
ئه‌نجومه‌نی باڵای کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان، هه‌موو ئه‌ندامانی خۆی ئاگادار ده‌کاته‌وه که سبه‌ینێ 7-3-2011 بیسته‌مین ساڵیادی ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی شاری سلێمانییه. به‌م بۆنه‌یه‌وه سبه‌ینی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ئاهه‌نگ ده‌گێڕن، هیوادارین پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان، که‌سانی ڕۆژی سه‌ختی خه‌بات و دروستکه‌ری ئه‌م ئازادی و سه‌ربه‌خۆییه، هاوکات به‌شداری ئه‌م ئاهه‌نگه بکه‌ن و کاتژمێری 2 پاشنیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان له شه‌قامی سالم نزیک مه‌ڵبه‌ندی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، ئاماده‌بن بۆ یادکردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژه مێژوویی و پیروزه.
له‌گه‌ڵ ڕێزماندا
ئه‌نجومه‌نی باڵای کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی کوردستان
