كوا ڕەوەندی چوار دەوڵەتەكە...؟ باهیر گلی - بەلجیكا

 

 هەڵبەتە هەموو لایەكمان كۆكین لەسەر دەنگ بەرزكردنەوە و ناڕەزایی دەربڕین لەسەر كەم و كوڕی و كەمتەرخەمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردوستان و بەرپرسانی باڵا لە هەبوونی ئەوناعەدالەتی وگەندەڵییەی باسی لێ دەكرێت و باشووری كوردوستانی گرتۆتەوە .هاوكات لاگیری و پشتگیری خۆمان بۆ هەر بڵندكردنەوەی دەنگێكی هێمنانە دەردەبڕین و بەتوندیش دژی هەموو توندو تیژیەكین سەرچاوەكەی هەركەس و لایەنێك بێت .

 ئەوەی ئیمڕۆ لە كوردوستان بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕوودەدات دەكرێ جەخت لە سەر ئەوە بكرێتەوە كە سنووری ئیداری پارێزگای سلێمانی كەمتەرخەم و ناعەدالەتی گرتۆتەوە كەچی بە پیلان وبە نەخشەیەكی بۆ داڕێژراو پەلاماری بارەگاكانی پارتی دیموكراتی كوردوستان دەدرێت .

 هەرچەندە بزوتنەوەی گۆڕان ویستی لەپشتی پەردەوە دەست بۆ كارێك و كردەیەك بەرێت بێ ئەوەی دەستی بەئاگرەكەوە بنوسێت خۆی دەرباز بكا، بەڵام هەر زوو بە زوو پەردەكەی پشتەوە هەڵدرایەوە و دەستی بە ئاگرەكە كەوت وئاشكرا بوو .پێی وابوو بەعەقڵانیەت كار دەكات بۆیە ڕۆژی 17/02/2011 حاشای لە تەواوی خۆپیشاندەران كرد، ئیمڕۆ پاكانە كردن لە پای چی ؟

 ئیستایش دانی بەهەڵەی ناعەقڵانیەتی خۆیدا ناو هەر وەكو ئەوەی كورد ئەڵێ (سواربوون عەیبێك و دابەزین دوو عەیب )پاشگەز بوونەوە لەوەی كەئەوان بەرین، نەخێر بەری نین لە پیلانەكەو بەشێكن لێی، بۆیە ڕابەرایەتی كردن و

سەرپەرشتی كردنی خۆپیشاندەرانیان جاڕدا، لە كاتێكدا ئەو خۆی دەكا بەخاوەنی ئەو خۆپێشاندانە، كەدەسەڵات و حزبە باڵادەستەكانی دەسەڵات چەندین جار لە ڕێگای تەواوی میدیاكانیانەوە خۆپیشاندانیان بە مافی ڕەوای خەڵك زانی، هەست بە مەغدوریەتی خەڵك دەكەن .

 پاش ئەوە گۆڕان دەستەكەی ئاشكرا بوو كە نەخێر بە تەنها نییە و خەڵكی دیكەیشی لە گەڵە .ئەگەر بەپەلە ڕۆژی یەكەم بەبیر بهێنینەوە دەزانین چی ڕووی دا، تەنانەت چەندین جار ڕاگەیاندنی گۆڕان تاكیدی كردەوە كە نەوشێروان مستەفا كوردوستانی جێ نەهێشتووە و تێكڕا ئاگاداری ئەوەین هەموو نەفی كردنەوەیەكی هەڵهاتن لە خۆیدا تاكید كردنەوەیە .

 ئەم جۆرە شەفافیەت و ئازادییەی گۆڕان بانگەشەی بۆ دەكەن جگە لە چەواشەكاری هیچی دیكە نیە، تەنها و تەنها مەبەستیان جڵەوگرتنی دەسەڵاتە و ئەوكاتەیش قوڕ بەسەر ئازادی ئاخۆ لە چ كونجێكی ئەو نیشتیمانە ئازادەی ئیمڕۆ دەخنكێندرێت .هەرچەندە ئەمە باسی ئێمە نییە نامانەوێت لەسەر بدوێین چونكە زۆری لەسەر گووتراوە و نامانەوێ چەند بارەی بكەینەوە .

