
جه‌ماوه‌ری گه‌لی کوردستانی ئازاد..!
لاوان و خوێندکاران و ژنان و کاسبکاران و کرێکاران و جوتياران و رۆشنبيرانی شۆڕشگێڕ..!
له‌م رۆژانه‌دا جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان يادی راپه‌ڕينه شکۆداره‌که‌ی ئاداری 91ده‌کاته‌وه.له‌م مانگی ئادارو نه‌ورۆزه‌دا که پڕه له بيره‌وه‌ريی خه‌بات و به‌رخۆدان له‌دژی چه‌وسێنه‌ره ديکتاتۆره‌کانی رژێمی گۆڕکراو که هه‌ر له‌م مانگه‌دا هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌کانی ديکه‌ی کوردستانيان به چه‌کی کيميايی قه‌ده‌غه‌کراو، بۆمبۆردومان کرد‌و، ده‌يان و سه‌دان تاوانيان له‌دژی گه‌له راپه‌ڕيوه‌که‌مان ئه‌نجام دا.
له رۆژی يه‌که‌می مانگی نه‌ورۆزدا که رێکه‌وتی 21ی ئادارده‌کات، گه‌له‌که‌مان له سه‌رانسه‌ری کوردستانی دابه‌شکراودا چه‌ژنی ساڵی نوێ و جه‌ژنی ئازادی ئاهه‌نگده‌گێڕێت و، ره‌مزو نيشانه‌ی مانه‌وه‌و سه‌رکه‌وتنی گه‌له‌که‌مانه.
ئێمه به‌مبۆنه‌يه‌وه پيرۆزبايی له ته‌واوی نه‌ته‌وه به‌شمه‌ينه‌ت و چه‌وساوه که‌مان ده‌که‌ين و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌که‌ينه‌وه که له ناوه‌ڕاستی مانگی شوباته‌وه تا ئێستا خۆپيشاندانی جه‌ماوه‌ری له سلێمانی و هه‌ندێک ناوچه‌ی کوردستان درێژه‌ی هه‌يه، زۆربه‌ی داخوازيی و دروشمه‌کانی خۆ پيشاندانه‌کان راست و دروست و ره‌وان و هاوپه‌يوه‌ندن له‌گه‌ڵ ژيان و گوزه‌رانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و به‌تايبه‌تی لاوان و چينه هه‌ژارو که‌مده‌رامه‌ته‌کان.
يه‌کێک له هۆکاره‌کانی ئه‌م خۆپيشاندانه‌و هاتنه سه‌رشه‌قامی خه‌ڵک ئه‌وه‌يه که تائێستا ده‌ستورێک بۆ هه‌رێم بڕيارنه‌دراوه که ئه‌نجامدانی رێفۆرمی ياسايی وکارگێڕی و ئابوری و دارايی و داخوازيی درێژخايه‌نی جه‌ماوه‌ر بڕياربدات.
به‌ڵام به‌داخه‌وه له رۆژی 17ی شوباتداو، له ئه‌نجامی لاوازيی رێکخستنی خۆپيشاندانه‌که‌داو، له ئه‌نجامی ته‌قينه‌وه‌ی رق و کينه‌ی خه‌ڵک و تێکه‌ڵيی ئاشکرای حزب و ده‌سه‌ڵات و، به هه‌ڵه به‌ردبارانی باره‌گای لقی چواری پارتی کرا، که ئه‌مه له ره‌وت و ئامانجی خۆپيشاندانه‌که‌دا نه‌بوو، ئێمه به راشکاوی ده‌ڵێين له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانين په‌لاماری هيچ باره‌گاو دامه‌زراوێکيتر بدرێت، به‌داخيشه‌وه پاسه‌وانه‌کانی لقی چوار به‌گوله وه‌ڵامياندايه‌وه‌و، ئه‌مه‌ش بووه مايه‌ی شه‌هيدبوونی لاوێک و برينداربوونی چه‌ندان که‌س.
