامه‌ندی زانكۆیان هه‌بیت، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وپاساوه راست بیت ئه‌وا هه‌ركه‌سیك ماوه‌یه‌ك له زانكۆیه‌كا وانه‌ی وته‌وه ئیتر ئه‌توانی بیكاته كاروان سه‌راو هه‌كاتیك ویستی بچیته ژوره‌وه و حساب بۆ كه‌سیش نه‌كات چی بویت بیلیت و بیكات، ئه‌مه بۆ مامۆستاكانی زه‌مانی به‌عسیش هه‌ر راسته گه‌ر وابیت زانكۆ ئه‌بیته چ مه‌زادخانه‌یه‌ك؟؟
- په‌رله‌مانتار بۆ داواكردنی دانیشتنی نائاسایی ئیمزای هاوریكه‌ی ده‌كات كه هه‌ر له ولاتدا نه‌بووه ئه‌مه‌ش به‌تزویر حساب ده‌كری دواتر كابرا ده‌لیت به‌تلفون توكیلم كردوه، ئافه‌رم په‌رله‌مانتار نه‌زانی كه توكیل به ریگه‌ی یاسایی و كاتب عدل ئه‌كری نه‌ك به‌تلفون، كاكه ئه‌مه په‌رله‌مانه نه‌ك نانه‌واخانه سه‌ره بۆ یه‌كتر بگرن، گه‌ر وابیت یه‌كیكتان بین بۆ په‌رله‌مان و ئیمزا بۆ هه‌موتان بكات خۆ هه‌موتان یه‌ك قسه‌تان هه‌یه‌و هه‌ندی جار عیباره‌ته‌كانیش دووباره‌ن..
6 – داواكردنی مه‌رجی ته‌عجیزی و ناواقعی كه خۆشیان ده‌زانن جیبه‌جی ناكریت به‌لكو مه‌به‌ستی تر هه‌یه.
7- ئیلتزام نه‌كردن به‌وشتانه‌ی كه له‌گه‌ل ئۆپۆزسیونه‌كانی تر له‌سه‌ری ریكده‌كه‌ون و په‌شیمان بوونه‌وه.
8 -سوربون له‌سه‌ر مه‌رجی خۆ‌و قبول نه‌كردنی هیچ شتیكی مقابل ئه‌گه‌ر باشیش بیت ئه‌مه‌ش به‌هیچ جۆری له‌گه‌ل سیاسه‌تی
پیكه‌وه ژیان یه‌ك ناگریته‌وه..
خوینه‌ری به‌ریز خۆت حه‌كه‌م به ئه‌م سیفه‌تانه هی ئۆپۆزسیونیكی كارا‌و جدیه كه بیه‌ویت ولات به‌ره‌و چاكسازی به‌رێت؟؟؟
تیبینی: 3 خالی دوایم زۆر به‌كورتی ئاماژه پیدا چونكه هه‌ریه‌كیان زۆر هه‌لده‌كریت و بابه‌ته‌كه دریژ ئه‌كاته‌وه بۆیه ئه‌توانی بلییت ئه‌م بابه‌ته ماویه‌تی جا له‌ژیر هه مان ناونیشان یا یه‌كیكی تر.جاریكی تر دیمه‌وه سه‌ری
ئاوات رسول
7-3-2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
