دیاره هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆشنبیریه باوه‌یه كه له‌نێو تاكه كانیدایه، وه ئه‌و ڕۆشنبیریه كه هه‌یه كۆمه‌ڵێك به‌ها و چه‌مك و ڕه‌وت و ئاراسته و زانیاری گه‌شه پێده‌دات، كه‌له ڕێگای میراتی مێژووی و شارستانی و واقعی جوگرافی و پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سروشتی سیسته‌می سیاسی و ئابووریه‌وه به‌ده‌ستهاتوون و به‌دیهێنراون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هۆكار و كارتێكه‌ره ده‌ره‌كیه‌كان ڕۆڵیان هه‌بووه و شاره‌زای و ئینتماْ جیاوازه‌كانیان پێكهێناوه.كه‌له كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی دیكه جیاوازه و ده‌گۆڕێت.
بۆیه كاتێك كه‌ڕاڤه‌ی چه‌مكی ڕۆشنبیری ده‌كه‌ین ده‌بینین جیاوازییه‌كی زۆر له نێوان توێژه‌ران و بیرمه‌نداندا هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌م چه‌مكه و پێناسه‌كردنی، له هه‌مانكاتدا نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێكه‌تنێك تاكو پێناسه‌یه‌كی دیاری كرا‌و و یه‌كگرتو به‌م زاراوه‌یه ببه‌خشن.
هه‌ندی له زانایان و بیرمه‌ندان چه‌مكی ڕۆشنبیری به‌هاو واتای شارستانی (حچاره) داده‌نێنن، وه هه‌ندێكی تریان ئه‌م چه‌مكه ده‌به‌ستنه‌وه به ناوه‌ڕۆك و كرۆكی په‌روه‌رده‌ی تاكه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵیكی دیكه‌یان ئه‌م چه‌مكه به‌كارده‌هێنن بۆ جیاكردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان و چالاكی و كاره‌كانی له كه‌سانی غیری خۆی له كۆمه‌ڵگاكانی تردا.
له پێناسه كلاسیكیه‌كاندا زاراوه‌ی ڕۆشنبیری به‌م شێوه‌یه گوزارشتی لێكراوه كه "رۆشنبیری ڕێگای ژیانی خه‌ڵكه way of life ".له لایه‌كی تره‌وه هه‌ندیك له تویژه‌ران و بیرمه‌ندان ده‌ڵێن (ڕۆشنبیری مانای زانیاری گشتی و پسپۆڕی ئه‌گه‌یه‌نی، كه ئه‌مه‌ش ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بریتی یه له‌و زانیاریانه‌ی كه به‌رهه‌می بیر و داهێنان و شاكاری مرۆڤه، كه كۆبۆته‌وه به درێژای ڕه‌وتی شارستانێتی و زانیاری مرۆڤایه‌تی له هه‌موو بوارێكدا، كه پێَكهاتوه له زانیار سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و زانستی و ئه‌ده‌بی و ئابووری و فه‌لسه‌فه و هونه‌ر و به‌ڕێوه‌بردن) .واته ڕۆشنبیری خۆی له كۆمه‌ڵێك مه‌عریفه‌و هه‌ست و كار‌و چالاكی و لێهاتووی ده‌بینێته‌وه كه كه‌سێك له كه‌سێكی دیكه جیاده‌كاته‌وه بۆیه ده‌كری بلێین ڕۆشنبیری شێوه‌یه‌كی سه‌رتاپاگیرییه له هه‌موو بواره جۆربه‌جۆره‌كانی هه‌ر گۆمه‌ڵگایه‌ك له‌گۆمه‌ڵگاكان.
له‌چوارچێوه‌ی پێناسه‌كردنی زاراوه‌ی ڕۆشنبیری دا ئاماژه به چه‌مكی ڕۆشنبیری ده‌كه‌ین له گۆشه‌نیگای هه‌ندێ له‌زانایان و فه‌یله‌سوفان و بیرمه‌ندانه‌وه.بۆنمونه: "تایلۆر" (Taylor ) ئه‌نپرۆبۆلۆجی ئینگلیزی له پێناسه‌ی ڕۆشنبیری دا ده‌ڵَێت (ڕۆشنبیری بریتیه له تێكڕای ئه‌و ئاوێته‌یه‌ی كه مه‌عریفه و بیروباوه‌ڕ و هونه‌ر و ڕه‌وشت و یاسا و نه‌ریت و توانا و ئاكاره‌كان به خۆیه‌وه ده‌گرێ، كه مرۆڤ له ئه‌نجامی بوونی وه‌ك ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵگا وه‌ریان ده‌گرێت) .