 بەڵێ گلەو گازندە هەیە و تەنانەت ئەم حاڵەتە ناو خودی پارتیشی گرتۆتەوە زۆر كادیر هەن ئێستا لەماڵی خۆیان دانیشتوون و خەڵكێكی دیكەی بێ خەبات بە بەرچاویانەوە شوێنەكانیان گرتوون كە ئەمەیش جۆرێكە لە ناعەدالەتی، بەڵام ئەمە ناكاتە ئەوەی ئەو كادیرانەی لە ماڵ دانیشتوون هەموو تێكڕا لەم ڕەوشە ناسكەدا لاسایی تونس و میسر بكەنەوە و خەڵكی زیاتر جۆش بدەن و ئاگرەكە خۆش بكەن، لە كاتێكدا ڕەوشی هەستیار و ناسكی ئێمە بەهیچ پێوەرێك قابیلی بەراوردكاری نییە لە گەڵ ئەو وڵاتانە، ئەم نمونەیەمان بۆیە خستە ڕوو دەمانەوێ بڵێین عەقڵی ڕابەرانی بزوتنەوەی ناوبراو هێندە كوولە بە بارتەقای عەقڵی ڕۆشنبیری ئەو كادیرە دانیشتووی ماڵەی پارتیش نین،

ڕەنگە هەندێكیان زۆر برسی وكەم دەرامەت بن و پێویستیان بە هاوكارییە .تاكە هۆكار ئەوەیە ئەو كادیرانە بەسیستماتیكی بەها ئاكارییەكانی نەتەوەیی گۆشكراون نایانەوێت ئەوەی خەباتیان بۆ كردووە بە چەپڵەو فیكە و

بەردباران و تەقە كردن و خوڵقاندنی شەری ناوخۆ لە باری بەرن، ئەو كادیرانە هیچ كاتێك ئامادەنین ڕەوشی نەتەوەكەیان تێك بدەن، بڕوایش ناكەین لە هیچ كام لە خۆپیشاندانەكانی ئێوە ئامادە بووبن، ئەگەر ڕۆشنفكرە سەردەمیەكان و مۆدێرن خوازەكانی گۆڕان پێیان وابێ ئەوانە عەقڵێكی ژەنگرتووی سەقەت وكۆنن ئەوا هەر دوێنێ لە هەردوو وڵاتی بەلجیكا و هۆڵەندا (57 )گەنج وخوێن گەرمی نەتەوەیی داوا دەكەن لە گەڵ پێشمەرگە بەرەو كەركوك بڕۆن و هەموو لە ئامادەن ئەو كوردوستان گووتەنییە (بەهەشتی پەنابەران ) جێ بهێڵن و بگەڕێنەوە بەرگری لە كەركوك بكەن، دەپرسین ئاخۆ ئەوانەیش عەقڵی كۆن وژەنگ گرتوون .

 ئەگەر وابێ ئەوا ئەوانەی بەناوی ڕەوەندی كوردیەوە دەیانەوێت و ویستیان لە بەردەم پارلەمانی ئەوروپا خۆپیشاندان بكەن بۆ ناگەڕێنەوە بۆ بەناو (سەرای ئازادی ) لێرەدا ئەوە دەخەینە ڕوو كە زیاتر لە هەفتەیەك زۆربەی میدیاو سایدەكان بانگ وسەڵای بۆ خۆپیشاندانی بەردەم پارلەمانی ئەوروپا هەڵدا كەچی ئەوانەی لەوێ بوون نەگەیشتنە ژمارەی ئەو گەنجانەی دەیانەوێ بگەڕێنەوە بۆ كەركوك جگە لەوەی كەئەوانە بەناو نوێنەرایەتی ڕەوەندی كوردی ئەڵمانیا وفەرەنسا وهۆڵەندا وبەلجیكایان دەكرد، كەچی ئەو ژمارەیەی گەنجان كەدەیان ویست بگەڕێنەوە بۆ كەركوك وەك پێشمەرگە داكۆكی لێ بكەن تەنها لە سنورێكی بەرتەسكی هەردوو وڵاتی بەلجیكا وهۆڵەندا بوو .جگە لەوەیش هیچ كام لە بەرپرسانی یەكێتی ئەوروپا نەك هەر داواكارییەكانیان لێ وەرنەگرتن بەڵكو ئامادە نەبوون و گۆیشیان لێ نەگرتن .

ئەوەی ماوە بگوترێ بۆ مەبەستی سیاسی وئایدیولۆژیەكی تایبەتی هیچ گروپ و ڕێكخراو ولایەنێ سیاسی و تاكە كەسیش بۆی نییە بەڕەهایی بدوێ و بەناوی ڕەوەندی كوردییەوە دەمبكوتێ ئەوەی ڕەوەندی كوردی بەگشتی دەیەوێت مەیسەری بكات تەنها پرسە نەتەوەیی ونیشتیمانیە كوردوستانیەكەیە .

 


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.