ماوه‌یه‌كه به‌ناو نوسه‌ر و رووناكبیر فاروق ره‌فیق ئه‌و به‌رده‌ركی سه‌رایه‌ی به‌رنه‌داوه و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه وه‌ك پاڵه‌وانێكی دژ به گه‌نده‌ڵی خۆی بناسێنی و خۆی له‌م خه‌ڵكه بكاته پاڵه‌وانی پاك، كه له‌راستیدا ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك باكگراوندی پڕ له گه‌نده‌ڵی و بێوه‌فایی بۆ ره‌فیق و هاوڕێكانی بزانێت تێده‌گات كه ناوبراو شێره به‌فرینه‌یه‌كه و دووای بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌ڵگه و دیكۆمینت له‌سه‌ری، ئه‌و شێره به‌فرینه‌یه‌ش ده‌توێته‌وه و ده‌بی به هه‌ڵم.
فاروق ره‌فیق كه خانه‌ی حیكمه‌تی دامه‌زراند و میزانیه‌یه‌كی خه‌یاڵی له حكومه‌ت و له یه‌كێتی و پارتی وه‌رده‌گرت ئه‌و كاته ئه‌و دوو حزبه و ئه‌و حكومه‌ته زۆر شه‌رعی و خه‌باتگێڕ بوون، به‌ڵام كه بڕیارێ:ی هه‌مه‌لایه‌نه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ده‌رچوو له‌باره‌ی میزانیه‌ی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كه به پێی كاره‌كانیان پاره‌یان پێبدرێت و بچنه ژێر چاودێری ره‌قابه‌ی مالیه‌وه كه ئه‌و بڕیاره خانه‌ی حیكمه‌تیشی ده‌گرته‌وه ئه‌ویش به‌و ره‌قابه‌یه رازی نه‌بوو و حكومه‌تیش بی حساب و كتاب بودجه‌كه‌ی نه‌دایه.
به پێی ئه‌و زانیاریه باوه‌ڕپێكراوانه‌ی له سه‌رچاوه فه‌رمیه‌كانه‌وه بیستوومه كه به‌نیازن له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بڵاوی بكه‌نه‌وه، جه‌نابی ئه‌نتی گه‌نده‌ڵ كاك فاروق ره‌فیقی پاك زاده، به سه‌دان ملیۆن دیناری وه‌رگرتووه و تا ئێستا ته‌سویه‌ی كۆتایی نه‌داوه‌ته‌وه به شوێنی په‌یوه‌ندیدار.ئیتر یه‌كێك له‌و روناكبیره ئۆپۆزیسیۆن و ئه‌نتی گه‌نده‌ڵی و شێری به‌رده‌ركی سه‌را به‌و پاشه‌ڵه پیسه‌یه‌وه چۆن ده‌توانێت رابه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك بكات؟ ئایا ئه‌وانه‌ی به قسه‌ی فاروق ره‌فیقێك ده‌ڕژێنه سه‌ر جاده و شه‌قامه‌كان فاروق ره‌فیق ده‌ناسن؟ فاروقی پاكزاده، ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی پارووی چه‌وری له ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرت بی ده‌نگ بوو، به‌ڵام كه پاره‌ی مفتی بی حساب و كتابی لی بڕا خۆی كرده پاڵه‌وه‌ان.ئیتر ئه‌وه‌ی گرنگه هه‌م خوێنه‌ران و هه‌م فاروقیش بزانێت كه پاڵه‌وانی گه‌نده‌ڵ فاروق ره‌فیقه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
