داخوازیەکانی کۆمەلانی خەلکی کوردستان تەنها داوای گۆڕینی دەسەلاتە !! ... دانا بەهادین

هەر لە سەرەتای سەر هەلدان و هاتنە مەیدانی کۆمەلانی خەلکی کوردستان دژی ئەو دەسلاتە گەندەل و مندال کوژە.دەستیان کردوە بە پیلان گێری جۆراو جۆر بۆ ئەوەی بتوانن بەر بەم شەپۆلە خۆپیشاندانانە و نارەزایەتیانەی کۆمەلانی خەلکی کوردستان بگرن.

سیناریۆیەکان سەرەتا بەوە دەستی پێکرد.ئاسایش و پۆلیسی سەر بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.ڕایان گەیاند کە ٢ تیرۆرست سەر بە تاقمی ئەنسار ئیسلام دزەیان کردوە لە حدودەکانی ئێرانەوە بۆ ناو هەرێـمی کوردستان.بە نیازن لە ناو خۆپیشاندانەکانی شاری سلیمانی خۆیان بتەقێنەوە.

دوای ئەمە دیسانەوە ئاسایشی سلیمانی ڕایگەیاند کەوا گروپێکی تر سەربە هەمان تاقمی ئەنسار ئیسلام کە لە 5 کەس پێك هاتوە بەرەو شاری سلیمانی هاتون بەلام کەوتنە ناو کەمینی هێزەکانی دژە تیرۆر لە دەورو بەری شاری سلیمانی کە پێم وایە زۆر کەس لە شاشەی کوردسات و گەلی کوردستان ئەو دیمەنەی دی کە لە هەردوو کەنالەکە وەشاندیان.کە   دیارە هەردوو کەنالەکەش سەر بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە.

سیناریۆیەکی تر کە هەر لەلایەن دەزگاکانی ئاسایش بەڕێوە چوو.ئەویش دانانەوەی بۆمبی دەنگی بوو کە لە ناو خۆپیشاندانەکان تەقێندرایەوە بۆ ترسان و تۆقاندنی خۆپیشاندەران لە بەر دەرگای سەرای شاری سلیمانی.

ئەمجارەش سەرانی یەکێتی نیشتمانی بەوەوە نەوەستان دەستیان کرد بە گرتنی کەسانی سیاسی و قسەکەری خۆپیشاندەران وەکو کەسایەتی ( نەوزاد بابان) و( موئەیەد احمد) وچەند کادرێکی تری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان.

دیارە ئەو هەول و فیشارانەی یەکێتی هەمووی بۆ ئەوە بوو کە بتوانێت شکست بەو شەپۆلە نارەزایەتیانەی خەلکی شۆڕشگێڕو ڕاپەریوی کوردستان بێنێت.بەلام گەر بێتو تۆزێ ورد تر سەیری بارو دخەکەی ئێستای کوردستان بکەین.ئەوەمان بۆ دەرەکەوێت کەهەولەکانی یەکێتی و دەزگای ئاسایش بەرانبەر بە کۆمەلانی خەلکی نارازی و ئازادی خواز شکستی هێنا.بەلگەش بۆ ئەم قسانە ئەوەیە کە ڕۆژ بە دوای ڕۆژ خۆپیشاندانەکان و توڕەیی کۆمەلانی خەلکی کوردستان زیاتر پەرە دسێنێت و داخوازیەکانی کۆمەلانی خەلک زیاترو ڕۆشن تر دەبێت.

لەلایەکی ترەوە پارتی جگە لەوەی کە خەلکی شاری هەولێری سەرکوت کردوە بە هەرەشەو چاو سور کردنەوە لە خەلک.وە بە پێی ئەو هەوالانەی کە لە خەلکی شاری هەولێر دەبیستین.پارتی ‌هێزیکی زۆری هێناوە بۆ ناو شاری هەولێر و چەکی زۆری بەسەر دۆست و لایانگرانی خۆیدا دابەش کردوە بۆ سەرکوت کردنی خەلکی شاری هەولێر.وە هەروها لقی ٢ی پارتی داواشی لە هەموو ڕێکخراوەکان و ناوچەکانی خۆیان کردوە.کە بە هیچ شێوەیەک نابێت ڕێگا بدەن لە هەولێر خۆپیشاندان بکرێت،

