سه‌رۆكى تونسی له‌ساته‌كانى پێش ئاوابونیدا دوو له رِاوێژكاره هه‌ره‌نزیكه‌كانى ده‌ركرد به‌و بیانووه‌ى ئه‌وان و رِاپۆرته‌كانیان له خشته‌یان بردووه‌و به جۆرێكى دیكه‌ى نارِاست رِه‌وشى ولاَتیان پێ گه‌یاندوه" هه‌ر ئه‌وانیش هێڵه گشتیه‌كانی چۆنیه‌تى به‌رده‌وامبونى سیاسه‌تى كاروباریان خستۆته پێش چاو..!!، حیسام به‌دراویش كه پاش ئه‌حمه‌د عیز كرا به ئه‌میندارى گشتى حیزبه‌كه‌ى موباره‌ك" پێش ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى وتى زۆرم به سه‌رۆك وتووه له رِاپۆرته‌كانه‌وه له شه‌قام نه‌رِوانێت و خۆى دابه‌زێت له‌نزیكه‌وه گوێ له داخوازیه‌كانى خه‌ڵك بگرێت، ئه‌وه‌ى كه سه‌ركرده‌و سه‌رۆكه‌كان له چاوى رِاپۆرته‌كانه‌وه له رِه‌وش و گوزه‌ران ده‌رِوانن و له‌برى ئه‌وه له نزیكه‌وه خۆیان ئاگاداربن كێشه‌یه‌كه سه‌رچاوه‌ى زۆركێشه...!
گرفته‌كه ئه‌وه‌یه رِاپۆرته‌كان ته‌نیا به ده‌رى بازنه‌ى ته‌سك و له ژووره‌كانى حیزبى سه‌رۆكه‌وه ده‌نوسرێت و گوزه‌رده‌كات، رِاپۆرت نوسه‌كانیش هه‌ر موریده‌كانى حیزب و به‌رده‌وامیش ئه‌و ده‌ستانه ده‌یخاته به‌رده‌م سه‌رۆك به‌رژه‌وه‌ندى گه‌وره له هه‌ڵپه‌رِاندنی سه‌رۆك ده‌ست ده‌خه‌ن...ته‌واوى رِاپۆرته‌كانیش به‌رده‌وام جگه له‌پێش و پاش خستنى خاڵه‌كانى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه خه‌ڵك هه‌موو گۆرانى به بالاَى خاوه‌ن شكۆدا ده‌ڵێنه‌وه‌و هه‌موو تێر و پرِن و كه‌س نیه موچه‌ى ته‌واوى بژێوى نه‌بێت و تاقه ماڵێك له مه‌مله‌كه‌تدا نیه خاوه‌ن خانووى خۆى نه‌بێت، گشت خه‌ڵكیش به ئازادى دێن و ده‌چن وده‌خه‌ون!!له كۆتایى رِاپۆرته‌كه‌شدا ئه‌وه دووباره ده‌كه‌نه‌وه پێویسته سه‌رۆك له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته حه‌كیمانه‌یه به‌رده‌وامبێت چونكه ولاَتانى دوور و نزیكیش زۆر تامه‌زرۆن سوود له ئه‌زمونى پرِ به‌ره‌كه‌تمان وه‌ربگرن! هه‌ربه به‌ره‌كه‌تى ئه‌و رِاپۆرتانه‌وه دواتر سه‌رۆك له ده‌ركه‌وتنه‌كانیدا بسكه‌ى سمێڵى دێت و خه‌نى و مورتاح له دنیایه‌كى وه‌همه‌وه وته‌كانى به نرخى گه‌وهه‌ر په‌خش ده‌كات " ئه‌و وتانه‌ى جه‌ماوه‌ر لێى حاڵى نابن..!
پێویسته ئه‌وه بیربێنینه‌وه ئه‌م ستایله سه‌رۆكانه هى دنیاى هه‌یمه‌نه‌ى یه‌ك حیزبى و ئه‌وه‌ى پێى ده‌ڵێن حیزبى قائیده، ستایلى دنیاى نادیموكراسى و دیكتاتۆریه‌ته...ئه‌گینا ئه‌و ولاَتانه‌ى ده‌زگاو جومگه‌كانى دامه‌زراوه‌یى و پێك هاته‌یه‌كى دادوه‌رانه‌یه سه‌رۆكه‌كه‌یشى هى هه‌موانه‌و به هه‌موو رِێگاكانى - زیاد له نیسبه - رِاسته‌قینه ده‌زانێت چى ده‌گوزه‌رێت و پێویسته چى بكرێت..هه‌رنا ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه‌و رِێگه چۆڵ ده‌كات بۆ گورِێكى دى و توانایه‌كى دى...به‌لاَم سه‌رۆكى رِاپۆرت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نیازیه‌تى تا قیامه‌ت هه‌ر سه‌رۆكبێت شتێكى تر ده‌كات..!