هه‌روا له‌ملاو له‌ولاو له ئه‌نجامی خۆپيشاندانه‌که‌دا، کۆمه‌ڵێک هاونيشتيمانی شه‌هيد و ده‌يانيش برينداربوون، که ئێمه هه‌موو ئه‌م په‌لامارانه بۆ سه‌ر خۆپيشانده‌ران ئێدانه‌ده‌که‌ين.
هه‌ندێک لايه‌ن ده‌يانه‌وێ رووداوه‌کان به ئاقارێکدابه‌رن که گوايه ئه‌مه شه‌ڕی خۆيان و ده‌سه‌ڵاته! له‌کاتێکدا راستيی رووداوه‌کان و خۆپيشاندانه‌کان ده‌يسه‌لمێنن که شه‌ڕی جه‌ماوه‌رو ده‌سه‌ڵاته بۆ هێنانه‌ديی ماف و داخوازييه ره‌واکانيان.
يه‌کگرتنی چه‌په‌کانی کوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تای خۆپيشاندانه‌که‌وه به‌شدارو لايه‌نگيری خۆپيشاندانه‌که‌ن، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵکو ئێمه هه‌ميشه له‌گه‌ڵ داخوازييه ره‌واکانی جه‌ماوه‌ردابووين و، چه‌ند ساڵێکه ئێمه‌و چه‌ند لايه‌نێکی ديکه‌ی چه‌پ و زيندانييه سياسييه‌کان و رێکخراوی ديکه سه‌رپه‌رشتی چه‌ندان رێپێوانمان کردووه‌و له به‌رده‌رکی سه‌رای سلێمانی و، له گۆڕه‌پانی ئازادی ناو پارکی ئازاديی سلێمانی سه‌رپه‌رشتی چه‌ندان خۆپيشاندان و کۆبونه‌وه‌و چالاکيمان کردووه‌و داخوازيه‌کانی جه‌ماوه‌رمان راگه‌ياندووه که هه‌رهه‌موويان هاوشێوه‌ی داخوازيه‌کانی ئه‌م خۆپيشاندانانه‌ن.
بۆيه ده‌بێ خۆ دووربخه‌ينه‌وه له دروشم و داخوازيی نابه‌جێی وه‌ک روخاندنی حکومه‌ت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و داوا‌و دروشمی له‌مجۆره که ئه‌مڕۆ کاتی ئه‌وه نييه.
ئێمه پێمانوايه داوا‌و دروشم و مافه‌کانی خۆپيشاندانه‌کان له‌م داواکارييانه‌دا چڕده‌بنه‌وه:
- ده‌ستتێوه‌رنه‌دانی حيزبه‌کان له کارو‌باری حکومه‌تداو، جياکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حيزبه‌کان له ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت.
- به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵکاريی و دادگايی کردنی گه‌نده‌ڵکاران.
- باشکردنی باری گوزه‌ران و ژيانی خه‌ڵک به‌رێگه‌ی: مسۆگه‌رکردنی کاره‌بای فوول و ئاو‌و ئاوه‌ڕۆو رێگه‌وبان و چاودێریکردنی ئه‌م بوارانه‌و بواری نرخی که‌لوپه‌ل و به‌تايبه‌تی خۆراک له بازاڕدا.
- هێنانه‌ديی ژيانێکی زانکۆيی ئازاد‌و ده‌ستێوه‌رنه‌دان له کارو‌باری
زانکۆ‌دا، تا بتوانێ رۆڵێکی کاريگه‌ر له‌ژيانی کۆمه‌ڵ‌دا ببينێت.
- دانانی ده‌رچووانی کولێژه‌کان له‌سه‌ر کار‌و، خولقاندنی هه‌لومه‌رجی ته‌واوکردنی خوێندن له‌ناو وڵات و له‌ده‌ره‌وه‌يدا.- بايه‌خدان به کارو‌باری لاوان و، باشکردنی گوزه‌رانيان و يارمه‌تيدانيان به باربوو پێشه‌کيی هاوسه‌رگيری و دابين‌کردنی شوێنی نيشته‌جێبوون.