بۆیە ئەو فەزایەی کە ئێستا لە کوردستان وجودی هەیە دەبێت دەسەلات باش لەوە تێ بگات کە فەزایەک نییە بۆ چاك سازیو پاکسازی و خزمەت گوزاری خەلک نەهاتۆتە مەیدان.بەلکو داخوازیەکانی گەنجانی کۆمەلانی خەلکی کوردستان داوای گۆڕینی دەسەلاتە لە هەرێمی کوردستان.کە هەقێکی ڕەوای خەلکی شٶڕشگێری و گەنجانی کوردستانە.هەر وەکو گەنجانی تونس و میسر هاتنە مەیدان و بوێرانە توانیان ٢ گەورە دکتاتۆری زەبەلاع کە چەندین سالە خۆیان سەپاندبو بەسەر خەلکو کۆمەلگایەکەیان لای بەرن وبییانخەنە کەنارەوە.

بۆیە دەبێت مسعود بارزانی چیتر وەکو قەزافی هەڕەشە لە خەلکی کوردستان نەکات و نە لێت ئەوانەی داوای گۆرینی دەسەلات دەکەن گێرە شێوێن و تێکدەرن لە کوردستان جێگایان نابێتەوە.بەراستی زۆر سەیرە کاتێ مسعود بارزانی توڕە دەبێت وا ئەزانێت کوردستان هەموو مولك و مالی ئەوە و خەلکیش میوان یان کرێچی ئەوەن کە بە ئارەزوی خۆی ئەوەی بە دلی ئەوان نەبێت لە کوردستان دەریان بکات.بۆیە من پێم وایە بۆ هیچ کەسێک نیە ئەو هەق بەخۆی بدات و هەڕەشە تەنها لە یەك تاکی کورد بکات.لەبەر ئەوە جەنابی سەرۆک ناکرێت لەسەر بیرو ڕای جیاواز یان ئەوکەسانەی جیاواز لە بیرو باوەڕی ئێوە دەڕواننە مەسەلە سیاسیی و چارەنوسە سازەکانی کوردستان هەرەشەیان لێ بکرێت و مافی هاولاتی بونیان نە بێت لە کوردستان بژین.

بۆیە نە هەرەشەو چاوسورکردنەوەکانی ئێوە وەکو پارتی و.نە پیلانەکانی یەکێتی دژ بە خەلکی شۆڕشگێری کوردستان.ناتوانێت بەر بە داخوازیە ڕەواکانی خەلکی شٶڕشگێری کوردستان بگرێت.

لایەنێکی تری ئەم باسە کە زۆر پێویستە باسی بکەین.ئەویش لایەنی ئۆپۆزسۆنە.لە هەموو دنیا مانایەکی تایبەت و خسوسیاتی خۆی هەیە.بە تەنها لە کوردستانەکەی ئێمە نەبێت کۆمەلێ لایەنی سیاسی هەن کە تا ئێستا یەك نوزەیان لێوە نە هاتووە کە چی ئێستا هاتون خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن دەزانن.

من تێناگەم کاتێ ئەو لایەنانەی وەکو گۆڕان و یەکگرتوی ئیسلامی وکۆمەلی ئیسلامی شەریک و برابەش بونە لە حکومەت و پەرلەمانەکەی پارتی و یەکێتی.بۆیە دەبێت شەپۆل و نارەزایەتییەی گەنجان و خەلکی شۆڕشگێڕی کوردستان ئەو لایەنانە لە بیر نەکەن کەناریان بخەن و چیتر ڕێگا نەدەن یاری بە چارەنوسیان بکەن.

هەر لە بەر ئەوە کاتێک دەبینین شەپۆل و نارەزایەتی خەلک هەر دێت و پەرە دەسێنێت .ئەرکی چینی کرێکارو زەحمەتکێشان و ئازادی خوازان و یەکسانی خوازانە.پەرچەمی ئەم هاتنە مەیدانەی خەلکی شۆڕشگێری کوردستان بە دەستەوە بگرنو پێشرەویان بکەن بۆ بە دی هێنانی کۆمەلگایەکی مەدەنی و ئازادو یەکسان و خۆش گوزەران.کە هەموو لایەنێک و تاکێکی کۆمەلگا بتوانن ئازادانە تەحبیر لە بیرو بۆ چونی خۆیان بکەن.

٣- ٣- ٢٠١١

دانا بەهادین

 This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.  


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.