شاعیری ئینگلیزی "ئیلیوت" (T.S.Eliot ) له په‌رتوكه‌كه‌یدا به‌ناوی (چه‌ند تێبینییه‌ك له مه‌ڕ پێناسه‌ی ڕۆشنبیری) ده‌ڵێت (ڕ و شنبیری شێوازی ژیانی گه‌لێكی دیاری كراوه كه‌له چێوارێكدا ده‌ژین) .واته ڕۆشنبیری به‌شێوه‌یه‌كی ساده و ساكار ده‌كری بڵێن (ئه‌و پاڵنه‌ره‌یه كه‌وا له مرۆڤه‌كان ده‌كات مه‌یلی ئه‌وه‌یان هه‌بێت ژیان شایه‌نی ئه‌وه‌یه تێیدا بژیت) .
به‌م شێوه‌یه ڕۆشنبیریه كه‌وا ده‌كات ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی كه مرۆڤه‌كان تێیدا ده‌ژین ببێته كۆمه‌ڵگایه‌كی ساخله‌م.سه‌رباری ئه‌و جیاوازیه‌ی كه هه‌یه له پێناسه‌كردنی زاراوه‌ی ڕۆشنبیری دا، به‌ڵام لێره‌دا ئاماژه به‌و پێناسه‌یه ده‌ده‌ین كه تاڕاده‌یه‌ك كۆده‌نگیه‌ك هه‌یه له سه‌ری و پێناسه‌یه‌كی بڵاوه له‌م بواره‌دا كه ده‌ڵی (ڕۆشنبیری گوزارشته له سیسته‌مێكی ته‌واو له‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی كه‌به‌ده‌ستهاتوون، كه له ڕێگایه‌وه تاكه‌كانی نێو یه‌ك كۆمه‌ڵگای پی پۆلێن ده‌كرێت) .
ڕۆشنبیری پێویستیه‌كی ژیانه بۆ هه‌موو مرۆڤێك، ڕه‌وتێكی به‌رده‌وامه له‌ناو هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه دنگه‌و پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی به‌ره‌وپێش بردنی كۆمه‌ڵگایه له ڕووه جۆر به‌جۆره‌كانه‌وه، وه ئه‌و ده‌ره‌نجام و به‌رهه‌مانه‌ش كه له‌ڕێگای ڕۆشنبیری و بزاڤێكی له‌م چه‌شنه‌وه به ده‌ستدێت موڵكی مرۆڤایه‌تیه و هه‌موو كه‌سێك بۆی هه‌یه سودی لێوه‌ربگری و به‌كاری بێنی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.
ئه‌ركه‌كانی ڕۆشنبیری.
كۆده‌نگییه‌ك له‌نێوان زانایان و لێكۆڵه‌ره‌وان به‌دی ده‌كرێت له‌باره‌ی ئه‌ركه‌كانی ڕۆشنبیریه‌وه، كه‌وا ڕۆشنبیری هه‌ڵده‌ستێت به‌كۆمه‌ڵێك ئه‌رك:
1. دیاری كردنی ده‌روازه و ڕێگایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان بتوانن پێداویستیه‌كانیان تێربكه‌ن و به‌ده‌ستی بهێنن.
2. دیاری كردن و پێناساندنی ئه‌و شێوه و ڕێسا باوانه‌ی كه‌وا مرۆڤه‌كان ده‌یبه‌خشێت به نه‌وه‌كانی دواتر، جیله‌كانی تری له‌سه‌ر بنیات ده‌نرێ و زیاد ده‌بی.
3. دیاری كردنی ڕێگایه‌ك كه فێرگه‌یه‌ك بێت بۆ فێركردنی نه‌وه‌كان.