- دۆزينه‌وه‌ی هه‌لی کار بۆ بێکاران و، بايه‌خدان به بيمه‌ی کۆمه‌ڵايه‌تی له‌کاتی بێکاريداو له بواره‌کانيتردا.
- زيادکردنی موچه‌ی کارمه‌ندان و خانه‌نشينه‌کان.
- دابه‌شکردنی بوجه‌ی ساڵانه به‌سه‌ر هه‌موو بواره‌کاندا، به‌مه‌رجێک خزمه‌ته کۆمه‌ڵايه‌تييه‌کان و باشکردنی باری ژيان و گوزه‌رانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک پاره‌ی پێويستی له بوجه‌دا بۆ ته‌رخان بکرێت.
- سوودوه‌رگرتن له سامانه‌کانی نه‌وت و گاز‌و سامانه‌کانی ديکه‌ی سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی بۆ به‌رژه‌وه‌نديی گه‌شانه‌وه‌و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و پێشکه‌وتن و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ژيانی خه‌ڵکی کوردستان.
- لێپێچينه‌وه له‌و که‌سانه‌ی ته‌قه‌يان له خۆپيشاندانی ئاشتيانه‌ی جه‌ماوه‌رکردووه‌و بوونه‌ته هۆی کوشتن و بريندارکردنی هاونيشتيمانيان و سزادانيان له‌رێی دادگاوه.
- په‌يڕه‌وکردنی به‌ندی 140 له ده‌ستوری هه‌ميشه‌يی و چاره‌سه‌رکردنی پرسی که‌رکوک و ناوچه‌دابڕاوه‌کان و گێڕانه‌وه‌يان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.
- کاراکردنی په‌رله‌مان و لێپرسينه‌وه‌ی له وه‌زيره‌کان به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی که‌م و کوڕييه‌کان.
- رزگارکردنی دام و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت له ديارده‌ی رۆتين و بيرۆکراسی.
- که‌مکردنه‌وه‌ی باره‌گای حزبه‌کان که زۆريان هيچ پێويستنين.
- هێنانه‌ديی ماف و داخوازييه‌کانی ئه‌و رێکخراوانه‌ی که تا ئێستا به مافه‌کانيان نه‌گه‌يشتوون.به‌نمونه وه‌ک زيندانه سياسييه‌کان وئه‌وانيتر.
- بايه‌خدانی ته‌واو به چه‌مکی دادپه‌روه‌ريی کۆمه‌ڵايه‌تی که زۆربه‌ی بواره‌کان ده‌گرێته‌وه.
له‌ڕاستيدا خۆپيشاندان و مانگرتن ده‌ستکه‌وتێکی بايه‌خداری خه‌باتی جه‌ماوه‌ری گه‌لی کوردستانن و به پێی ياساش ئه‌م مافه ره‌وايه جێگيرکراوه، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری هه‌موو چين و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ بتوانن داخوازييه‌کانی خۆيان رابگه‌يه‌نن و له‌پێناو جێبه‌جێکردنياندا خه‌بات بکه‌ن.
ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داين سندوقه‌کانی هه‌ڵبژاردنی ديموکراتييانه باش‌ترين بڕيارده‌رن بۆ چاره‌سه‌رکردنی گشت کێشه‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌نديی گه‌ل و نيشتيمان.
سه‌رکه‌وتووبن خۆپيشاندانه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌پێناو هێنانه‌دی داخوازييه ره‌واکانياندا.!
يه‌کگرتووبن هيزه چه‌په‌کان و نيشتيمانپه‌روه‌رانی پێشکه‌وتنخواز له‌پێناو کوردستانێکی ئازاد‌و گه‌لێکی به‌ختياردا.!
- پارتی كاری سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
- پارتی چه‌پی كوردستان.
· كۆمه‌ڵێك له‌سه‌ركرده‌و كادره دێرینه‌كانی پێشووی حزبی شیوعی
سه‌ره‌تای ئاداری 2011
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