رِێچكه‌ى پشت به‌ستن به رِاپۆرت گه‌لێك كۆنه...هى ئه‌و كاتانه‌یه وه‌سیله‌كانى رِاگه‌یاندن بونى نه‌بوو، ته‌نیا په‌نجه‌ریه‌ك بۆ به‌ئاگابوونى سه‌رۆك چاوى ده‌زگا تایبه‌تیه‌كانى بوو "ئه‌ڵبه‌ت سه‌رۆكى وه‌همه‌كان، به‌لاَم هه‌رئه‌و سه‌رده‌مه‌ش و له‌وه‌ش كۆنتر ده‌سه‌لاَت و سه‌رۆكى خه‌ڵك به رِاپۆرت و چاوه كزه‌كان دانه‌ده‌كه‌وت...به‌ڵكو خۆى له كوچه‌و كۆلاَنه‌كان ده‌سورِایه‌وه..ده‌چووه‌لاى پیره شوانێكى ئه‌و بیابانه..وه‌خت و ناوه‌ختى به‌كار ده‌هێنا بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر و دروستتر بزانێت بار و گوزه‌ران چۆنه، به‌لاَم له ئێستادا به بونى ئه‌و هه‌موو ده‌زگا زه‌به‌لاحانه‌ى رِاگه‌یاندنى بیستراو و بینراوه‌وه سه‌رۆك زۆر ئاسان ده‌توانێت ئاگاى له حاڵ و ئه‌حواڵى میلله‌تبێت " له ساته وه‌ختێكدا هه‌موو جولاَنه‌وه‌كانى شه‌قام له رِۆژنامه‌ورِادیۆو تیڤیه‌كانه‌وه بلاَو ده‌كرێته‌وه، به‌لاَم دیسان له سه‌رده‌مى زۆرى رِاگه‌یاندنه‌كانیشدا گرفتێكى دى هه‌یه " سه‌رۆك ته‌نیا سه‌یرى كه‌ناڵه‌كانى حیزبه‌كه‌ى خۆى ده‌كات..!، به جۆرێكى تر دیسانه‌وه سه‌رۆك په‌نا ده‌باته‌وه به‌ر رِاپۆرت...ئیتر كه‌ناڵه تایبه‌تیه‌كانى حیزبى حاكمیش ته‌نیا عه‌یینه‌ى سه‌ربه‌خۆیان ده‌گرێت و ته‌نیا ته‌لاره به‌رزه‌كانى كۆمپانیا‌و به‌رپرسه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى حیزب وێنه ده‌گرێت، پاشان له ئێواره په‌مه‌ییه‌كاندا ده‌یخه‌نه به‌ر دیده‌و هه‌ستى سه‌رۆك و پێى ده‌ڵێن ئه‌وه وته‌ى هه‌موو هاوولاَتیانه‌و هه‌ر تاكێكى میلله‌تیش خاوه‌نى یه‌كێك له‌و ته‌لار و باڵه خانه چوار ئه‌ستێره‌و پێنج ئه‌ستێرانه‌یه! ئینجا كه خه‌ڵك ئاوا خه‌نى و خۆشیانه لێده له گۆرانى و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز و نۆشیكه پێكى سه‌رۆكایه‌تى كارامه‌و لێزان...سه‌رۆك هه‌ڵپه‌رِه!!، نه‌وه‌ك سه‌رۆك جار‌و بار لێى تێك بچێت و هه‌ستى به‌ر كه‌ناڵێكى تر بكه‌وێت - ئه‌گه‌ر هه‌بوو – پێویسته رِاوێژكاره تایبه‌تیه‌كانى حیزب ئه‌وه له سه‌رۆك حاڵى بكه‌ن ده‌ستى ده‌ره‌كى و لایه‌نى هه‌ل په‌رست و هه‌ندێك كه‌س هه‌ن چاویان به باشى و پێش كه‌وتنماندا هه‌ڵنایه‌ت و به پاڵنانى ولاَتانى ناحه‌ز به‌رده‌وامن له بلاَوكردنه‌وه‌ى نا رِاستى وبوختان...ئه‌بێ سه‌رۆك له‌وه دڵنیابێت زۆرینه‌ى زۆرى خه‌ڵك له‌گه‌ڵ حیزبدان و به ماڵ و گیان خۆیان به‌خت ده‌كه‌ن بۆ ساتێكى سه‌لامه‌تى سه‌رۆك...ئه‌م دڵنیاكردنه‌وانه‌ش جارێكى تر له ته‌كیه‌كانى حیزبه‌وه به رِاپۆرت ده‌خرێته‌وه به‌رده‌ستى سه‌رۆك!!! ئیدى رِاپۆرته‌كان هه‌ربه‌رده‌وام ده‌بن و گۆرانیه‌كانى بازنه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى ده‌ورى سه‌رۆكیش به‌رِیتمه خێراكانیان هێنده سه‌رۆك هه‌ڵده‌په‌رِێنن به‌رز به‌رزى ده‌كه‌نه‌وه تا ته‌وقى سه‌رى ده‌كێشن به زه‌ویدا..!
سیروان محمد گه‌نجانى
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