4. ئاماده‌كردن و دیاری كردنی ڕێگایه‌ك بۆ به‌رهه‌م هێنان و دابه‌شكردنی كه‌لوپه‌له بنه‌ڕه‌تیه‌كان كه به‌رده‌وامی به ژیان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ژیان به‌رده‌وام بێت.
5. دیاری كردنی ڕێگاو ده‌رچه‌یه‌ك كه په‌یوه‌ندییه مرۆڤایه‌تیه‌كان ڕێكده‌خات له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا و هه‌روه‌ها له كۆمه‌ڵگاكانی تریشدا.
6. به ده‌ستهێنانی ژیانێكی هاوبه‌ش له‌نێوان تاكه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتری دا، وه مانه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای پاڵنه‌ر و به‌رگرییه‌كان له لای تاكه‌كان له میانه‌ی هاوكاری كردن له كاره‌كاندا تاكو ڕه‌وتی ژیان به‌رده‌وام بێت.
جۆره‌كانی ڕۆشنبیری.
له شیكردنه‌وه و ڕاڤه‌كردنی چه‌مكی ڕۆشنبیری دا ئاماژه مان به‌م زاراوه‌یه دا وه‌كو فۆرمێكی گشتی و وه ئه‌وه‌مان خسته‌ڕوو كه ڕۆشنبیری بریتی یه له‌و بڕه زانیاریه بنه‌ڕه‌تیه‌ی كه هه‌ر تاكێك له تێكڕای بواره‌كاندا هه‌یه‌تی.
به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕۆشنبیری بۆ دوو جۆری سه‌ره‌كی پۆلێن ده‌كری له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌له خۆی ده‌گرێت و هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی ئه‌و دابه‌شكردنه مه‌عریفیه‌ی مرۆڤه‌كان بۆ بابه‌ت و بواره جیاوازه‌كان.
یه‌كه‌م / ڕۆشنبیری ئه‌ده‌بی (مرۆی) : بابه‌ته مرۆیه‌كان له خۆده‌گری وه‌كو زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان و هه‌ندی لێكۆلینه‌وه‌ی ده‌روونی و فه‌لسه‌فی و هه‌روه‌ها لێكۆلینه‌وه‌ی ئه‌و بێژه و گوته كاریگه‌رانه‌ی كه‌به جوانكاری له ده‌ر بڕیندا ناسراون، كه خویان له ڕه‌وانبێژی و قه‌سیده شعری و چیرۆك و ڕۆمان ده‌بیننه‌وه.
دووه‌م / ڕۆشنبیری زانستی: ئه‌م جۆره ڕۆشنبیریه زیاتر مه‌به‌ستمان لێی لێكۆلینه‌وه و بونی زانیارییه له سه‌ر بابه‌ته زاستیه‌كانی وه‌كو (فیزیا، كیمیا، زاستی زینده‌وه‌رزانی، ما تمایك...هتد) كه‌وا هه‌ندی له تاكه‌كان پقافه‌تێكی باشیان هه‌یه له‌م بواره‌دا.
ئه‌م جۆره پۆلێنكردنه‌ی ڕۆشنبیری له مێژوودا شتێكی نوێیه و له‌سه‌رده‌مانی كۆندا فه‌یله‌سوف و بیرمه‌ندان هه‌ردوو جۆره‌كه‌یان پێكه‌وه كۆكردۆته‌وه، به‌ڵام له‌م چه‌ند سه‌ده‌ی دواییدا دوای ئه‌وه‌ی زانست به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌شه‌ی كرد و مه‌عریفه مرۆڤایه‌تیه‌كان فراوانبوون و چه‌ندین لقیان لی دروست بوو، بۆیه ڕۆشنبیری نه‌ی ده‌توانی به شێوه‌یه‌كی گشتی بایه‌خ به تێكڕای لایه‌نه جیاجیا كانی ڕۆشنبیری بدات، به‌ڵكو په‌نایان برده به‌ر پسپۆڕی له لقێك له لقه‌كانی زانست و ڕۆشنبیری.به‌م چه‌شنه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای جۆری بابه‌ته‌كان هه‌ستان به دابه‌شكردن و پۆلێن كردنی ڕۆشنبیری به‌سه‌ر ئه‌و دوو جۆره‌دا.
* به‌كالۆریۆس له زانسته ڕامیاریه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
