مه‌خموور وه‌ك هه‌موو ناوچه‌كانی تری عیراق و كوردستان به ده‌ر نی یه له هه‌ركێشه‌و گیر‌و كرفتێك ره‌نگه كێشه‌و گرفته‌كانی شارۆچكه‌ی مه‌خموور له زۆر شاره‌كانی تری كوردستان زیاتربێت چونكه‌هه‌م له سه‌رده‌می به‌عس ئه‌م ناوچه‌یه تووشی دارمان و زولم و سته‌م بووه هه‌م له سه‌رده‌می ده‌سه‌لاتدارانی كوردی كاری گونجاوی بۆ نه‌كراوه‌و غه‌دری لێكراوه.وه له دوای ساڵی 2003 ه‌وه زۆر به‌ی كێشه‌و گرفته‌كانی هه‌ر بێ چاره‌سه‌ری ماوه‌ته‌وه‌و هیچ كاتێكیش هه‌ولی چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ نه‌دراوه، خۆپێشاندان و راپه‌رینه جه‌ماوه‌رییه به‌رده‌وامییه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ولاتانی عه‌ره‌بی و ته‌شه‌نه‌كردنی بۆ ولاتانی تر‌و دواتر بۆ عیراق و كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه جێگای شه‌رمه‌زاریی و نائومیدیه ئه‌و حیزبه بچووكانه‌ی له مه‌خموور كه سه‌ریان له خه‌لكه‌كه شێواندووه نازانرێ بۆچی باره‌گایان له مه‌خموور كردۆته‌وه كه ناتوانن له نێوان خۆیاندا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك رێك بێخن بۆ ئه‌نجامدانی رێپێوانێكی هێمنانه.به‌و پێیه‌ی كه خواست و ناره‌زاییه‌كی زۆر هه‌یه له‌م شارۆچكه‌یه.كه له هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كانی تری كوردستان زیاتر كه‌م و كوری هه‌یه.باشه جا ئه‌وه‌ش گریمان رێپیوان كرا‌و خه‌ڵك به حوبری سپی له‌سه‌ر لافیته‌كانیان دروشم و داواكاریه‌كانییان نووسی و.به‌بێ ده‌نگی دروشم و هۆتافی رێپێوانه‌كانییان گووته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر رێپێوانێكی له‌ناكاو بكرێت له لای كوێ داوای چاره‌سه‌ری كێشه‌و گرفته‌كانت ده‌كه‌ی چونكه پێت ده‌لێن مه‌خموور سه‌ر به ئیداره‌ی موسڵه، وه ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه نه‌بێت كاتێكی نه گونجاو بێت به‌رپرسێك له‌م شارۆچكه‌یه به‌رچاو ناكه‌وێت.له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو له هه‌ولیر گوێم له غودبه‌ی مه‌لایه‌ك بوو ووتی نیشانه بچووكه‌كانی ئاخیر زه‌مان له‌م شاره هاتۆته‌دی ته‌نها نیشانه گه‌وره‌كان ماوه ئه‌م شاره تێك بچێ.منیش له دڵی خۆمدا ووتم ده‌با به‌په‌له بچمه‌وه بۆ مه‌خموور بزانم نیشانه بچووكه‌كانی ئاخیر زه‌مان له مه‌خموور نه‌هاتۆته دی.كه هاتمه‌وه بۆ مه‌خموور له نیشانه بچووكوكان ره‌تیشی داوه چونكه‌له مه‌خموور (7) رادیۆ هه‌یه زۆربه‌یان به گۆرانی و به‌رنامه‌ی ورژێنه‌ر و پێكه‌نیناوی كاته‌كانمان لێ ده‌كوژن.، رۆژنامه‌نووسه‌كانمان به دووای شتی لاوه‌كی و بێسوود كه‌وتوونه نه‌باده ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسان لێیان زویر بن، هه‌موو حیزبه‌كانی مه‌خموور نه‌یان توانی كار بۆ رێپێوانێكی هێمنانه ساز بكه‌ن، (9) سه‌نته‌ر به‌ناوی جیا جیا له مه‌خموور باره‌گایان هه‌یه خه‌لكه‌كه وا هۆشیاركراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی رێپێوان بكات ارهابییه.منیش ده‌لیم له مه‌خموور یاجوج و ماجوجیش ده‌ركه‌وتونه ئه‌وه‌ته ئه‌نجومه‌نی مه‌خموورله‌پارێزگای موسڵ هیچ كارێكیان بۆ ئه‌م ناوچه‌یه نه‌كردووه‌و كاریان ته‌نها شه‌رعیه‌تدانی ئه‌و ناوچه‌یه به موسڵ واته له مه‌خموور رۆژی قیامه‌ته.
م.خالید مه‌خمووری
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
